كێن ئه‌وانه‌ی بڕیاری سیاسی له كوردستانی باكوردا دروست ده‌كه‌ن؟
زۆرن ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی به‌پله‌ی جیاواز كاریگه‌رییان
له‌سه‌ر هاوكێشه‌ی سیاسی ئێستای باكور هه‌یه، به‌ڵام له‌نێو هه‌موویاندا
"په‌كه‌كه"و "DTP" هێزی باڵاده‌ست‌و له‌لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیدان
كێن ئه‌وانه‌ی بڕیاری سیاسی له كوردستانی باكوردا دروست
ده‌كه‌ن؟
Wednesday, 19 March 2008
"مێژوو، گۆڕستانی ئه‌رستۆكراته‌كانه".
ئه‌م قسه‌یه‌ی "باریتۆ" له‌مێژووی هه‌موو گه‌لانی ئه‌م دونیایه‌دا راستی خۆی
سه‌لماندووه، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌م سه‌د ساڵه‌ی رابردووی خۆمان بده‌ینه‌وه،
له‌نێو ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌و ئه‌و هه‌موو تێكۆشه‌ره‌ی له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا
ئێش‌و ئازار‌و شه‌ونخونییان كێشا، له‌نێو ئه‌و هه‌موو پیاوه چاوقایم‌و
نه‌ترسانه‌ی سڵیان له‌مه‌رگ‌و شه‌ڕ نه‌كرده‌وه‌و خوێنیان رژا، كێ وه‌ك "مه‌لا
مسته‌فا" دیاره؟ له‌نێو هه‌زاران تێكۆشه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی
ئێران‌دا، كه خه‌م‌و ژانی ده‌ربه‌ده‌ری‌و زیندان‌و تاڵییان چه‌شت‌و كۆڵیان نه‌دا،
درێژه‌یان به‌جه‌نگ‌و زۆراندا‌و شه‌هید كران، كامیان وه‌ك قاسملو یان
شه‌ره‌فكه‌ندی‌و قازی محه‌مه‌د ناوداره؟ له‌نێو داروپه‌ردووی ئه‌و رۆژگار‌و
رووداوه تووش‌و چه‌توونانه‌ی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییدا، كه فرمێسك‌و
خوێنیان لێده‌چۆڕێ، كێ باس‌و خواس‌و ناوبانگی وه‌ك "شێخ مه‌حمود، سمایل خانی
شكاك‌و شێخ سه‌عیدی پیران" ما؟
له‌ململانێ‌و كێشه‌كاندا، هه‌میشه "خه‌ڵك" ده‌بنه خۆراكی ئاگر‌و به‌ده‌ست
به‌دبه‌ختی‌و نه‌هامه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن، كه‌چی به‌رده‌وام له‌گێڕانه‌وه‌ی
مێژوودا، ئه‌وان نادیار‌و ونن. مێژوو هه‌میشه ده‌روازه‌ی بۆ ئه‌و "كاریزما"و
نوخبه سیاسی‌و سه‌ربژارده سه‌ربازی‌و ئایینی‌و ئابورییه به‌رجه‌ستانه
ئاواڵایه كه بزوێنه‌ری رووداون، نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وامیش هه‌ست به‌كاریگه‌ری
ئه‌مان له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵكو زۆرجار كاریزماكان به‌ره‌و
دونیای ئه‌فسانه‌یی ده‌برێن‌و كه ده‌شمرن گۆمی مه‌نگی رووداوه‌كان به‌جارێك
ده‌هه‌ژێنن.
باكور.. نوخبه‌یه‌كی نوێ
له‌كوردستانی باكوردا كه‌سانێك به‌ره‌و بازنه‌ی نوخبه‌ی سیاسی هه‌ڵكشاون كه
له‌چینه‌كانی خواره‌وه‌و له‌رابردووییه‌كی پڕ له‌هه‌ژاری‌و كوێره‌وه‌رییه‌وه
دێن.
زۆرن ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی به‌پله‌ی جیاواز كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هاوكێشه‌ی
سیاسی ئێستای باكور هه‌یه، به‌ڵام له‌نێو هه‌موویاندا "په‌كه‌كه"و "DTP" هێزی
باڵاده‌ست‌و له‌لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدان. ئه‌م دوو
رێكخراوه، كه ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك رۆڵی خۆیان
دابه‌شكردووه: به‌شێكیان به‌كاری سه‌ربازییه‌وه، به‌شێكی دیكه‌یان به‌كاری
سیاسی ناوخۆی وڵات‌و به‌شێكی تریشیان به‌رێكخستنی كورده‌كانی ئه‌وروپا‌و
ئیداره‌كردنی دارییه‌وه خه‌ریكن.
