عه‌بدوڵڵا موعینی



 

عهبدوڵڵا موعینی له ڕۆژی چوارشهممه (٢٤/١/١٣٢٢ هەتاوی) ١٤/٤/١٩٤٣ زایینی دا لهگهڕهکی سههۆڵخانهی شاری مههاباد پێی ناوهتهسهر جیهان. عهبدوڵڵا سهردهمی منداڵیی خۆی له باوهشی بنهماڵهیهکی شۆڕشگێر و پڕ حهشیمهت دا بهسهر بردووه‌. له شاری مههاباد، لهدوو فێرگهی سهعادهت و سهعدی دا دهورهی سهرهتایی خوێندنی به ئاخر گهیاندووهو دهورهی ناوهندیشی له خوێندنگهی محهمهدرهزاشا و پههلهوی دا تهواو کردووه‌.
 
 عهبدوڵڵا ههر لهسهرهتای گهنجی و لاوی دا سهرنجی داوهتهسهر خهباتی بێ وچانی سولهیمانی برا گهورهی و له ڕێکخراوهی نهێنی دا چالاکی نواندووه‌. لهکۆ کردنهوهی یارمهتی ماڵی و ناردنی بۆ شۆڕشی کوردستانی باشوور دا مۆرهو تاکێکی ههڵسوڕاوی ماندونهناس بووه‌.
 
 عهبدوڵڵا دوای وهرگرتنی دیپڵۆم، نهیتوانی درێژهبه خوێندن بدات، چونکه هێرشی کوتوپڕی دهزگای پۆلیس و ساواکی ئێرانی له ساڵی
١٣٤٣ی ههتاوی، بۆ سهر بهدهنهی ڕێکخراوهی نهێنیی شارهکان و گیران و دهسبهسهر بوونی ژمارهیهکی بهرچاوی گهنج و لاوی کورد له شارهکانی سنه، سهقز، بۆکان، مههاباد، شنۆ و نهغهدهو گونده کوردنشینهکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان، عهبدوڵڵا به ناچاری وڵات جێدههێڵێت و دهگهڵ چهندێک له هاوڕێیانی ڕوودهکاتهئهودیوی سنور و تێکهڵ به هێزی شۆڕشگێڕی کوردستانی باشوور دهبێت. له چالاکی پێشمهرگایهتی و بهتایبهت له ڕونکردنهوهو بهرزکردنهوهی ورهی شۆڕشگێرانهی خهڵکی زهحمهتکێشی گوندهکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان ، یهکدهم ناسرهوێت وخه باتي پيشمەر گايه تي و سياسي به دل و گيان ده باته پيش له ريگايه ش دا جاريك بريندار ده بيت . بهڵام بهداخهوهلهگهرمهی ههنگاوی یهکهم و لهسهرهتا و دهسپێکی پێشمهرگایهتی و سازکردنی شانهی نهێنی لهنێو خهڵکی ئاواییهکانی ڕۆژههڵاتی کوردستاندا ههواڵی شههیدکردنی سولهیمان و چهندێك له هاوڕێیانی پێ دهگاتهوه‌. شههید بوونی سولهیمان و هاوڕێیانی نزیکی عهبدوڵڵا، ئهگهرچی زهربهیهکی دهردناک دهبێ، بهڵام عهبدوڵڵا و هاوسهنگهرانی خۆیان نادۆڕێنن و به ڕوحێکی شۆڕشگێرانهوهخۆ بۆ خهبات قایمتر دهکهن. بهڵام بههۆی ساوا بوونی هێزی سیاسی و بهتایبهت ئامادهنهبوون و لهبار نهبوونی ههل و مهرجی کۆمهڵگای ئهو سهردهمهو ، سهربزێوی و خهیانهتی کهسانێکی خۆ بهدهستهوهدهر، لهجهولهیهکی پێشمهرگانهدا له نزیک گوندی قالوێ لهمهڵبهندی گهورکایهتی، دهکهونهبهر هێرشێکی نابهرامبهری هێزهکانی دوژمن و لهشهڕێکی داسهپێندراو دا عهبدوڵڵا و مینهشهم ڕۆژی پێنج شهممه‌ (٣٠/٣/١٣٤٧ هەتاوی) ٢٠/٦/١٩٦٨ زایینی شه‌هیدده‌بن.



تهرمی عهبدوڵڵا و مینهشهم دێتهوه ژاندارمهریی مههاباد، بهڵام ساواك ئاماده نابێ تهرمهکان ڕادهستی کهس و کاریان بکاتهوه‌. دهڵێن فهرماندهی ژاندهرمهریی ئهو سهردهمهی مههاباد (سهرههنگ بابایی)گوتبووی کهتهنیا کهسێك کهدهتوانێ بۆ وهرگرتنهوهی تهرمی شههیدهکان سهردانی ساواك بکات و ئهم ئهرکه ڕاپهڕێنێت، شێخ محهمهد معسوم، باوهڕپێکراوی حکومهتهو بهس. باوکی عهبدوڵڵا چهند کهسێک دهنێرێتهلای شێخ، بهڵام شێخ ناچێتهژێر ئهو داواکارییهو خۆی لێ نادا. ساواك و ژاندارمهری تهرمی عهبدوڵڵا و مینهشهم دهنێرنه پادگانی پیرانشار و له گۆڕستانێکی کۆنی ئهو شارۆچکهیهدا به خاکیان دهسپێرن.
 
  سهرچاوه
مەڵپەری بنەماڵەی موعینی