Sherko Bekes

Sherko Bekes, son of Faiq Bekes, is one of the most famous Kurdish poets. Sherko was born in 1940 in Sulaymania in Southern Kurdistan. He was educated in Sulaymania and Bagdad and published his first collection of poems there in 1968. His poems reflect his close association with the Kurdish liberation movement which he joined in 1965, working in the movement's radio station - the Voice of Kurdistan. During the period 1984 - 1987, he lived with the Kurdish peshmergas (freedom fighters). Since 1987, Sherko Bekes has lived in Sweden where continues to write. In 1987 he was awarded the Swedish PEN Club's Tucholsky Prize. In the same year he was awarded the freedom of the city of Florence. (Summary from Index on Censorship, by H Sinjari, 1988). He daid in sweden at 4 August 2013.

شێركۆ بێكه‌س


 كوڕی فایه‌ق بێكه‌س و شه‌فیقه‌ سه‌عیدی وه‌ستا حه‌سه‌نه‌ و له٢/٥/١٩٤٠‌  له‌ گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌.

ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان بووه‌ بێكه‌سی باوكی ساڵی ١٩٤٨ كۆچی دوایی ده‌كات. 
منداڵی و لاوێتی شێركۆ بێكه‌س پڕ بووه‌ له‌ ئازار و ژانی بێكه‌سی و ناله‌باری ره‌وشی ئابوری.
له‌ نێو هه‌لومه‌رجی سه‌خت و بێكه‌سیدا قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه‌.
ته‌مه‌نی حه‌ڤده‌ ساڵان بووه‌ یه‌كه‌مین شیعری له‌ رۆژنامه‌ی ژین بڵاو كردۆته‌وه‌. 
ساڵی١٩٦٥ ده‌بێت به‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ رادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق له‌ ئه‌شكه‌وتی سه‌ردێمان ده‌ست به‌ كار ده‌كات.
ساڵی١٩٦٨ یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ شیعری به‌ ناوی تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست بڵاو ده‌كاته‌وه‌. 
ساڵی ١٩٦٩ له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین میرزا ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنێت.
له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی تری ئه‌دیب و نووسه‌ریدا، حوسێن عارف، جه‌لال میرزا كه‌ریم و كاكه‌مه‌م بۆتانی، ساڵی 1971 به‌یانی روانگه‌ له‌ پێناوی نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و نووسینی كوردی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌. 
ساڵی ١٩٧٤ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌.
پاش تێكچوونی شۆڕش به‌ره‌و خواروی عێراق، شاری رومادی، دورده‌خرێته‌وه‌. 
ساڵی ١٩٧٩ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سلێمانی. 
ساڵی ١٩٨٤ بۆ پشتگیری شۆڕش و هێزی پێشمه‌رگه‌ و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (قادسیه‌ی سه‌دام) بپارێزێت/ جارێكی تر روو له‌ چیاكانی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێت به‌ پێشمه‌رگه‌. 
ساڵی ١٩٨٦ به‌ هۆی تێكچوونی باری خراپی كوردستان و هێرشه‌ بێئامانه‌كانی كێمیابارانه‌وه‌، پێشنیازی بۆ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات بچێت. 
ساڵی ١٩٨٦ ده‌گاته‌ ئیتالیا.
ساڵی ١٩٨٧ له‌ سوێد خه‌ڵاتی تۆخۆڵسكی وه‌رده‌گرێت. خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و ده‌می سوێت (ئیگڤار كالرسۆن)ه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت. پاشتر هه‌ر له‌و وه‌ڵاته‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بێت به‌ هاووڵاتی سوێد. 
ساڵی ١٩٩٢ له‌ یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت به‌ وه‌زیری رۆشنبیری. 
ساڵی ١٩٩٨ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ هاوڕێی نووسه‌ر و رۆشنبیریدا ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م دروست ده‌كه‌ن و ده‌بێت به‌ سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایه‌.   
ساڵی ٢٠٠٩ سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانی له‌ هه‌شت هه‌زار لاپه‌ڕه‌دا چاپ كرد. 
شێركۆ بێكه‌س خاوه‌نی ده‌یان كۆمه‌ڵه‌ شیعر و نزیكه‌ی ده‌ هه‌زار لاپه‌ڕه‌ شیعری ره‌نگا و ڕه‌نگه‌. 
خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌زموونی جۆراوجۆره‌ له‌ نووسین شیعردا. ئه‌و به‌ شیعر شانۆنامه‌، پۆسته‌ر، ده‌قی كراوه‌، داستان و گه‌لێ به‌رهه‌می تری ئه‌ده‌بی نووسیوه‌. 
شیعری شێركۆ بێكه‌س بۆ زۆر زمانی وه‌كو ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵه‌مانی، ئیتاڵی، سوێدی، عه‌ره‌بی، توركی، فارسی و هی تریش وه‌رگێڕدراون.
شاعیری ناوداری كورد شێركۆ بێكه‌س
دوانیوەڕۆی رۆژی ٤/٨/٢٠١٣  له‌ وه‌ڵاتی سوێد له‌ ته‌مه‌نی ٧٣ ساڵیدا له‌ ئه‌نجامی نه‌خۆشی شێرپنچه دا له نه‌خۆشخانه‌ی کارۆلینسا  كۆچی دوایی ده‌كات. كۆچێك زیانێكی گه‌وره‌ی له‌ دوای خۆی بۆ ئه‌ده‌بیاتی كوردی و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌جێده‌هێڵێت. له ١١/٨/٢٠١٣ شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس له‌ وه‌ڵاتی سوێده‌وه‌ له رێگەی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ھەولێرەو گەیشتە ھەرێمی کوردستان، نیوه‌رۆی‌ رۆژی دووشه‌ممه ١٢/٨/٢٠١٣ له‌مه‌راسیمێكیدا بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر و ژمارەیەکی زۆری رۆشەنبیران و بەرپرسانی حکومی و حزبی ته‌رمی‌ شاعیری‌ كورد شێركۆ بێكه‌س له‌ پاركی‌ ئازادی‌ لە سلێمانی باشوری کوردستان به‌خاك سپێردرا.