PKK كه له27/11/1978دا له‌گوندێكی نزیك دیاربه‌كر دامه‌زرا، دوای تێپه‌ڕینی
شه‌ش ساڵ، خه‌باتی چه‌كداری هه‌ڵگیرساند‌و ژیانی به‌به‌ری گه‌لێكدا كرده‌وه
كه له‌هه‌ڵدێری تیاچووندا بوو. په‌كه‌كه وه‌ك هێزی چه‌كداری، كه ره‌نگه
شایسته‌ترین جه‌نگاوه‌رانی ئێستای كوردی له‌ڕیزه‌كانی خۆیدا كۆكردبێته‌وه،
رۆڵێكی گرنگ له‌دروستكردنی بڕیاری سیاسیی‌دا ده‌گێڕێت، به‌تایبه‌تی كۆنسه‌ی
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كه "بایك‌و قه‌ره‌یڵان‌و كالكان" رۆڵی هه‌ره سه‌ره‌كی تیا
ده‌بینن، له‌پاڵ ئه‌مانیشدا رۆژ به‌رۆژ ئه‌ستێره‌ی ناوبانگی دكتۆر باهۆز له
دره‌وشانه‌وه‌دایه.
له‌ناوخۆی وڵات‌دا، كاری سیاسی‌و دیبلۆماسی به‌پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی
DTP سپێردراوه، كه گه‌وره‌ترین پارتی یاسایی كوردییه له‌توركیادا‌و به‌باڵی
سیاسی په‌كه‌كه داده‌نرێت. DTP ئێستا خاوه‌نی بیست په‌رله‌مانتاره، كه چواریان
پارێزه‌ری پێشووی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانن، له‌نێو ئه‌مانیشدا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه،
ئه‌حمه‌د تورك له‌هه‌موویان ناسراوتره.
هاوكات ده‌ته‌په سه‌رۆكایه‌تی نزیكه‌ی 55 شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستانی
به‌ده‌سته‌وه‌یه، كه رۆڵێكی كارا له‌دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا ده‌گێڕن،
دیارترین كه‌سیش له‌نێو ئه‌ماندا سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر "عوسمان
بایده‌میر"ه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی بوێر‌و ناوداریش هه‌ن كه رۆڵێكی گرنگی مه‌عنه‌وی
له‌شانۆی سیاسی كوردستانی باكوردا ده‌بینن، كه به‌ناوبانگترینیان "له‌یلا
زانا"یه.
له‌هه‌مانكاتیشدا، په‌كه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیشییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
پێگه‌یه‌كی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و تۆكمه‌ی هه‌بێت،
چاوی له‌سه‌ر ئه‌وروپا‌و ره‌وه‌ندی كوردی نیشته‌جێی خۆرئاوا بووه. له‌و
پێناوه‌شدا كارامه‌ترین مه‌غزو مێشكی نێو ریزه‌كانی خۆی بۆ رێكخستن‌و
ئیداره‌كردنی ئه‌و كاره ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا كردووه، به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی دواییدا هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری پێشووی توركیا، زوبێر ئایدار‌و ره‌مزی
كارتال، هه‌روه‌ها "ره‌زا ئاڵتون" كه یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌و
پیاوه ده‌ستڕۆشتووه‌كانی پشت په‌رده‌ی ئه‌م هێزه له‌ئاستێكی به‌رزدا، ئه‌و
كاره‌یان رێكخستووه. په‌كه‌كه له‌ئاستی ئه‌وروپادا به‌هێزترین‌و ئه‌كتیڤترین
لۆبی كوردییه كه توانیویانه رایه‌ڵێكی په‌یوه‌ندی تۆكمه له‌نێو لایه‌نگرانی
خۆیاندا له‌وڵاتانی خۆرئاوادا چێ بكه‌ن‌و ده‌یان داموده‌زگای كه‌لتوری تایبه‌ت
به‌كورد‌و چایخانه‌و ریستۆرانت‌و كۆمپانیای بازرگانی دابمه‌زرێنن، ، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه داهێنه‌ری یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئاسمانی
كوردی بوون.
