شەهید جاف ره‌ش ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و نه‌یناسیه‌وه
له‌شۆڕشی رۆژئاوادا چیرۆك و داستانی ئه‌وتۆ تۆمارده‌كرێن كه مرۆڤ له‌هیچ بارودۆخێكدا بیری لێنه‌كردوه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێك له‌و هاووڵاتیه شۆڕگێڕانه‌ده‌كرێت كه بۆ به‌رگری له‌نیشتمانه‌كه‌یان روبه‌ڕووی گروپه تیرۆرستیه‌كان بوونه‌ته‌وه. له گۆندێكی سنوری ناوچه‌ی تربیه وه‌سیه‌ی سه‌ربه شاری قامشلۆ باوكێك به‌ده‌ستی خۆی ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی بیناسێت و دوای چوار رۆژ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێده‌درێت و ده‌زانێت كوڕه‌كه‌ی شه‌هیدبووه‌و هه‌مان ته‌رمبووه كه هه‌ڵگرتووه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه. له‌ڕۆژی ٢٢ مانگی کانوونی دووەم ساڵی‌٢٠١٥ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش په‌لاماری خاڵێكی پاسه‌وانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له گوندی خربه دیب له ١٥ كیلۆمه‌تری ناوچه ناوچه‌ی تربیه وسیه‌ی سه‌ربه شاری قامشلۆ ده‌درێت و دوای شه‌ڕێكی دوو سه‌عاتی ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كه‌یاندا ده‌كوژرێن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا سێ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه شه‌هید ده‌بن. له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا هێزێكی پشتیوانی له سه‌ربازگه‌ی ناوچه‌ی تربیه وه‌سیه بۆ به‌هاناوه هاتنی شه‌ڕڤانان ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه‌و له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی سێ شه‌هیده‌كه دا هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان به‌ناوی سه‌عید حه‌سه‌ن هاوكاری تیمی ته‌ندروستی ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌یانخاته نێو ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه، به‌ڵام بۆ ته‌رمی سێهه‌م چاره‌نووس فێڵی لێده‌كات ئه‌ویش له‌كاتێكدا ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی خۆیه‌تی و نایناسێته‌وه‌و نازانێت ئه‌وه. دواتر‌و له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌گه‌وه ناسنامه‌ی ئه‌و سێ شه‌هیده ئاشكراده‌كرێت كه یه‌كێكیان ناسراوه به جاف ره‌ش و كوڕی سه‌عید حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵانه، دوای ئاشكرابوونی ئه‌و رووداوه باوكی كوڕه‌كه زۆر دڵته‌نگ ده‌بێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه كوڕه‌كه‌ی خۆی نه‌بینیوه‌و له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كرد. باوكی جاف ره‌ش له‌وباره‌یه‌وه بۆ ده‌دوێت و ده‌ڵێت: هیچم نیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌و ته‌نها داوای لێبوردن له‌كوڕه‌كه‌م ده‌كه‌م، ئه‌وه هه‌رگیز له‌بیره‌وه‌ری منداو هیوادارم له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مدا نه‌سڕێته‌وه‌و له‌بیرنه‌كرێت |