عەبدورەحیم رەحمی هەکاری



 

لە ساڵی ١٩١٩ز دا لە ژمارە(١٥) و (١٦)گۆڤاری "ژین"دا بۆ یەکە م جار نووسەرێکی کورد وەك شانۆنامە نووس بەزبانی کوردی شانۆنامەیەك بە ناوی «مەمێ ئالان» بڵاو دەکاتەوە. «لە رووی روخسارە وە پیەسەکە لە دوو پەردە پێك هاتووە، قارە مانەکانی چوار کەسن: مەمێ ئالان، لەوەندی هاورێی مەم و غولامی میری هە کاری، دایکی مەم ناوی چاڤرەشە، ژنی مەم ناوی غەزالە یە لە پە ردەی یەکەمدا تەنیا مەم و دایکی بەشداری دەکە ن .لە پە ردەی دوومدا هەموو ئەکتە رەکان بە شدارن.»

ئەم شانۆنامەیەی کە لەو ساڵەدا وەك نامیلکە یەك لە ئەستانبوول چاپ دەکرێت (کەقیمە تی  پێنج قرووشی عوسمانی بووە) دەبێت بەبە رهەمێکی ئەدەبی لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا.نووسەری ئەم بە رهەمە مامۆستا عەبدورەحیم رەحمی هە کاریە،کە بە چە ند نازناوی جۆراو جۆر وەك (زاپسوو-ئاوی چە م) و(هە کاری) و (ع.رەحمی) ناوبانگی دەرکردووە، ئەم نووسەرە و کە ڵە شاعیرە کورد، کوری «سەید محەمەد پرتە و»کە بەپشت دەچنە سەر بنەماڵە ی "سەید عەبد ولقادری گە یلانی لە "ساڵی ١٨٩٠ز" لە گوندی ئەلباکێ (باشقە ڵا) کە ئێستاش ناوچەیە کە سە  بە شاری "وان" لە دایکبووە، دایکی مامۆستا کە "ئە یمە توڵا"ی ناو بوو کچی حاجی تەییار بەگ، لە بنەماڵەی عەبباسیە کان بووە.

 سەرەتای خوێندنی لە گوندەکەی دەس پێ کردووە و پاشان چووە تەشاری "وان"و  کاتی ناوەندی و دەرسی مەلایە تی خوێندووە و پاش تەواو بوون و، وەرگرتنی ئیجازەی دەرسی ئایینی لە سەر دەستی "سەید عەبدولحەکیم"ی برای و"تەها ئە رواسی"چووە تە "ئانکارا" و لە پەیمانگای داریا دەستی داوە تە خوێندن. مامۆستا "رەحمی" جارجاریش سەردانی "ئە ستامبوول"یشی کردووە و خوێندنی باڵای «ئیلەیات»ی لە زانکۆی ئەو شارە تەواو کردووە.

مامۆستا لەگەڵ"هیدایەت عەزیز"کە لە بنەماڵە ی بەدرخانیە کان بووە، زەماوەند ئە کات، کە ئاکامی ئەم پەیوەندیە دوو کور (پەرتەو و مەتین)و دوو کە نیشک (هاڵە "خێزانی نووسەری شەهید «مووسا عە نتە ر» وژاڵە) بوو.

لە
١٩٠٨دا لە بزوتنەوە ی کوردایە تی دا بەشداری ئە کات و ئەندامێکی بەتوانا بووە.لە ساڵی ١٩١٥دا وەك یەکێك لە دامەرزێنە رانی کۆمەڵەی قوتابیانی کورد ئەبێت بە ئەندام و لە ساڵی ١٩١٨دا، واتە  لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا بە هاوکاری چەند نیشتمانپەروەری تر «کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردستان» یان دامە زراندووە و پە یوە ندی لە گە ڵ رۆشنبیرانی کوردی ئە و سە ردە مە، وە ک "پیرە مێرد ،خە لیل خە یالی، کە ماڵ فە وزیو مە لا سە عیدی کوردی و ..دا بووە. پاشان بە ئاگاداری مێژوو نووسی ناودار «محەمەد ئەمین بوزئارسلان» دەبێتە یەکێك لە ئەندامانی «کۆمەڵەی خوێندکاری کورد/هیوا» هەر لەو ساڵە دا (١٩١٨) لە لاپەرەی ١١ی گۆڤاری "ژین" لە ئەستامبوول یەکەم بەرهەمی ئەدەبی ناوبراو وەك پارچە شێعرێك لە سەر ناونیشانی «بانگ» لە دایك ئەبێت.

هشیار بووم ئەز، دنیا هەمی کەر

بە دەنگێ مە لایێ «ئەللەو ئەکبەر»

«ئەللەو ئەکبەر» دەنگی منارێ

«رابن»دبێژت،هە ر وە ک هە وارێ

«رابن» دبێژت،وەقتێ سبێیە 

ساحب خەباتان، شەیتان ل پێی

ئەگەر بمانەوێت کە چەند بەرهمێکی مامۆستا هەکاری بە خوێنە ر بناسێنین بێجکە لە شانۆنامەی «مە مێ ئالان»، ئەبێت لە بیر نەکەین کە لە ساڵی ١٩١٩دا لە ئە ستامبوول، نامیلکە یەکی شێعری بە ناوی "گازیا وەلات" ئەخاتە بەر نیگای خوێنەر، هەر لە م ساڵە دا " عەقیدا کوردان (علم الحال) مە نزووما کوردی" کە نرخی پێنج قرووش بووە ئاوێتەی دنیایی بازاری ئەبێت و چاوی خوێنەری پێ شاد ئەبێتە وە، هە روەها «لە ماوە ی ساڵە کانی ١٩٤٧-١٩٥٧دا (١٨) کتێب بەزبانی تورکی لە بارە ی (دیانەت و مێژووی ئیسلامەتی و لێکدانە وەی دینی ئیسلام)لە ئەستەمبۆڵ چاپ و بڵاو کردۆتە وە.» هە روەها با لە بیر نەکەین کە مامۆستا (١١) کتێبی دیکەی بە زمانی تورکی لە بارەی ئەخلاق و فلسەفە وە، بەدە سنووس ماوەتەوە. « لە ساڵانی١٩٤٠-١٩٥٠دا گوڤارێگیشی بڵاو کردۆتە وە بە زبانی تورکی بە ناو نیشانی  Sunnetُُ Ehliئە ەلی سووننە ت، کە پانزدە رۆژ جارێک ، بۆماوە ی حەوت ساڵان، لە ئەستە مبۆڵ بڵاوکراوتە وە.» هەکاری جگە لە شیعر کۆمەڵێك کورتە وتاری ئەدە بی و سیاسی کۆمەڵایەتیشی وەك نمونەیەکی جوانی سەر هەڵدانی پەخشان (شەری تۆپان خلاس بوو ئیرۆ ش ری قەلە مانە –حالێ مەیە حازر- ئییتیفاق -وەلات) لە "ژین"دا پێشکەشی خوێنەری ئە کات.