دڵشاد محه‌مه‌د ئه‌مین فه‌تاحی مه‌ریوانییه:
باوكی له ساڵانی سی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه له گوندی كاڵێ‌ی خوارووی
مه‌ریوانه‌وه، هاتووه‌ته پێنجوێن، پاشان شاری سلێلمانی هه‌ر له‌وێ
ژنی هێناوه‌و نیشته‌جێ بوه.٢٨ مانگی ئاداری
ساڵی١٩٤٦ له‌دایك بووه.
شاعیر و نوسه‌ر و ئه‌کته‌ر و ڕوناکبیری
کورد - شه‌هید دڵشاد مه‌ریوانی، خۆی بە تەنیا شۆڕشێك بو
- خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی هه‌ر
له‌سلێمانی ته‌واو كردووه.
-
بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی زانستگاچووه‌ته شاری به‌غدا
به‌شی زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی له زانستگای به‌غدا، كۆلێژی زمان‌و
ئادابی ته‌واو كردووه‌و سالی ١٩٧٢ (به‌كالۆریۆس) لیسانسی تیادا
وه‌رگرتووه.
- به‌هۆی نۆبه‌ره‌یی خۆی له خێزانه‌كه‌داو هۆشیاری باوكی هه‌ر له ساڵی١٩٥٩-١٩٦٢ له‌خه‌باتی یه‌كێتی خوێندكارانی كاتی خۆی كاری كردووه.
- هه‌ر له‌مانگی مارتی
١٩٦٣وه كاری سیاسی‌و خه‌باتی ژێر زه‌مینی
كردوه. چه‌ندین جار زیندانی كراوه‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ده‌ربه‌ده‌ری
دیوه.
- له شۆرشه‌كه‌ی ئه‌یلوولی
١٩٦١وله‌شۆڕشه‌كه‌ی حوزه‌یرانی
١٩٧٦دا یه‌كی
پتر دوو ساڵ ژیانی پارتیزانانه‌ی ناو شاری تاقیكردۆته‌وه.
- جارێك به‌ده‌ربه‌ده‌ری‌و چه‌ندین جار به گه‌شت زۆربه‌ی شاره‌كانی
ووڵاتانی عه‌ره‌ب‌و توركیا‌و ووڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای
دیوه.
- ئه‌ندامی:
- كۆمه‌ڵی رۆشنبیری كورد.
- یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد.
- نه‌قابه‌ی رۆژنامه گه‌رانی عێراق ئه‌ندامی هاوبه‌ش بوه.
- ماوه‌یه‌ك چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی‌و رۆشنبیری له‌رادیۆی عێراق
به‌شی كوردی وته‌له‌فزێونی كه‌ركوك به‌شی كوردی بردووه به‌رێوه.
-به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی‌و رۆشنبیرییه‌كانی له‌رۆژنامه‌كانی: ژین،
هاوكاری، كاری میللی، بیری نوێ، ده‌نگ‌وباس..هتد,. بڵاوكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له گۆڤاره‌كانی: به‌یان، رۆشنبیری نوێ، رۆژی كوردستان،
ده‌نگی كرێكار، تریفه..هتد...بڵاوكردووه‌ته‌وه
- گه‌لێك ووتاری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر نووسه‌ران‌و شاعیران‌و
رۆشنبیرانی كوردنووسیوه له‌وانه: ئیبراهیم ئه‌جه‌مه‌د، د. مارف
خه‌زنه‌دار، محه‌مه‌د مه‌ولوود، د.ئه‌مین موتابچی، هێمنی شاعیر، د.
عبدوڕه‌حمانی قاسملۆ، شێركۆ بێ‌كه‌س، د.كاوس قه‌فتان، كه‌ریمی حوسامی،
حه‌مه ساڵح دیلان، شوكور مسته‌فا، ره‌ووف بێگه‌رد، رفیق سابیر، ره‌ووف
حه‌سه‌ن، حسێن عارف، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت،..هتد.
-پتر له ١٧حه‌ڤده شانۆما-نمایش نامه-ی نووسیوه‌و وه‌ریگڕاوه‌و
ئاماده‌ی كردووه، له‌وانه: نازدار و شوان، په‌روانه، خۆركه، چاوی
ڤێتنام، پراوه‌ی ژن هێِنان، بووكه خان. مانگیش ئاوابوو..هتد.
