به‌درخان
گه‌لێك جار و له گه‌لێك جێ دا ناوی به‌درخانیه‌كانمان به‌ر گوێ كه‌وتووه ,
كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه چه‌ندان په‌ڕه‌ی به كار و هه‌وڵ و
كۆشش و ده‌ستپێشخه‌ری نه‌وه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵیه نه‌خشاوه و پڕ واتا كراوه،
ئێمه‌ش به پێویستمان زانی كورته‌یه‌ك بۆ پێناسینی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به نه‌وه‌ی
نوێ پێشكه‌ش بكه‌ین.
بــه‌درخانیه‌كان بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌باتگێری ئه‌م خاكی كوردستانه‌ن كه
له زۆر بواری وه‌كو سیاسه‌ت و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و كلتوری جێ
په‌نجه‌یان دیــاره و زۆر مه‌زنانه خه‌بات و كاریان له پێناو نیشتمان و
پێشكه‌وتنی میلله‌ته‌كه‌ی كردووه.
مــــیر به‌درخان دوا میری میرنشینی بۆتانه و له دوای كۆچی دوایی باوكی له
ســـاڵی ١٨٢١ ز بووه جێنشینی باوكی كه ته‌مه‌نی ١٨ ساڵان بووه
به‌شیی یه
که م
مــــیر به‌درخان عبدالله ١٨٢١-١٨٦٩
مــــیر به‌درخان زۆر هه‌وڵی خوێندنی مناڵانی كوردی داوه و كورده‌كانی ناردۆته
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به مه‌به‌ستی فێربوونی پیشه‌سازی چه‌ك و هونه‌ری جه‌نگ.
په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی هه‌بووه, بۆ نموونه په‌یوه‌ندی
توندی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نیه‌كاندا هه‌بووه.
پــاره‌ی له سكه داوه كه ناوی خۆی له‌سه‌ر دانراوه و ســا‌ڵی كۆچیشی له‌سه‌ر
تۆمار كراوه كه به‌م شێوه‌یه بووه
مــــیر به‌درخان زۆر هه‌وڵی خوێندنی مناڵانی كوردی داوه و كورده‌كانی ناردۆته
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به مه‌به‌ستی فێربوونی پیشه‌سازی چه‌ك و هونه‌ری جه‌نگ.
په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی هه‌بووه, بۆ نموونه په‌یوه‌ندی
توندی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نیه‌كاندا هه‌بووه.
پــاره‌ی له سكه داوه كه ناوی خۆی له‌سه‌ر دانراوه و ســا‌ڵی كۆچیشی له‌سه‌ر
تۆمار كراوه كه به‌م شێوه‌یه بووه.
(Emiri Botan Bedirxan) و (١٢٥٨ كۆچی)
میر به‌درخان میرێكی زۆر دادوه‌ر بووه و یارمه‌تی هه‌ژارانی داوه وبڕی كه‌متر
داهاتی له جوتیاران وه‌رده‌گرت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌و
داهاته‌ی به‌سر هه‌ژاران و نه‌داراندا دابه‌ش ده‌كر, سزای زۆر توندی تازانبارانی
ده‌دا و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا كێشه‌ی دزی جه‌رده‌ی زۆر
كه‌م بووه و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی زۆر پته‌وی هه‌بووه و سه‌رۆك هۆزه‌كان زۆر
به‌ڕێز و خۆشه‌ویستی و وه‌فاداریه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌گه‌ڵ ووڵاتی میسر به شه‌ر هات میر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی
به هه‌لزانی بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
(له موكریانه‌وه تـــا بۆتان).
فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌ی هه‌ربه‌و شێوه پته‌وه به‌رده‌وام بوو تــا له ساڵی ١٨٤٧
به هۆی ناپاكی یه‌كێك له سه‌رۆك ئه‌ماره‌ته‌كانی به ناوی (یــه‌زدان شێر)ه‌وه
به‌شی شاری جزیره‌ی میرنشینه‌كه‌ی ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ده‌بن كه بنكه‌ی
عه‌مباری چه‌كه‌كانیان له‌وێ بوو ئه‌مه‌ش وای كرد وره‌ی میرنشینه‌كه‌ی بڕوخێ و
له قه‌ڵای ئاروخ گه‌مارۆ دران و پاش جه‌نگێكی زۆر ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی
بوو و دواتر بردیان بۆ ئه‌سته‌مبوڵ بۆلای سوڵتان ئه‌ویش عه‌فوی كرد و بۆ جزیره‌ی
(كریت) له ووڵاتی یۆنان نه‌فی كرد.لوێش زۆر ئازایانه به‌شداری جه‌نگی كرد و
مه‌دالیای ئازایه‌تی پێدرا و له‌سه‌ر داوای خۆی بۆ شــام چوو.
میر به درێژایی ژیانی ئه‌و ناپاكیه‌ی له بیر ده‌رنه‌چوو. یه‌زدان شێر بۆیه
ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به میر كرد چونكه میر یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا له
گرتنی قه‌ڵای كورنیل كه به ده‌ست سه‌عید به‌گی خــاڵی یه‌زدان شێره‌وه بوو. و
عوسمانیه‌كان چوونه بن كڵێشه‌ی یه‌زدان شێر‌و فریویاندا.
كاتێك میر به‌در خان به‌گ و ساڵح به‌گ و ئه‌سعه‌دی برا بچووك و خێزانه‌كانیان به
دیلی گرت و بر‌دیانن بۆ ئه‌ستانبوڵ له ١٩ی ئه‌یلوولی ١٨٤٧ سوپای عوسمانی
ناوچه‌كه‌یان تــاڵان كرد.خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كوشتن و ماڵه‌كانیان ڕووخاندن و موڵك
و ماڵه‌كانیشیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. به‌ڵام هه‌ندێكیان خۆیان به‌ده‌سته‌وه
نه‌دا و له به‌رگری كردن به‌رده‌وام بوو كه یه‌كێك له‌وان (خــان مه‌حمود) بوو
كه زۆر به‌رگری كرد , دواتر به فێڵ گیرا و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا و نه‌فیان كرد
بۆ باكوری بلغاریا, به‌ڵام نور الله به‌گ هه‌ر به‌رگری كرد و ڕووی له چیاكان كرد
تــا له ساڵی ١٨٤٩ ڕووی له ئێران كرد.
دوای ڕووخانی ئیماره‌تی بۆتان سوڵتان ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌كه به‌هێز كرد و
توانی خه‌ڵكێكی زۆر به‌لای خۆیدا ڕابكێشێ و ویلایه‌تی كوردستانی له‌وێ پێكهێنا.
ماوه‌ی ده ساڵ له كریت مایه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میر زۆر یارمه‌تی سوڵتانی دا
له یه‌كخستنی موسوڵمانه‌كان و مه‌سیحیه‌كانی ناوچه‌كه میر توانی باوه‌ڕی سوڵتان
به‌ده‌ست بهێنێت و سوڵتانیش لێبوردنی بۆ میر به‌درخان به‌گ ده‌ركرد و توانی
بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ.تـــا گه‌یشته ئه‌وه‌ی سوڵتانی عوسمانی پله‌ی
پاشایه‌تی پێدا. و دواتر سه‌فه‌ری شامی كرد و له‌وێ نیشته جێ بوو. میر له شــام
ئه‌وه‌ی مابوو له‌ته‌مه‌نی له‌وێ ژیــا تــا له ساڵی ١٨٦٩ كۆچی دوایی كرد و هه‌ر
له‌وێ له گه‌ڕه‌كی (ركن ا‌لدین) له گۆڕستانی (مه‌ولانا شێخ خالد نه‌قشبه‌ندی)
نێژراوه. میر له ماوه‌ی چیانیدا چنی زۆر هێناوه به‌ڵام كاتێك كۆچی دوایی كرد
چوار ژنی به فه‌رمی هه‌بوو.
