‌ئه‌شكه‌وتى هه‌زارمێرد

ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگاى سلێمانى به‌دوورى 13 كم له‌ باكورى رۆژ‌ئاواى شاره‌كه‌وه‌، له‌ نزیك گوندى هه‌زار مێرد، ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ به‌قه‌د چیای (به‌رانان)ه‌وه‌یه‌
وه‌كو یه‌كێك له‌ شوێنه‌واره‌ گرنگه‌كانى کوردستانی باشۆر ناسێنراوه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌وار، له‌ ژ‌ماره‌ (2126) رۆژ‌نامه‌ى (الوقائع العراقیه‌) له‌ به‌روارى 10/11/ 1949
له‌سه‌ر ناوى ئه‌شكه‌وته‌كه‌... چه‌ند بۆ چونێك هه‌یه‌ :
پێده‌چێ به‌ هۆى فراوانى و گه‌ره‌یی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ناونرابێت كه‌ جێگاى هه‌زار پیاوى تێدا بووبێته‌وه‌، هه‌روه‌ها وشه‌ى (مرد) له‌ زمانى فارسى به‌ ماناى پیاو دێت، یان پێ ده‌چێ په‌یوه‌ندى به‌ پله‌یه‌كى سه‌ربازى یه‌وه‌ هه‌بێت به‌واتاى پێشه‌واى هه‌زار جه‌نگاوه‌ر(هزارمرد)، هه‌روه‌ها خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ (هه‌زارمێرگ) یشی پێ ئه‌ڵێن به‌ واتاى زه‌وى ته‌ڕو پڕ ئاو دێت بۆیه‌ پێده‌چێت (هه‌زارمێرد) ره‌گ و ریشه‌ى له‌ (هه‌زارمێرگ) ه‌وه‌ هاتبێ.
كنه‌وپشكنین :
چه‌ند جارێك كنه‌و پشكنین له‌ ئه‌شكه‌وتى هه‌زارمێرد كراوه‌ له‌ چه‌ند كاتێكى جیاواز و له‌لایه‌ن چه‌ند شوێنه‌وارناسیكه‌وه‌ وه‌كو شوێنه‌وارناس (سپایزه‌ر له‌ ساڵى 1926 – خاتوو دوروسى گاروود له‌ ساڵى 1928- ئه‌حمه‌د مه‌هدى له‌ به‌هارى ساڵى 1949 – كارلینتون له‌ رۆژ‌ى 13-12 ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 1949 له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د مه‌هدى – هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شوێنه‌وارى سلێمانى له‌ رۆژ‌ى 18/ 6 / 1998 له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسى كورد كه‌مال نورى مه‌عروف و هاشم حمه‌ عبدوللا
له‌ سه‌رجه‌مى پشكنینه‌ شوێنه‌وارییه‌كاندا سێ چینى شوێنه‌وارى دۆزرانه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ چینه‌كانى A-B-C
چینى A: چینى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌شكه‌وته‌كه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك پاشماوه‌ى گۆزه‌و گلێنه‌ى جۆراو جۆرى تێدا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مه‌ شارستانى ئیسلامى واته‌ ئه‌م چینه‌ بۆ سه‌رده‌مێكى تازه‌ى چاخه‌ مێژ‌وویه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،هه‌روه‌ها له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا پاشماوه‌ى ئێسكى مرۆڤ دۆزرایه‌وه‌ به‌ڵام كۆن نه‌بوو كه‌ پێكهاتبوو به‌ سێ گۆڕ كه‌ یه‌كێكیان منداڵ بوو، هه‌روه‌ها سێ گۆزه‌ى له‌گه‌ڵ دا نێژ‌رابوون، هه‌روه‌ها سێ پارچه‌ ئاسن دۆزرانه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان سه‌رى تیره‌، دوانه‌كه‌ى تر دوو پارچه‌ دراوه‌ یه‌كێكیان هه‌ سه‌رده‌مى بیزه‌نتى وه‌ ئه‌وى تریان هى سه‌رده‌مى ساسانییه‌
چینى B: ئه‌مه‌یان چینێكى جیاكه‌ره‌وه‌ى ته‌نكه‌ كه‌ هه‌ندێ به‌ردێ ئه‌ستێ ی جۆرى ئۆرگه‌نیشى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌
چینى c: له‌م چینه‌دا هه‌ندێك ئیسك دۆزرانه‌وه‌، كه‌ هى ئاژ‌ه‌ڵ و باڵنده‌ى كونده‌ په‌پوو،هه‌روه‌ها ئامێرى به‌رده‌ ئه‌ستێی زۆر دۆزرانه‌وه‌ به‌ڵام شێوه‌كانیان جیا جیان له‌ یه‌كترى له‌ یه‌ك جۆرى پیشه‌سازى نین كه‌ نزیكن له‌ جۆرى ناسراو به‌ موستیرى چاخى به‌ردینى ناوه‌ڕاست،هه‌روه‌ها دوو ته‌ورى ده‌ستى دۆزرایه‌وه‌ ئه‌و به‌رده‌ ئه‌ستێ یانه‌ى جۆرى موستێرى كه‌ له‌م چینه‌دا دۆزرایه‌وه‌ بۆ (30) هه‌زار ساڵ تا (50) هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا یا زیاتر ده‌گرێته‌وه‌.

رشيد فوزى، جمال رشيد، تاريخ الكرد قديم، اربيل-1990، المديريه العامه للاثار و التراث، التلول و المواقع الاثريه، به‌غداد-1952 باقر طه، فواد سفر، المرشد الى مواطن الاثار و الحضاره، الرحله ارابعه، به‌غداد1965 تويذينهوهى (ره وا كه ريم صالح) بؤ بهشى شويَنهوار زانكؤى صلاح الدين فرج بصمهجى، كهف هزارميرد الشرقي، سومر مج 6، 1950