دوكتۆر عەبدوڵڵا ئهبریشهمی
نووسەر و سیاسەتمەدار 
١١ی پووشپەڕی ١٣٩٢ هەتاوی ٢٠١٣ زایینی



وێنە: كاروان دوورئەندیش


ژیان

له تهمهنی ١٤ و ١٥ ساڵی كه خوێندكاری قوتابخانهی ناوهندی بوو، چاوی به كۆماری كوردستان كهوت. ههر ئهو سهردهم كه عەبدوڵڵای خوێندكار له چوارچرا، بۆ گوێ بیستی وتاری پێشهوا ڕادهگیرا، ئهو قسهیهی له مێشك دا ڕاگرت: "ئێمه بهچهك، چمان دهگهڵ دهسهڵاته زاڵهكان پێ نكرێ. دهبێ فێره زانست بین و له بواری زانستهوه بۆ ڕزگاربوون له بندهستی ههوڵ بدهین."
له ساڵی ١٩٥٦ له زانكۆی تهورێز له فكولتهی دهرمانسازی دوكتوڕای وهرگرت، دوایه گهڕاوه مههاباد. له ساڵی ١٩٥٩ دهگهڵ یهكێك له كچهكانی پێشهوا(به ناوی گهلاوێژ، تهمهن ١٨ ساڵه)، ژیانی هاوبهشیان پێكهوهنا. كوڕێك و سێ كچی لێی ههیه، بهڵام به داخهوه ئهو خۆشهویسته‌‌، له ساڵی ١٩٩٩ به نهخۆشی شیرپهنجه، ماڵ ئاوایی لێكرد.
له مههاباد ساڵی ١٣٢٧ بۆ دامهزراندنی كلاسی چوارو پێنجی ناوهندی چالكی كردووه، له زانكۆی تهورێز، له خۆپێشاندنهكانی سیاسی دژ به رژیم ماوهیهك گیراوه‌.
له ئاخرێكانی دهیهی ١٣٤٠ وێڕای چهند كهس ههوڵی دامهزراندنهوهی پارێزگای موكریانی به ناوهندی مههاباد دهستپێكرد.

له ١٣٥٣/١٩٧٤ كه سهددام هێرشی برده بۆ سهر كوردستان و كمونیستان دژ به شۆرشی كوردی باشور بوون، دهستی به نووسینی وتاری سیاسی و كۆمهڵایهتی كرد كه ئێستاش درێژهی ههیه.[بروانه وێبلاگی/ نوشتههای ١٣٥٣ بهبعد 
بهر له شۆرشی ١٩٧٩/١٣٥٧یش، له زۆر چالكی مهدهنی دا بوو، له شهڕهكانی سهردهمی شۆرش، وێڕای خهڵكی شار، زۆریان ههوڵ دا كه بهری خهسارو كوشتاری پتر بگرن. ناخواسته له مههاباد ههڵقهندرا و له تاران نیشتهجێ بوو. له تاران وێڕای چهند كهسایهتی كورد، له ١٩٩٩ كۆڕی كوردانی "مهركهز"یان دامهزراند(جامعه كردهای مقیم مركز) كه ئێستاش ههر بهردهوامه، له تاران، دووجار ڕێز لێگیرا. یهكیان له لایهن كۆری كوردانهوه‌‌‌(له ٢٠٠٣)، ئهویتر له ٢٠٠٨ له لایهن پێكهاتهی"فرهنگ و تمدن ایران" به ڕێبهری میر حوسێنی موسهوی له زانكۆی تاران. له ٢٠٠٧ڕا گهڕاوه بۆ مههاباد.‌
له بههاری ١٩٧٩/١٣٥٨ بۆ دامهزراندنی زانكۆی كوردستان دهگهڵ بهرهی چهپی كوردو ئێرانی وهخۆ كهوت و بهڕێوهبهرێكهی بهدهستهوه گرت.
له سهرهتای ١٣٥٩ بۆ لابردنی گهماڕۆی ئابووری وێرای بهشێك له خهڵكی مههاباد تێكۆشا، ههر بهو چهشنه بۆ بهرگری له شهڕی ناوشار، وێڕای تاقمێك له دانیشتوانی شار درێژهی به چالكی دا، له خهرمانانی ههمان سال، له شۆرای نوێنهرانی ههڵبنژێردراو له مزگهوتهكانی مههاباد، وهك سهركرده دهستبهكاربوو.
له سهرهتای ساڵی ١٣٨٩ وێبڵاگی "نوشتههای ١٣٥٣ به بعد"ی وهڕێخست.

تیرۆر

له ٢٧ گهلاوێژی ١٣٦٠ هەتاوی ١٩٨١ زایینی كاتێك سهرۆكی تهندروستی ناوچهی مههاباد بوو، له لایهن بهكرێگیراوێك - بهدهست چهكداریكی كورد - به قهسدی تیرۆر له پشت سهرهوه دهستڕێژی لی كرا. له ئكامدا بهشێك له مهودای دیتن و بیستنی لهدهستداو لهسهركار نهما، مههابادی بهجێ هێشت بۆ ماوهی ٢٥ ساڵ له تاران نیشتهجێ بوو. دوایه كوتیان ئهو تێرۆریسته‌‌، كهوتۆته بندهستی هێزهكانی سهر وه دهوڵهت، بهڵام تا ئێستا دهرنهكهوتووه به فهرمانی كێ و كام بنكه تێروركراوە؟

بەرهەمەكان

١. بنهمای كولتوری دهوڵهت ، (مبانی فرهنگی دولت)/١٣٧٠ چاپی تاران
٢. نهتهوهخوازی ، (نقد و بررسی ناسیونالیسم) (ملی گرایی) /ئهو كتێبه له لایهن كك سهلاحی ئاشتی وهرگێڕدراوهته سهر زمانی كوردی/١٣٧٣ چاپی تاران
٣. پرسی كورد له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و عهبدوڵڵا ئۆجاڵان ، (مسأله كرد در خاورمیانه و عبدالله اجالان)/ ١٣٧٨ چاپی تاران
٤. ههویهتی مێژوویی و گرفتهكانی ئێستای گهلی كورد ، (هویت تاریخی و مشكلات كنونی مردم كرد)/١٣٨٥ چاپی تاران

پتر له ٣٠٠ وتاریشی به زمانی فارسی ههیه و پتریان له گۆڤارو ڕۆژنامهكان دا بڵاو بوونهوه. له چهند ساڵی دوایی دا وتارگهلێكی به زمانی كوردی له سایت، ڕۆژنامه و بڵاڤۆكه كوردێكان دا بڵاو كردۆتهوه.

سەرچاوەكان:

وتووێژی كاروان دوورئەندیش لهگهڵ دوكتۆر عەبدوڵڵا ئهبریشهمی (١١ی پووشپەڕی ١٣٩٢)
وێبلاگی دوكتۆر عەبدوڵڵا ئەبریشەمی
لاپەڕەی دوكتۆر عەبدوڵڵا ئەبریشەمی له فەیسبووك
وتوێژی ئارام عهلی سهعید لەگەڵ دوكتۆر عەبدوڵڵا ئهبریشهمی (٢٥ جولای ٢٠٠٨) / سلێمانی
كتێبی تاریخ مهاباد/سەید محەممەد سەمەدی/١٣٧٣/لاپەڕەی٢٣٤