بارزان دێیە، نەك عەشیرەت ئەگەر سەیری مێژووی کوردستان بکەین دەبینین عەشیرەتێک بوونی نیە بەناوی (بارزان) واتە بارزان عەشیرەت نیە ئەوانەشی دەڵێن بارزان عەشیرەتە ئەوە هەڵەیە ، چونکە بارزان گوندێکە ئەکەوێتە خوار دامەنی چیای شیرین لە ناو عەشیرەتی بەڕۆژ، لەو دێیەدا کەسانی پایە بەرز بە درێژایی مێژوو هەڵکەوتوون ، عەلامە بابە تاهیری مەردووخ لە کتێبەکەیدا (مشاهیر کرد) ئەڵێ : عەلامە شێخ عەبدولڕەحیمی بارزانی ٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا لە دێی بارزان مۆڵەتی زانستی ئەدا بە زانایانی ئایینی .. گرنگی بارزان لە کاتێکدا هاتە کایەوە کە شێخ عەبدولڕەحمانی بارزانی لە ناوەڕاستی ساڵەکانی ١٨٠٠ بیروباوەڕی نەخشە بەندی (عیرفانی ) وەک بنەمایەک بۆژیانی ڕۆژانەی دەڤەرەکە و بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ خوای گەورە ئەو باوەڕەی هەڵبژارد ، واتە یەکەمین شێخی تەریقەت لە بارزان شێخ عەبدولڕەحمان و دووەمین شێخ عەبدووسەلامی یەکەم و سێیەمین شێخ محەمەدی بارزانیە کە ئەکاتە باوکی شێخ ئەحمەد بارزانی و مەلا مستەفا بارزانی ، چوارەمین شێخ عەبدوسەلامی دووەم و دواین شێخ‌یش شێخ ئەحمەدی بارزانە کە ناسراوە بە خودانێ بارزان هەموو ئەو شێخانە لەسەروە باسم کردن لە پێناو ئەم بیر‌و باوەڕانەی خوارەوە تێ‌یان کۆشیوە .. ١- دیارکردنی نزیکترین و بەهێزترین ڕێگا بە خوای گەورە و بەهێزکردنی پەیوەندی هەر تاکێک (مرۆڤ لەگەڵ خالقی خۆی)
٢- بەهێزکردنی دادپەروەری لەناو کۆمەڵگادا ، من لێرەوە ئەتوانم بە جورئەتەوە بلێم کە دادوەری نیمچە ڕەها ( العدالە المطلقە)لەسەر دەستی ئەوان لەو دەڤەرە هاتە دی بە شێوەیەک کە هیچ جیاوازی لە نێوان شێخ و کوڕە شێخەکان و مورید و هەژارەکان نەما وە هەموویان لە ژێر ئەو عەدالەتە یەکسان بوون ٣- بەرگری کردن لە ستەملێکراوان ( مەظلوم) نەک تەنها دروشمێک بوو بەڵکو بە ئەرکێکی دونیایی و دینیان ئەزانی .. لەم بۆچونەوە بارزان پێی نایە خەیات چونکە لە باوەڕی بارزاندا گەورەترین زوڵملێکرا و میللەتی کورد بوون کە بێ بەشکران ،لەم ڕوانگەیەشەوە قوربانی زۆر درا و بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردی تا ئێرەی هێنا . من دەمەوێت ئەوە بڵێم خەڵکانێک لە حەوت عەشیرەت (بەڕۆژی ، مزوری ، نزاری ، شێروانی ، دۆڵەمەری ، گەردی ، هەرکی بنەجی) لە دەوری ئەوبیرو باوەڕە کە لەدێی بارزانەوە هەڵقوڵاوە کۆبونەتەوە و عادات و تەعەسوباتی عەسایەریان پشتگوێخستووە و هەموویان لە ژێر ئاڵای میللەتی بارزان کۆبونەتەوە ، مەبەستم لە میللەت لە عەرەبیدا بەو کۆمەڵە کەسە دەگوترێت ، کە لەدەوری بیروباوەڕێک (عەقیدە) کۆدەبنەوە مەرج نیە لە یەک ڕەگەز و ڕەنگ بن . ڕاستە لە دەڤەری بارزان مەسیحیش هەبوون وە لە دەڤەرەکانی دەرەوەی سنورەکانی بارزانیش بە واتایەکی تر لە هەموو پارچەکانی تری کوردستان هەڵگری ئەم بیروباوەڕە هەن
