ئه‌حمه‌د تۆفیق (عەبدوڵڵا  ئیسحاقی)

ناوە راستەکەی عەبدوڵڵایە، کورِی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقییە لە ساڵی (١٣١٠ هەتاوی) ١٩٣١زایینی لەگەرِەکی هەرمەنیانی مەهاباد لەدایك بوە.  ل ەساڵی ١٩٣٨ لەخوێندنگای سەرەتایی پەهلەوی لە شاری مەهاباد، دەخرێتە بەر خوێندن. رووداوەکانی١٩٤١ و ١٩٤٦ ی مەهاباد، کاریگەریی گەورەی لەسەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەك دەسپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دێنە ئەژمار و خۆیان لەرێکخستنەکانی لاوانی ئەوکاتدا دەبینێتەوە.

  ئەحمەد تۆفیق لاوترین و ئازاترین ئەندامی کۆمیتەی مەهابادی حزبی دیموکراتی کوردستان دەبێت و لەسەرجەم چالاکییەکانی حزب لەو شارەدا لەریزی پێشەوە دەبێت و خۆی دەنوێنێ. ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بەرەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناهێنێت. رۆژنامەنوسێك بەناوی شمیدت دەڵێت "لەژیانیدا زۆر کەس پێیان خۆش بوو خزمایەتی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەحمەد برِیاری هاوسەرگیری هەمیشەیی لەگەڵ وڵاتەکەی دابوو.

 

 
ساڵی ١٩٧٣ جەلادەکانی بەعس و بەفەرمانی نازم گزاری بەرِێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەر کراو لە زیندانی (ئەبوغرێب) لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان.

هاوکات ئەحمەد تۆفیق ئەویش کە سەرۆکی دیموکرات بووە واتە سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان، لەلایەن حکومەتی داگیرکەری عێراقەوە شەهید کراوە بەلام بەهۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ قاسملۆ باش نەبووە، ئەو حزبە بەهیچ شیوەیەك یاد و باسی ناکاتەوە؟ لەکاتێکدا ئەرکێکی ئەخلاقی ئەو حزبە و سەرجەم پارت و ناوەندەکانی ترە کە گرنگی بەو قارەمانەش بدرێ ؟