هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌ڵان به‌كر



 

ئەردەلان بەكر لە ساڵی ١٩٦٧ لەگەرەكی خانەقای شاری قەڵاو منارەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە

نێو بنەماڵەیەكی كورد پەروه‌ر و شۆرش گێڕ لەدایك بووە.

 ئەردەلان لەسەردەمی تەمەنی لاوی دا پەیوەندی بەریزەكانی شۆرشی ئازادی خوازی كوردستان دەكات و دەبێتە پێشمەرگە، ماوەی چەند ساڵێك لە ریزی پێشمەرگەدا خەبات دەكات، پاشان دەست دەكات بەكاری هونەری گۆرانی گوتن.

 ئه‌رده‌ڵان خاوەنی چەندیین بەرهەمی گۆرانی ناوازوە و جوانە، لە سەرەتایی ساڵانی (١٩٩١) لە دوایی راپەرینە مەزنەكەی كوردستان، لەگەڵ كۆڕەوە جەماوەریەكی 31 ئاداری ئەو ساڵە كوردستانی بەجێهێشت و رووی كردە دەرەوەی وڵات، پاش ماوەیەك لە وڵاتی سوید گیرسایەوە، ئەردەلان شان بەشانی دەستیەكی دیار و بەرچاو لە هونەرمەندانی گۆرانیبێژی كورد لە وڵاتی سوید درێژەی بە كارە هونەرییەكانی دا و توانی 5 ئەلبومی گۆرانی

بەرهەم بهێنێت، كە پێكهاتبوون لە (كچیی گاور ١٩٩٧، بەینۆ ١٩٩٨، هەورامان ٢٠٠٠، زۆر دەترسم ٢٠٠٣، خەونێك بوو ٢٠٠٧) كە دوایین ئەلبومی بوو، جگە لەوانەش بەشداری چەندیین ئاهەنگ و بۆنەی جیا جیا كردووە لە وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆز و بۆنە تایبەتیەكان بۆ رەوەندی كورد لەتاراوگە، هونەرمەند (ئەردەلان بەكر) لە نەورۆزی ٢٠٠٨ لەلایەن كۆمپانایای كۆرەك میوزیك بۆیەكەمین جار دوای ئەوەندە ساڵە دوورە .

وڵاتییە گەڕایەوە بۆ كوردستان و چەند ئاهەنگێكی لە شاری هەولێر ساز كرد. به‌داخ و كه‌سه‌رێكی گرانه‌وه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ رێكه‌وتی١٠/١٠/٢٠٠٩  به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كارۆلینسكای ستۆكهۆڵم دڵی له‌لێدان

كه‌وت و بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد، رۆحی شاد و یادی به‌رز بێت.