نوسینی
: ئەدهەم بارزانی زانیاری زیاتر میلله‌تی بارزان یان عه‌شیره‌تی بارزان ؟ هیچ عه‌شیره‌تێك نیه به ناوی بارزان، ته‌نها گوندێك هه‌یه به‌ناوی بارزان، ئه‌ی چوون ناوی بارزان كه‌وته سه‌ر ٧ عه‌شیره‌ت وتیره ؟ له سه‌ره‌تای قورنی١٩ ه‌وه، ده‌ره‌به‌گه‌كانی ده‌وروبه‌ر باجێگی زوریان له خه‌لكی ده‌ڤه‌ری بارزان ومێرگه‌سور ده‌ستاند، وهه‌م حكومه‌تی عوسمانی وبرێتانی ودوایی عراقیش به‌رده‌وام ئه‌و ده‌ڤه‌ریان خستوته ژێر چاودێری وئابلوقه‌وه. بویه شێخ عبدالسه‌لام بارزانی دووه‌م وه‌كی بریاربه‌ده‌ستی یه‌كه‌م له‌و ده‌ڤه‌ره بریاری دا فدراسیونی بارزان پێكبهێنیت، له‌و فدراسیونه‌دا حه‌وت عه‌شیره‌ت و تیره‌ی كۆكرده‌وه (شێروانی، مزوری، هه‌ركی دری، گه‌ردی، به‌روژی، نزاری، دوله‌مه‌ری)، له‌و فدراسیونه‌دا كه له گوندی بارزان به‌سترا بریاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌گ وئاغاكانی ده‌وروبه‌ریان دا له نه‌دانی باج و سنورێك بو هه‌ر ده‌زدرێژیه‌ك، ئیدی له‌و كاته‌وه ناوی بارزان به‌رفراوانتر بوو له ناوی گوندێك كه ته‌كیای لێبو بو به ناوی فدراسیونێك دوایی چه‌نمكی میلله‌تیان به كار هێنا چونكه ده‌ڤه‌ری بارزان هه‌م جولانه‌وه‌یه‌كی روحی وهه‌م ناسیونالیستی تێكهه‌ل به‌یه‌ك بوون. له‌و تیر‌و عه‌شیره‌تانه (نزاری) و(به‌روژی) عه‌شیره‌تی سه‌ربه‌خو نه‌بوون، به‌لكو تیره‌یه‌ك بوون له عه‌شیره‌تی زێبار وئیمتدادی ده‌ڤه‌ری ئاکرێ بوون، به‌ڵام به پێێ گورینی سوسیولوجیای ده‌ڤه‌ره‌كه وجولانه‌وه‌ی هه‌ستی به‌ره‌نگاری ئه‌م دوو ناوچه‌یه تایبه‌تمه‌ندییان وه‌رگرتوو بوونه به‌شێك له میلله‌تی بارزان. به‌یتێكی شیعری شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی هه‌یه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه به‌روژی ونزاری (بنه‌ماله‌ی بارزانیش) به‌شێك بوون له عه‌شیره‌تی زێبار؛ ب ته‌ریقه‌ت نه‌قشه‌به‌ندیــــمه ب گوند بارزانیمـــــــــــــــه ب عه‌شیره‌ت زێباریــــمـــه و هه‌ر یه‌ك له عه‌شیره‌تی شێروانی ومزوری و گه‌ردی و هه‌ركی دری عه‌شیره‌تی سه‌ربه‌خون وزمان و به‌گ ومیریان هه‌بووه وته‌نانه‌ت شوێنێشیان به رووبار وشاخ له به‌روژ و نزار جیاده‌بیته‌وه وعه‌شیره‌تێكی وه‌كو شێروانی ته‌نانه‌ت جل‌و به‌رگ وراپێچیشیان جیاواز بووه - وه‌ك له تابلوی بوكا بێری شه‌هید جه‌وهه‌ر مێرگه‌سوری ١٩٧٤ده‌ركه‌وتووه- . هه‌روه‌ها بو عه‌شیره‌تی هه‌ركی دری و گه‌ردیش هه‌روا بووه. ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌بیستین هه‌موو شتێك به ناوی عه‌شیره‌تی بارزان به‌شێك بووه له سیاسه‌تی نوخبه‌یه‌كی بالاده‌ست له ناو تیری به‌روژی سه‌ر به‌عه‌شیره‌تی زێبار له نه‌ژاد دا. ته‌نانه‌ت ئه‌و ٥٠٠ كه‌سه‌ی له گه‌ل مه‌لا مسته‌فاش رویان كرده سوڤیه‌ت ٢٦٠ له‌وان شێروانی بوون و١٨٠ مزوری بوون وباقی له تیر‌و وعه‌شیره‌ته‌كانی تر بوون.
|