میر شه‌ره‌فخانی یه‌كه‌م
میر محه‌مه‌د خان
میر شه‌ره‌فخانی دووه‌م
مه‌نسور خان
ئيسماعيل خان
مسته‌فا خــان
عه‌بدولا خان
مــیر بــه‌در خــان
١٨٠٦- ١٨٦٩
به‌شیی
دووه‌م
عبدالله خان ٣ كوڕی هه‌بووه كه (ئه‌سعه‌د و میر به‌درخان و صالح ) بوون, شایانی
باسه مــیر به‌درخان خاوه‌نی ٢١ كوڕ و ١٩ كچ بوو به ناوه‌كانی
كوڕه‌كان: تێلی حمید ـ تاهیر موخلیس ـ فه‌رید عوسمان نوری ـ ئه‌حمه‌د خه‌لوسی ـ
به‌حری ره‌زا ـ ئه‌حمه‌د به‌دری پاشا ـ مسته‌فا عه‌لی شــا ـ ئه‌مین عالی به‌گ ـ
محمد نه‌جیب شــا ـ یوسف كامیل ـ حه‌سه‌ن فه‌وزی ـ خه‌لیل رامی ـ میقداد میدحه‌ت ـ
حوسێن كه‌نعان پاشا ـ محمد عالی ـ خالید سیف الله ـ عه‌لی شامیل شـــا ـ سعد الله ـ
زوبێر ئاده‌م ـ عه‌بدول ره‌حمان سامی ـ مراد ره‌مزی) كچه‌كان : نه‌فیسه ـ فه‌خریه
ـ سامیه ـ ساریه ـ زمیره (مریه‌م) ـ حه‌لیمه ـ له‌یلا ـ شه‌فیقه ـ زه‌ریفه ـ
عائیشه ـ فاتمه ـ زلیخه ـ زیرجد ـ عه‌زیزه ـ ئامیه (ره‌بیعه) ـ ئامینه ـ
ماریا ـ روقیه‌ـ ئاسیا
ئــه‌مین عالـــی به‌درخان ١٨٥١ – ١٩٢٦
له ســـاڵی ١٨٥١ له
دایك بووه و قۆناغه‌كانی خوێندنی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به مناڵانی مـــیرانی
سوڵتان خوێندوویه‌تی, له ئه‌سته‌مبوڵ به‌شی مافزانی ته‌واو كردووه.كه‌سێكی زۆر
ڕۆشنبیر و لێهاتووبوو , له‌سه‌ر ده‌ستی (حاجی قادر) فێری خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان
كرابوو. دوایی ئه‌وه‌ی به‌درخان عبدالله خان كۆچی دوایی كرد هه‌موو ئه‌رك و
به‌رپرسیارێتی كه‌وته سه‌ر شانی ئه‌مین عــالــی به‌درخان, له‌به‌ر ئه‌وی بنه‌ماڵی
به‌ردخانه‌كان بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی ناسراو و خاوه‌ن متمانه‌ی ناوچه‌كه‌یان بوون
سوڵتانی عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له ده‌وری كۆببنه‌وه ١٣ كوڕی ئه‌م
بنه‌ماڵه‌یه‌ی كرده مـــیر والــی
و زابت و له ناوچه‌كانی
ده‌روه‌ی كوردستانی دانان. له ســا‌ڵی ١٨٧٧ ئه‌مین
عالی به‌درخان له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌كان دژی رووسیا شه‌ڕی كرد به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی
بجه‌نگێ له به‌ره‌كانی جه‌نگ گه‌ڕایه‌وه.
