عەلی سلێمان بابكەیی
 

 

كاروانی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان زۆر رۆڵەی ئازاو شۆڕشگێری تیا هەڵكەوتووە كە لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بونەتە نمونەی بوێری و كۆڵنەدان.. نەخاسمە رێبازی كوردینی بارزانیی نەمر كە هەر لە سەرەتاوە وەك قوتابخانەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە هاندەرو فێرگەیەكی سەردەمیانە بۆ جۆشدانی هەست و باوەڕی كوردپەروەری و كوردستان ویستی.. یەكێك لەو رۆڵە مێرخاس و چەلەنگانە كە گۆشكراوی ئەم رێبازوقوتابخانە مەزنەیە و تەواوی ژیانی خۆی لە پێناو ئازادی گەلەكەی تەرخان كردبوو شەهیدی نەمر (عەلی سلێمان حەدو)یە.

شەهید (عەلی سلێمان) لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی بابكەی سەر بە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی جوتیار و كوردپەروەر لە دایك بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ چەكی شەرەف و كوردایەتی كردۆتە شانی و بووە بە پێشمەرگەی كوردستان، لە زۆربەی شەڕەكان وەكو قارەمانێك بەشداری كردووە، نمونەی شەڕەكانی ( سیدەكان، گۆڕەز، سەری بەرد، دەشتی دیانا و......) چەندین نەبەردی تر. دوای پیلانە شومەكەی ساڵی ١٩٧٥، شەهید عەلی سلێمان وەكو هەزاران بنەماڵەی پێشمەرگە و خانەوادەی تری كوردستان ئاوارەی ئێران بوونە و ماوەیەك لە ئۆردوگای زێوە و جەهروم و پاشان لە شاری ئیسفهان نیشتەجێ‌ بووە. دوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران ئەم تێكۆشەرە بە خێزانەوە گەڕایەوە كوردستانی ئێران و لە ساڵی١٩٧٩ جارێكی تر دەستی دایە چەك و هاتەوە مەیدانی خەبات و مەردایەتی و لە سنووری قووەتی بارزان بوو بە پێشمەرگەیەكی نەبەزی شۆڕشی گوڵانی نیشتیمانخواز، لە هەمان ساڵدا گەڕایەوە بۆ كوردستانی ئێراق و نەبەردانە بەشداری دەكات لە شەڕەكانی (میروز، خیرۆزوكا، نێوان كانێەلنجا و بیرسیاڤ، لیلكان، پردی رێزان، مەزنێ‌، بیاوی ١٩٨٢ سیدەكان، بیركم، كیلانی بنی بیا ١٩٨٣، ناوكفر ١٩٨٦، جسری چامەی، شیروان كولانا سورەكی ١٩٨٧، لێرسماق مێرگەسۆرو..) لە كاتی هێرش بردنی بۆ سەر رەبیعەكانی دوژمن لە ناو مێرگەسۆر بریندار دەبێت، بەڵام پاش سارێژبوونەوەی برینەكانی دەگەڕێیەوە بۆ ناو هەڤاڵانی و لە ساڵی ١٩٨٨ بەشداری لە شەڕەكانی (بشەڕی كەلكە، خەروانا و سیرو، كوراوا و كەرژولیا و داستانی خواكوڕك) دەكات.


 

لە ساڵی ١٩٩١ لە راپەڕینی سەرانسەری كوردستان رۆڵی خۆی گێڕاوە و هەروها بە شداری داستانی چارەنوسسازی كۆڕێی كردووەو لە رۆژی١١/٤/١٩٩١ لە كاتی هێرشی دوژمن بۆ سەر كۆڕێ پاش شەرێكی قورس لەگەڵ هەڤاڵێكی تری بەناوی (محەمەدئەمین مەلا موسا بابكەیی) بە گوللەی دوژمن شەهید دەبن و بوونە قوربانی بۆ گەل و وڵاتەكەیان لەو بەرەنگاری و بەرگرییە مێژوییەدا روحی پاك و گیانی هەڵۆئاسای فیدای خاك و نەتەوەكەی دەكات ودەچێتە ریزی شەهیدانی هەرگیزنەمری كوردستانەوە. باش ٣ رۆژ هەواڵی شەهید بوونی به خێزانی ده گات له کوردستانی رۆژهه لات  لە دوای شەهید بۆنی ٥ كوڕو ٥ كچ بە جێ ده هێلیت و دوا كچی خۆی نەبینی كە لە چلەی هاوسەری لە دایك بووه.

تیبنی: ئەم بابەتە لە ژمارەی (٤٢٢٥) رۆژنامەی خەبات لە (٢٧/١٢/٢٠١٢) بڵاو بوویتەوە.

خەبات: سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی.