چیرۆكی ئەو فڕۆكەوانەی ئامادە نەبوو هەڵەبجە كیمیاباران بكات ئایدن مستەفا حەمید

\

لە ڕۆژەكانی دوای ١٤/٣/١٩٨٨ ئەو كاتەی هەڵەبجە لەلایەن پێشمەرگە و سوپای پاسداران ئازادكرا ، ڕژێمی سەدام حوسێن تۆڵەیەكی جەرگبڕی دەوێ ، باشترین ڕێگە بۆ ئەوان بەردانەوەی بۆمبی پڕكراوە لە كیمیایی بەسەر شارەكەدا ، عەلی حەسەن مەجید ئامۆزای سەدام و هەمەكارەی ڕژێمەكەی لە كوردستان حەوت فڕۆكەوان دەست نیشان دەكات بۆ ئەوەی كارەكە ئەنجام بدەن ، ئایدن یەكێكە لەوان .

عەلی كیمیایی ئایدن ڕادەسپێرێ‌ سەركردایەتی ئەو فڕۆكەوانانە بكات كە دەبێ‌ هەڵەبجە بۆردمان بكات ، ئایدن هەر زوو ڕەتیدەكاتەوە ، ڕەتكردنەوەیەك دواجار ژیانی خۆی لەسەر دانا . بەپێ‌ی قسەی كەسێكی ئاگادار كە لە ئایدنی بیستووە ئەو قسانە چوون بە بەینی عەلی كیمیایی و ئایدندا .

عەلی كیمیایی : بۆچی ئەو كارە ناكەیت ؟ ئەوە ئەركە و دەبێت ئەنجامی بدەی ؟

ئایدن : دەمەوێت سەرۆكی فەرماندە سەدام حوسێن ببینم .

داواكەی سەریگرت و ئایدنیان برد بۆ لای سەدام لەشاری بەغداد ، سەدام و ئایدن ئەو قسانە دەكەن .

ئایدن : جەنابی سەرۆك ، ئەو میللەتە خێر لە خۆنەدیون و هیچیان نیە تا بەو جۆرە كۆمەڵكوژ بكرێن نە دەوڵەتیان هەیە نە هیچ ، كاتێك كیمیاباران دەكرێن ژن و پیاو و منداڵ تیا دەچن هیچ تاوانێكی نەبووە ئەوان چەندین خەونیان هەیە ، گەورەی بنوێنە و دەستبەرداری ئەم كارەبە .

سەدام حوسێن : خۆی ئەوە كێشەكەیە كە كورد هیچ نیە و داوای زۆر ئەكات بۆیە پێویستە كۆمەڵكوژ بكرێن ، ئەوەی قوبوڵی نیە ئەو كارە بكات ملی دەكرێت بە پەتی سێدارە .

دوای ئەو ووتوێژە كورتەی سەدام و ئایدن ، ئایدن دەگوازرێتەوە بۆ زیندان و بە درێژای شەش مانگ ئەشكەنجە و ئازار ئەدرێت ، جگە لەوەش داوای لێئەكەن ئەگەر بە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە هەستێت پلەی فڕۆكەوانی لە (رائید)ەوە دەكرێتە (عەمید) ، بەڵام ئەو كەسانەی ئایدنیان لە زیندان لە نزیكەوە بینیوە دەڵێن سوور بووە لەسەر هەڵویستی خۆی و حزبی بەعسی بە تاوانبار وەسغكردووە .

دوابەدوای ئەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە .

دوای شەش مانگ لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئایدن لە مانگی ئەیلولی (٩)ی ساڵی ١٩٨٨ لە سێدارە درا و لە گۆڕستانی موسەڵا لە شاری كەركوك سپەردەی خاك.

 

ئەو مرۆڤە گەورەیە بناسن و لەبیری مەکەن

 ئایدن مستەفا حەمید ناسراوە بە (ئایدن خەتیب زادە) کە بەڕەگەز تورکمانێکی شیعەی شاری کەرکوکە لە ساڵی ١٩٤٩ لە دایك بووە. لە ساڵی ١٩٨٧ لە رێزی هێزی فڕۆکەوانی جەنگێدابووە فڕۆکەوان بووەو، لەبەر ئەوەی فەرمەنێکی رژێمی سەدام حەسێنی رەتکردوەتەوە بۆ بۆردومانکردنی چەند گۆندیكی کوردستان وە بە هۆی رەتکردنەوەی ئەو فەرمانەوە رژێمی بەعس سزایدا و پلەبەرزکردنەوەکەس بۆ زیاتر لە ٤ مانگ دواخست وە لە ساڵی ١٩٨٨ ڕازی نابێت کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بکات و لەبەردەم سەددامدا دەڵێت :" ئەو میلەتە خێرلەخۆ نەدیوە هیچیان نیە تا کۆمەڵکوژبکرێن، ئەوان نە دەوڵەتیان هەیە نەهیچ، کاتێك کیمیاباران دەکرێن تەنها ژن و منداڵ و کەسی بێتاوان تێدادەچن ئەوان چەندین خەونیان هەیە". ئایدن بەهۆی چەند "چالاکییەکی نەتەوەییەوە" کە باکارکردن لە دژی وەلات تۆمەتبارکراو رەتکردنەوە  پێشوی بۆ بۆردومانکردنی هەڵەبجە بکات  دوای ٦ مانگ زیندانیکردن دواتر لەلە مانگی ئەیلولی (٩)ی ساڵی ١٩٨٨ لە سێدارە دەدرێت لەسەر ئەو ڕەتکردنەوەیەی وە مانگی دواتت تەرمەکەی رادەستی خانەوەادەکەی کراوەتەوە وە لەکاتی سێدارەدانیدا هاوسەری هەبووە بەناوی (تورکان شکور ئەیوب) وە خاوان سێ کچی بووە کە ئیستا لە دەرەوی عێراق ژیان بەسەر دەبەن.