لـــه ســا‌ڵی ١٨٨٩ له‌گه‌ڵ
مدحت پاشادا كۆبونه‌وه و هه‌وڵی داگیرساندنی شۆڕشیاندا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له
ئه‌سته‌مبوڵه‌وه به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێ كه‌وتن و له‌گه‌ڵ میر و سه‌رۆك هۆز و
به‌گه‌كان له ترابزۆن و جیوالك كۆبوونه‌وه و پلانیان دانا چۆن هێرش بكه‌نه سه‌ر
سوپای تورك و كوردستان ڕزگار بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه روویان له كوردستان كرد, به‌ڵام ده‌وڵتی عوسمانی له‌ڕێی
سیخوڕ و به‌كرێ گیراوه‌كانیه‌وه به پلانه‌كه‌ی زانی و خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه
ئاماده كرد ئه‌وه بوو له‌شكری كورد گه‌یشتبووه ناوچه‌ی نێوان ترابزۆن و
ئاره‌زرۆم و له‌وێدا له‌گه‌ڵ سوپای بایبورتی عوسمانی به شه‌ڕ هاتن و پاش به‌رگری
زۆر ناچار به‌ره‌و چـــیای (أرغانی)پاشه كشه‌یان كرد و هه‌ردوو سه‌ركرده گیران.
له ئه‌نجامی شكست هێنانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه بنه‌ماڵی به‌درخانیه‌كان ژیان و گوزه‌ران
و ئاسایشیان تێكچوو و به‌ره‌و خراپی ڕۆیشت, و سوڵتان عبدالحمید خۆی كه‌وته كاركردن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه چاودێری مناڵه‌كانی به‌درخانیه‌كانی ده‌كرد و ده‌ست
به‌سه‌ری كردن كه ئه‌وكات نزیكه‌ی (٣٠٠٠) كه‌س ده‌بوون, ئه‌مه‌ش وای كرد تـــا
ماوه‌یه‌كی زۆر بیر له راپه‌رین و شۆرش نه‌كه‌نه‌وه, ناوبانگی به‌درخانیه‌كان زۆر
له ناوچه‌كانی توركیای گرتبۆوه به تایبه‌ت له كاته‌ی كه عبدالرزاق
نجیب به‌درخان سه‌رۆكی
میوانخانه‌ی سوڵتان بوو توانیبووی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕووس و ئینگلیز و
فه‌ره‌نسیه‌كان په‌یدا بكات.سوڵتانیش بڕیاریدا هه‌موویان په‌رش و بڵاو بكات له‌ناو
ده‌وڵه‌تدا و هه‌ریه‌كه‌یانی نارده شوێنێك تـــــا بواری یه‌كتر بینین و هه‌ر
مه‌ترسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت لاببات كه له‌مانه‌وه بێت.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
ئه‌مین عالی به‌درخانی باوكی میر جه‌لاده‌ت كرا به موفه‌تیشلی دادگا له
ئه‌سته‌نبوڵ ـ أنقره ـ قۆنیا به‌م شێویه ده‌وڵه‌تی عوسمانی په‌رش و بڵاوی
كردنه‌وه. له ساڵی ١٨٩٨ نامه‌یه‌ك
ده‌ست حكومه‌تی عوسمانی كه‌وت كه تیایدا واژووی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی
به‌درخانیه‌كانی تێدا بوو ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی كورده‌كان و به‌رپا كردنی شۆرش
له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌مین عالی به‌درخان و براكه‌یان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیندانی كرد و
دواتر ئازادیان كردن, له ساڵی ١٩٠٦ كاتێك
سه‌رۆكی هه‌وڵگری ئیستیخباراتی ده‌وڵتی عوسمانی كوژرا سوڵتان بنه‌ماڵه‌ی
به‌درخانه‌كانی تۆمه‌تبار كرد به تایبه‌ت عبدالرزاق نجیب به‌درخان و عه‌لی شامیل
