کورته‌یه‌ك
له ژیاننامه‌ی ڕۆمان نووسێکی گه‌وره‌ی کورد : عه‌ڕه‌بی شه‌مۆ
زانا‌و رووناكبیری كورد عه‌ره‌بی شه‌مۆ ساڵی
١٨٩٧ له گوندی (سوسز)ی ناوچه‌ی قارسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌ر به‌شێخانی (ئێزید-داستی) له‌دایك بووه، سه‌ره‌تا
ژیانی به شوانكاری به‌سه‌ر بردووه و دواتر بۆ خوێندن چۆته گوندی
(ئه‌لكسه‌نده‌رۆڤ)و پێش سه‌ر هه‌ڵدانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی
١٩١٧ له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی روسیاوه خراوه‌ته زیندانه‌وه.
دوای به‌رپابوونی شۆڕش رووی كرده شاری (ستاڤ ڕۆپڵ)ی باكووری قه‌وقاز و چووه
ریزی پارتی به‌لشه‌فیكه‌وه، له ساڵانی١٩٢٠-١٩٢٤ په‌یمانگای خۆرهه‌ڵاتی له
مۆسكۆ ته‌واو كردووه، دواتر بووه به‌نوێنه‌ری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی
كۆمۆنیستی ئه‌رمه‌نستان له یه‌ریڤان.
ساڵی ١٩٣٠ بووه به سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی
(ڕێیا تازه) تا ساڵی ١٩٣٨ ئه‌و
رۆژنامه‌یه‌ی به‌پیتی لاتینی بڵاوكرده‌وه‌و دواتر گۆڕدرا به پیتی سلاڤی
روسی، ساڵی
١٩٣٢ له شاری لینینگراد ده‌ستی كردووه به خوێندنی باڵا و وا
بڕیار بوو تێزی دكتۆراكه‌ی سه‌باره‌ت به كورد‌و رووناكبیری كورد بێت، به‌ڵام
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سۆڤیه‌ت و حوكمی ستالینه‌وه ده‌ست گیر كرا‌و بۆ
ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سیبیریا دوور خرایه‌وه.
ساڵی ١٩٤٦ هه‌ر له سیبریا كیژێكی رووسی به‌هاوسه‌ری ژیانی هه‌ڵئه‌بژێرێ،
دوای مردنی ستالین گه‌ڕایه‌وه‌یه‌ریڤان و خۆی بۆ كاری ئه‌ده‌بیات و نووسین
ته‌رخان كرد، وێڕای یه‌كه‌م هه‌وڵی له بیسته‌كاندا بۆ دانانی (ئه‌لف و
بێ)یه‌كی كوردی به‌پشت به‌ستن به پیتی لاتینی زوربه‌ی نووسینه‌كانی له
گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئه‌و ده‌مه‌ی سۆڤیه‌تدا بڵاوكردۆته‌وه، له بواری
نووسینی رۆمان‌دا ده‌چێته ئاستی نووسه‌ره‌ناوداره‌كانی جیهانه‌وه.
له به‌رهه‌مه‌كانی: رۆمانی (شڤانی كورد -١٩٣٠)، رۆمانی ( به‌ربانگ-١٩٥٧)، (
ژیانی به‌خته‌وه‌ر -١٩٥٩)، (كوردانی ئه‌رمه‌نستان-١٩٦١). ئه‌م نووسه‌ره
گه‌وره‌یه‌ی كورد ساڵی
١٩٧٨ بۆ دوا جار ماڵئاوایی له ژیان كرد
|