عەبدولوهاب محەمەد عەلى ناسراو بە (وەهاب ئاغا) بيشوك له چه ند دێركدا....

لهساڵی ١٩٠٩ لهگۆندى بێشوك سهر به رهواندوز له دايك بووهقوتابخانهى سهرتايى لهرهوندوز تهواو كردووهتاكو ٣ى ناوه ندى له هەولێر خويندووهو ئهو جا تێكهل بهكاری سياسى بووهو چووهته ريزهكانى حيزبى هيوا، ههر لهسهرهتاوهوهك كهسێكی چالك و رابهر و سهركردهدهركهوتووه، له بهر كارو چالاكى يهكانى چه ند جارێك لهلايهن رژێمى پاشايهتى ئهو سهردهمه گیراوهساڵی ١٩٤٤ به شدارى دهكات له شۆرشى بارزان ههر لهههمان سال كه بارزانى دێته ناو چهكانى بالهكايهتى ئاگاداری دهكاتهوه كهژمارهیهك چهكدار ئامادهبكات ئهوهبوو خۆی و ژمارهیهك لهئهندام و لایهنگرانى حيزبى هيوا پهيوهنديان پێوه كرد ئهوهبوو ناو براو توانى ١٥پانزه لهئهندام و لایهنگران و خزمانى خۆى ئامادهبكات ئهوانهی كهناویان لهیاد ماوهئهمانهبوون:١- سەعيد محمد عەلى،٢- عمر حەمەد ئەمين،٣-عوسمان عەمر،٤-محەمەدى عەيشێ،٥- قادر يونس. ئهمانه چهكدار بوون لهگهل وهاب ئاغا چونه چياى (هەندرێن) حاكمى بريتانى ئهوکات كهناوی (جاكسۆن ) بوو زۆر بهمه نارهحهت دهبێ و خهبهر دهداته ناوبراو كهبگهرێتهوهبەڵام ئهو ههر سوور بوو لهسر شۆرش كردن تكو لهدووایدا جكسۆن خۆی هات بۆ بیشوك لهماڵی باوكی وههاب ئاغا دانیشتن و پێی راگهیاندن كهدهبی واز لهشۆرش و چهك داری بینیت ئهوکات خهبهریان بۆ نارد كهبگهرێتهوهبەڵام نكۆلی لهگهرانهوهی كرد و جكسۆن داوای دانیشتنی لهگهل كرد ئهویش لهبهر نهریتی كوردهواری ومیوان دۆستی ووتی: من پێشنیار دهكهم كهله‌ (زهوی تووتنهوانان) دابنیشین ئهوهبوو له ٢٠/٦/١٩٤٤ لهژێر كهپرێك دانیشتن كاپتن جكسۆن زۆر ههوڵی گهرانهوهی ناوبراوی دا وهپێی ووت: تۆ زهرهر بهخۆت و خانهوهدهكهت و ناچهكهت دهگهیهنیت ئهبێ بگهرێیتهوهبۆ ماڵی خۆت وه دهتكهین بهنوێنهر لهپهرلهمانی عێراق واته‌ (ماندووب) تۆ نوێنهری ناوچهی باڵهكایهتی و رهواندوز و ناودهشت و حهریر و باتاز بهئهویش وتی:

به
هیچ شێوهیهك رازی نابم پاشان لەگەڵ بارزانى نەمر جونه ئيران لەوى به شدارى كارى گەرى كرد له شەرەكانى كوردستانى رۆژهەڵات و دا مەزراندنى كۆمارى كوردستان له مەهاباد و پيش خستنى پارتی (ژ-ك) لەوى له بەرلى هاتوى و ئازايەتى كرا بە رائد و زۆر جێگه رێزو متمانه بو له لاى سه ركردەكانى ئەوكات له هاوژيانى هاوسەری لەگەڵ ژنێكى كوردستانى سەروپيك هێنا كه خەڵكى شارى وان بوو.

دواى رۆخانى كۆمار کوردستان به تێپەربونى
١١ مانگ بەيمانى روسو ئەمريكا؛ كۆ ماروخاو بارزانى خۆى و ٥٠٠ چهكدار چون بۆ یەکێتی سۆڤەیت بارزانى نەمر زۆر هەوڵى دا لهگەڵی بچێت بۆسۆڤەیت بەڵام گووتی: من دهگهرێمهوهبارزانی پێی گووت تۆ بگهرێیتهوهلە سێدارەت دەدن، بەڵام بە كهیفی خۆت بهئهو ههر سۆور بوو له سهر گهرانهوهخۆی و چهك دارهكانی تهسلیم بوونهوهلهدایانا (وههاب محەمەد عەلی ) تووشی نهخۆشی گرانهتا بوو رهوانهی بهندیخانهی (مووسڵ) كرا، دوای چهند دانیشتنێكی دادگا حوكمیی لەسێداردانی بۆ دەرچۆ وە ماوهی ٩ مانگ لهژووری یەك تاکنەفەری (ئینفرادی) بوو، پاشان بهلێبوردنێكی پاشایی حوكمی لەسێداردانی بۆ كرایه٧ ساڵ تكو ساڵی ١٩٥٣ بهسهر بهرزانهئازاد كرا لهگەڵل برادهرانی (محەمەد ئاغا مێرگهسۆری و دیوالی ئاغا دهۆكی) وهلهگەڵ چهند برادهرێكی تر، بەڵام له١٩ مانگی حوزهیران ههر چوار ئهفسهرهكهلهسێدارهدران دووای گهرانهوهی بۆ ماڵ دووای ٣ مانگ باوكی كۆچی دووای دهكات.

 دووای گهرانهوهی بارزانی نەمر لهسۆڤیهت چوو بۆ بهخێر هاتنهوهی وهلهشۆرشی ئهیلول دهورێكی باڵای ههبوو لهساڵی ١٩٦٣ خۆی و ژمارهیهكی زۆر چوهرێزی شۆرش تكو له٦ شوباتی ساڵی ١٩٧٢ لهگۆندی ئۆمهراوه 
كۆچی دوایی كردوە ههر له وێش بهخك سپێردرا.

ئه
وهی شایهنی باسه‌ (وههاب ئاغا) رۆلێكی گرنگی بینیوهلهشۆرشهكانی كورد ههمیشهخزمهتكار گهڵهكهی بووه، كهسێكی رۆشنبیر و نوسهرێكی لێ هاتوو و ههنهرمهندێكی كارا بووه، چهندین دهست نووسی فهوتاوهلەكاتی وهرگهرانی ئۆتۆمبێلیان لهرێگهی هاملتۆن، بهداخهوهكهلوپهلێكی زۆری دیكۆمێنتاری و بهلگهنامهی گرنگی تیادا فهوتا... ساڵی كۆچی كۆچ كردنی بووهتهسالێك لهساڵنامهی كوردستان و ناوچهكه‌.

لەكاتی ئازاد بوونی لهزیندان خهلكێكی زۆر لهههموو ناوچهكانی كوردستان چوون بۆ پێشوازی و بهخێراهاتنهوهی ئهمهش بهڵلگهی خۆشهویستی و رێزی ئهو بووهلهنێو چین و تویژهكانی كوردستان، بەڵام ئهوهی پیویستهبووترێ ئهم جۆرهكهسانهلهمێژوودا غهدریان لێ كراوهو ئهم كهسایهتی وسهركردانهوهك پێویست ئاوریان لێ نهدراوهتهوهبۆیههیوادارین ئهم كهڵهپیاوانهزیاتر و زیاتر شتیان لهبارهیهوهبووترێ بنوسرێ چونكهئهمانهخاوهن سهر و مالی خۆیان نهبوونهلهرێگهی ئازادی گهلهكهیان ئهم كهسایهتییهئهگهر بهناو ئاغاش بووبێ بەڵام لهناوهرۆك دا كهسیكی ئالا ههڵگری پێشكهوتن خواز و رزگاری كهری كوردستان بووه، خۆی و مولك و ماڵی لهخزمهت شۆرش و چین و توێژكانی گهلهكهی بووه.