به‌درخان , و هه‌ردووكیان بۆ لیبیا دوورخرانه‌وه. ئه‌مین عالی به‌درخان و صالح
به‌درخانی برای بۆ سپارته دوور خرانه‌وه تـــــاوه‌كو ساڵی ١٩٠٨ و
له‌ژێر فشار و ته‌وژمێكی زۆری نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانی, سوڵتان ناچار كرا ئه‌و
به‌دانه جێبه‌جێ بكات كه له ده‌ستووری ساڵی ١٨٧٦ هاتبوو,
ناوه‌رۆكی به‌نده‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو باسی ئازادی و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌كانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ده‌كرد به واژوو كردنی ئه‌م به‌نده و جێبه‌جێ كردنی
هه‌موو كه‌سایه‌تیه رۆشنبیر و سیاسیه دوور خراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه كه ئه‌مین عالی
به‌ردخانیش یه‌كێك بوو له‌وانه و هه‌ر كه گه‌ڕایه‌وه ده‌ستی دایه كاری ڕۆشنبیری
و هۆشیاری په‌روه‌رده‌یی . له ساڵی ١٩٠٨ ئه‌مین عالی به‌درخان و شه‌ریف پاشای كوڕی
عبیدالله عبدالقادر ئه‌فه‌ندی و جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د زوڵ كه‌ڤاڵ كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان
دروست كرد له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی
كوردی بۆ پێشكه‌وتن و بڵندی كه
ساڵی ١٩٠٩ پێیان
داخراو ناچار كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تریان پێكهێنا به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردی بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانین.
یه‌كێك له گرنگترین كاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك بوو له
(چه‌نبه‌رێ تاش) و عبدالرحمان به‌ردخان بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری و دواتر مناڵی
به‌درخانیه‌كان كۆمه‌ڵه‌یوكیان دروست كرد به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی كوردی بۆ كاروباری
كۆمه‌ڵایه‌تی) دواتر كه سوڵتان هه‌ستی كرد بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كان و
مناڵه‌كانیان له ژێر فه‌رمانی ئه‌و ناجووڵێنه‌وه و هه‌ستی به جم‌و جووڵه
كوردایه‌تیه‌كانی ئه‌وان كرد بڕیاری دوور خستنه‌وه‌یانی دا به تایبه‌ت ئه‌مین عالی
به‌درخان كه هه‌ر جاره و بۆ شوێنێكی ده‌نارد وه‌كو عكا
ـ نابلوس (له فه‌له‌ستین) ـ ساڵۆنیك (له یۆنان) ـ ئه‌نقه‌ره ـ ڤۆتیا ـ سپارته.
تـــــا له ســا‌ڵی ١٩١٩ ڕوو
له ووڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كات به تایبه‌ت (ئینگلیز) بۆ داواكردنی یارمه‌تی و
هاریكاری و پشتیوانی , له‌هه‌مان وه‌ختدا توركه‌كان ویستیان بیكه‌ن به والـــی
دیــار به‌كر به‌ڵام لێی دڵنیا نه‌بوون بۆیه نه‌یانكرد چونكه دڵنیا بوو له‌وه‌ی
ئه‌مین عالی ده‌ست له بیر و باوه‌ڕی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌ڵناگرێت و بیر
و باوه‌ڕی خۆی به هیچ شتێك ناگۆڕێته‌وه.