- چه‌ندین محازه‌ره و كۆڕی ئه‌ده‌بی‌و رۆشنبیری كۆڕی ره‌خنه سازی به
درێژایی ١٢دوازده ساڵ ده‌رباره‌ی: شیعر، ره‌خنه، ئافره‌تان، چیرۆك،
ئه‌ده‌بی فۆلكۆری كوردی.. هتد.. له‌شارانی: سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك،
به‌غدا ..هتد..پێشكه‌ش كردووه
-به‌ناوی هه‌مه جۆره‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی‌و رۆشنبیری‌و
سیاسی له رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌و گۆڤار‌و نه‌واره نههێنییه‌كاندا
بڵاوكردۆته‌وه
-له‌هاوینی ١٩٦٢تا پاییزی
١٩٦٦ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی لاوانی هۆشیاری ئه‌و
كاته‌دا، دامه‌زرێنه‌ری (كۆمه‌ڵه‌یی بوژاندنه‌وه‌ی سامانی
نه‌ته‌وایه‌تی كورد)بوو. كه كۆمه‌ڵێكی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری بوو.
باوه‌ڕیان به خه‌باتی ژێر زه‌مینیی ئه‌دیبان‌و هونه‌رمه‌ندانی خێر
خواز‌و پێشكه‌وتووی كوردبوو، تا به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری
به‌ره‌نگاری، به‌شێوه‌ی بڵاوكراوه‌و نامیلكه‌ی ده‌ستاو ده‌ست كرد‌و
به‌ناو جه‌ماوه‌ردا بڵاوبكه‌نه‌وه له‌ولاوانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه:
فه‌ره‌یدوون قادر، عه‌لی توانا، دارا شێخ نوری شێخ ساڵح عه‌بدوره‌زاق
پشده‌ری، ئه‌كره‌م قه‌رداغی، عومه‌ر ساڵح، جه‌لال محه‌مه‌د، جه‌لال
مه‌هدی، محه‌مه‌د ئه‌كره‌م كه‌ریم، عه‌بدوڵڵا عه‌باس، عومه‌ر
چاوشین..هتد.
-شیعری به‌ره‌نگاری گه‌لێك له شاعیرانی عه‌ره‌ب‌و فارسی‌و ئه‌وروپایی
وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی له‌وانه: موزه‌فه‌ر نه‌واب، محمود
ده‌رویش، سه‌میح القاسم، پاپلۆ نێرۆدا، پۆل ئیلوار، فابتزارۆف،
مایكۆفسكی، یه‌سه‌نین، كاڤاڤی.. هتد.
- له ژیانی ئاشكرای ئه‌ده‌بیدا ئه‌م نامیلكه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی له چاپ
داوه:
١- فرمێسك‌و
زه‌رده‌خه‌نه_ شیعر١٩٦٨
٢- یه‌كه‌م
هه‌نگاو_ په‌خشان١٩٧٣
٣- دڵدارانی شۆرش
_چیرۆك١٩٧٣
٤- پێشوازی
خاوه‌ن شكۆ_ ره‌خنه‌١٩٧٣
٥- ببن به‌تیشك
_شیعر١٩٧٦
٦-
به‌په‌نجه‌كانم ده‌تبینم_ چیرۆك ١٩٧٧
٧- دێر یاسین
_چیرۆك ١٩٧٨
٨- سه‌مفۆنیای
وه‌نه‌وشه_ شیعر١٩٨٠
- له‌دوو شانۆنامه‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كردووه:
١- لانه‌وازان
١٩٧٣
٢- پردی ووڵات
١٩٧٤
-له‌فیلمێكی سینه‌مایی 12خولكه‌ییدا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كردووه،
فیلمی ژیانی شوان ١٩٧٢ به‌رهه‌می زانستگای سلێمانی.
-له‌كاتی قوتابێتیدا له زانستگای به‌غدا ١٩٦٩-١٩٧٢ دامه‌زرێنه‌رو
سه‌رۆكی تیپی شاڵاوی كه‌ركوكی هونه‌ری بوو كه له‌سه‌رده‌می خۆیدا
رۆڵێكی گرنگی دیاری بینی له ناوه‌ندی زانستگای به‌غدا و
موسته‌نسه‌رییه‌دا, جگه له‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌یاده
فه‌له‌ستینییه‌كاندا ده‌یان گێڕا بۆ ناساندنی كورد به‌و كۆمه‌ڵه و
یه‌كێتییه شۆرشگێڕانه‌ی له‌شاری به‌غدا داڵده داربوون. له‌ئه‌ندامانی
ئه‌م تیپه: ووریا حه‌سه‌ن فیكری، دڵشاد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین،
په‌خشان جه‌لال، كاژاو محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌ریوانی، به‌هجه‌ت ره‌شید،
عه‌بدورره‌حمان ئه‌بوبه‌كر ،مسته‌فازه‌نگه‌نه، گه‌وێژ حه‌مه ئه‌مین،
گوڵستان حه‌سه‌ن عه‌باس.
- له‌فرمانی ده‌وڵه‌تیدا ئه‌م كارانه‌ی دیوه:
١- چاودێری زمانه‌وانی (مشرف لغوی)وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن.
٢- مه‌شقیاری هونه‌ری (مدرب فنی بدرجه معلم)له به‌شی زمان‌و ئه‌ده‌بی
كوردی كۆلێژی ئاداب، هه‌روه‌ها له لقی كوردی كۆڵیژی په‌روه‌رده. بۆ
ماوه‌ی مانگ‌و چه‌ند رۆژێكیش مامۆستای میوان له‌به‌شی خوێندنی كوردی
له زانستگای سلێمانی. تۆماركاریخوێندكاران (مسجل غیابات)له كۆڵیژی
پزیشكی ئاژه‌ڵ (كلیه الطب البیطری) له ئه‌بو غرێبی نزیك به‌غدا.
٣- رۆژنامه نووس له وه‌زاره‌تی ترانسپۆرت له به‌غدا نووسیاری گۆڤاری
رساله النقل.
٤- مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له قوتابخانه‌ی سانه‌وی سه‌رچنار
پاشان ناوه‌ندی برایه‌تی له‌سلێمانی سه‌ر به ئه‌میندارێتی
په‌روه‌رده.
- له كاری یه‌كه‌میدا نه‌بێ، كه به مه‌یلی خۆی گوێزراوه‌ته‌وه،
ده‌نا له هه‌موو كاره‌كانی تری‌دا به‌هۆی سزادان‌و دوور خستنه‌وه‌و
ناچارییه‌وه شوێنه گوڕكێ‌ی پێ كراوه. جگه له دووجار
دوورخستنه‌وه‌ی له‌كاری ده‌وڵه‌تی به‌ناوی پێویست پێ نه‌بوونه‌وه
(فائظ عن الحاجه).
-له‌ساڵی١٩٧٥به‌شه‌كه‌ی تری ژیانی هاوسه‌ری خۆی دیوه‌ته‌وه پاشان
نیشانی كردووه، به‌ڵام تا ساڵی ١٩٧٨ له‌به‌ر ده‌ربه‌ده‌ری‌و
له‌كاركردن‌و به‌ندی مۆڵه‌تیان نه‌بووه پێكه‌وه بژین‌و خاوه‌ن خانه
بن.
- هاوسه‌رو هاورێگه‌ی شیرین ك.ی ئه‌دیب‌و چیرۆك نووسه.
- له١٨/١٠/١٩٨٣تا
١٣/٢/١٩٨٥ ژیانی پارتیزانانه‌ی ناو چیای بردۆته
سه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو كچه‌كه‌یدا.
- له ئه‌یلوولی ١٩٨٤ه‌وه وازی له هه‌موو ئیلتیزام‌و كاروبارێكی سیاسی
هێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای نامه‌و ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی.
- به‌كرێكاری و بێ كاری ژیانی بردۆته سه‌ر هه‌تا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر
كاری ده‌وڵه‌ت بووه به مامۆستا له ئاماده‌یی هه‌ڵگورد تا ساڵی
١٩٨٧.
به‌هۆی ره‌فز كردنی جیش الشعبییه‌وه دووباره له وه‌زیفه ده‌ركرا.
- له ١٩٨٨ دانرایه‌وه له‌ناوه‌ندی سه‌رۆك.
- له١٩٨٩ ئاماده‌یی شۆرش (2)مانگ
- له ١٢/٢/١٩٨٩ده‌ستگیر كراوه.
- له ١٣/٣/١٩٨٩ شه‌هید كراوه.