دوای ئه‌وه له ســا‌ڵی ١٩٢٢ لایه‌نگرانی
كه‌مال ئه‌تاتورك هاتنه سه‌ر ته‌خت و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست بڕیاری كوشتن و
گرتنی نیشتمان په‌روه‌رانی كوردیانداكه بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كان یه‌كێك بوون
له‌وانه, چونكه پێیان وابوو به‌درخانیه‌كان بیر له جیا كردنه‌وی كردستان
ده‌كه‌نه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی تورك بۆیه ناوی ئه‌مین عالی و هه‌رپێنج كوڕه‌كه‌ی سوره‌یه
ـ جه‌لاده‌ت ـ كامه‌ران ـ تۆفیق ـ سه‌فده‌ر له
نێو لیستی ناوه‌كان بوون.له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و نیشتمان په‌روه‌رانه خۆیان له
حكومه‌تی توركی ده‌شارده‌وه و ئه‌مین عالی و كوڕه گه‌وره‌كه‌ی سوره‌یه توانیان
به‌ره‌و میسر هه‌ڵبێن و له قاهیره نیشته‌جێ بوون , میر جه‌لاده‌ت و كامه‌ران و
تۆفیق و سه‌فده‌ر به یارمه‌تی سوره‌یه‌ی برا گه‌وره‌یان توانیان به‌ره‌و ووڵاتی
ئه‌ڵمانیا بڕۆن و ده‌رباز ببن و له‌وێ خوێندنیان ته‌واو كرد
به‌شی سئ هه‌م
ئــــــه‌مین عالی به‌درخان
دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ره‌قی و التعاونی كوردی بووه, دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی
زانین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی بووه, دووه‌م سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی كوردستان و
دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی بوو, تـــــا له
ساڵی ١٩٢٦ كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مین علی به‌درخان خاوه‌نی شه‌ش كوڕ و كچێك بوو به ناوی مه‌زیه‌ت و كوڕه‌كانی
ناویان (سوره‌یه ـ حیكمه‌ت ـ جه‌لاده‌ت ـ كامه‌ران ـ تۆفیق ـ سه‌فده‌ر)به‌درخان
بوون.
دوایـــی حكومه‌تی توركی نازناوی به‌درخانیه‌كانی گۆڕی , ئه‌وانه‌ی له توركیا
مابوونه‌وه پاش ناوی (چنار)ی بۆ دانان , و هه‌ندێكیشی بێ نازناو كردبوو واتا بێ
نازاناوی كردن و ئه‌وانه‌ی میسر ناونا به والـــی , به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه پێشووتر
مابوونه‌وه هه‌ر به به‌درخان نازناویان مایه‌وه.
محمد صالح به‌درخان ١٨٧٤-١٩١٥
ناوی ته‌واوی محمد محمود صالح عه‌بدوڵڵا خانی ئازیزیـ صالحی باپیری برای میر
به‌درخانه كه دوای ئه‌وه‌ی میری بۆتان و بنه‌ماڵه‌كی بۆ شاری لازقیه‌ی سوریا دوور
ده‌خرێنه‌وه , محمد صالح به‌درخان له ساڵی ١٨٧٤ له‌وێ له‌دایك
ده‌بێت.له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا له‌یلا خانی دایكی كۆچی دوایی كردووه , و داپیری
به‌خێوی كردووه و له‌ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا باوكی ده‌ستگیر ده‌كرێت, داپیری
برده‌وێتی له دیمه‌شق و له مزگه‌وته‌كانی ئه‌وێ ده‌خاته به‌ر خوێندن, دواتر
چه‌ندین قوتابخانه‌ی كردووه بۆ ته‌واو كردنی خوێندن , به‌ڵام ئه‌و مه‌به‌ستی بوو
له ڕێگای ڕۆشنبیری و ووشیاری خزمه‌ت به میلله‌ته‌كه‌ی بكات , زمانه‌كانی توركی و
عه‌ره‌بی زۆر باش ده‌زانی و شاره‌زاییه‌كی باشی له زمانی فه‌ره‌نسیدا هه‌بوو و
ئاگاداری ڕۆشنبیری ئاوا بوو زۆر به باشیی, ئه‌مشی به هه‌مان شێوه‌ی باب و باپیری
رێچكه‌ی كوردایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد هه‌وڵیده‌دا چونكه زۆر باش
ئاگاداری زوڵم زۆرداری تورك بوو ده‌رهه‌ق به میلله‌ته‌كه‌ی.
له دوای راگه‌یاندنی ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ساڵی ١٩٠٨, كورد
په‌روه‌ره‌كان و ڕۆشنبیرانی كورد له ساڵی ١٩١٠ كۆمه‌ڵه‌ی (هێڤی)ان پێكهێنا كه
دامه‌زرێنه‌رانی بریتی بوون له (مه‌مدوح سه‌لیم به‌گ ـ خه‌لیل خه‌یاڵی ـ قه‌دری
به‌گ ـ ئه‌كره‌م جه‌میل پــاشا), م.صالح به‌درخان چالاكترین ئه‌ندامی ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌یه بوو كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و
هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی بووله نێوان كورده‌كاندا.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه چه‌ند گۆڤارێكی به زمانی كوردی و توركی بڵاو كرده‌وه له‌وانه :
(گۆڤاری ڕۆژی كورد ـ یه‌كبوون ـ هه‌تاوی كورد) له‌سه‌ر ئه‌م گۆڤارانه م. صالح
ده‌ستگیركرا , گرتنی ئه‌م و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له گۆڤاره‌كانیان بووه
هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی هۆشداریه‌كی به‌رفراوان ، له ساڵی ١٩١٥ كۆچی دوایی كردووه.
سوره‌یا به‌درخان ١٨٨٣-١٩٣٨
سوره‌یا كوڕی ئه‌مین عالی به‌درخانه له سوریا له ساڵی ١٨٨٣ له دایك بووه و
ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی ته‌واو كردووه, له ساڵی ١٩٠٦ تاوانبار كرا به‌وه‌ی یه‌كێك
بووه له‌وانه‌ی كه رچوان پاشایان كوشتووه چونكه ئه‌وكات له نوسینگه‌ی سوڵتان
كاری ده‌كرد و له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش دوور خرایه‌وه. دوای راگه‌یاندنی ده‌ستووری
دووه‌می توركیا گه‌ڕایه‌وه ئه‌ستانبوڵ و له‌وێ له ساڵانی ١٩٠٨-١٩٠٩ خولی دووه‌می
ڕۆژنامه‌ی كوردستانی ده‌ركرد تـــــا ٣٠-٣-١٩٠٩ گیرا و حوكمی بوسوردا ردا به
تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌بووه كه كاری سه‌ربازی
ئه‌نجامداوه, به‌ڵام سوڵتان لێی خۆش بوو و له ساڵی ١٩١٠ دووری خسته‌وه .
و له‌ساڵی ١٩١٢ گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌ستانبۆڵ و كۆمیته‌ی نهێنی شۆڕشگێڕانی كوردی
پێكهێنا و ده‌ستی به‌كاری سیاسی كرد و بۆ جاری دووه‌م گیرا و فه‌رمانی كوشتنی
ده‌رچوو , به‌ڵام توانی له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی هه‌ڵبێت.و ڕووی له قاهیره‌ی
پایته‌ختی میصر كردوو له ساڵانی ١٩١٧ خولی سێیه‌می ڕۆژنامه‌ی كوردستانی
ده‌ركرده‌وه به‌ڵام به ناوێكی خوازراوه‌وه , به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ر پرس (عه‌زیزی
ئه‌حمه‌د), له ١٢-٩-١٩١٧ تـــا ٢٢-١-١٩١٨ نزیكه‌ی ١١ ژماره‌ی لێ ده‌رچوو به
هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی .
كۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی دامه‌زراند و هه‌رده‌م لو هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو دۆزی
كورد به دونیا بناسێنێ و هه‌میشه په‌یوه‌ندی به ڕۆشنبیران و كورده دوور
خراوه‌كانه‌وه كردووه بۆ ده‌ست كه‌وتنی پشتگیری بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد و زۆر هه‌وڵی
دروستكردنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی دا له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان , به‌ڵام ئینگلیزیكان
سوره‌یا به‌درخانیان له هاوڕێكانی دوور خسته‌وه و ماوه‌ی ئه‌وه‌یان پێ نه‌دا كه
چالاكیه‌كانی خۆی به‌رده‌وام بێت.
|