له‌ئاڕاسته‌كردنی هاوكێشه سیاسیه‌كانی كوردستانی باكوردا ئه‌م كاراكته‌رانه
هه‌موویان هێزی كاران، به‌تایبه‌تی كه له‌ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیركردنی "عه‌بدوڵا
ئۆجه‌لان"ه‌وه تا هاتووه رۆڵی ئه‌مان له‌پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاری سیاسیی‌دا
ئه‌كتیڤ‌و گه‌وره‌تر بووه، به‌ڵام وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێشتا هه‌ر "ئۆجه‌لان"
له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات‌و دروستكردنی بڕیاری سیاسیدایه.
ئاپۆ
هه‌موو سه‌ره‌داوه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستانی باكوردا، به‌تاقه كه‌سێك
كۆتاییان دێت: "ئۆجه‌لان". ئه‌و پیاوه گرژ‌و مۆن‌و ته‌نیایه‌ی زیندانی ئیمرالی
كه لایه‌نگرانی له‌خۆشه‌ویستیدا پێیده‌ڵێن "ئاپۆ".
ساڵی 1949 له‌گوندێكی سه‌ر به‌ئورفه‌و نزیك له‌روباری فورات هاته دنیاوه،
منداڵییه‌كی سه‌ختی گوزه‌راند، دایك‌و بابی نه‌خوێنده‌وار بوون، دیسپلینی
باوكیان لاواز‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دایكیان گه‌لێك به‌سام‌و ده‌سه‌ڵات بوو، ئه‌وان
رۆژێكیان بێ ده‌مه‌قڕه‌و بێ كێشمه‌كێشی دایك‌و باب‌و دایك‌و دراوسێكان‌و شه‌ڕه
گه‌ڕه‌ك، به‌سه‌ر نه‌ده‌برد، ئۆجه‌لان كه باسی رابردوو ده‌كات ئه‌و رۆژه‌ی
سه‌رده‌می منداڵی له‌بیرناچێت كه رۆژێكیان به‌گریانه‌وه خۆی ده‌كات
به‌ماڵه‌وه‌دا‌و دایكی گوێی ده‌گرێ‌و پێیده‌ڵێت: "یان ده‌چی تۆڵه‌ی خۆت
ده‌ستێنیته‌وه یان جارێكی دیكه پێنانێیته‌وه ئه‌م ماڵه".
ئه‌و كه خرایه به‌ر خوێندن، ده‌بوو رۆژانه بۆ گه‌یشتنه مه‌كته‌ب سێ كاتژمێر
به‌پێ رێگه به‌ره‌و گوندێكی دراوسێیان ببڕێت. له‌هه‌ڕه‌تی لاوییدا، خولیای
كتێب خوێندنه‌وه ده‌بێت، فاتمه‌ی خوشكی ده‌ڵێت كه "ده‌چووین بۆ په‌مووكردن،
له‌كاتی پشوودان‌و ده‌ستبه‌تاڵیماندا، عه‌بدوڵا هه‌ر كه ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسا
سه‌ری به‌سه‌ر كتێبدا شۆڕ ده‌كرده‌وه". ئۆجه‌لان له 1970دا ده‌چێته زانكۆ،
ئه‌وده‌مه گه‌رمه‌ی جه‌نگی سارد‌و هه‌ڵكشانی فكری چه‌پ بوو، له‌ئه‌نقه‌ره
ئه‌م‌و چه‌ند گه‌نجێكی خوێندكاری هاوڕێی گروپێكی ماركسیستی شه‌ش كه‌سی
پێكده‌هێنن، كه دواتر ده‌بێته هه‌وێنی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له 1978دا.
ساڵێك به‌دوای دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌شدا، ئۆجه‌لان توركیا به‌جێده‌هێڵێت‌و روو
ده‌كاته سوریا‌و لوبنان، دواتریش به‌هۆی كوده‌تای سه‌ربازییه‌وه، به‌چه‌ند
شه‌پۆلێك زۆربه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه به‌ره‌و به‌یروت‌و شام هه‌ڵدێن‌و
له1984یشدا یه‌كه‌م چالاكی سه‌ربازیی له‌كوردستانی باكوردا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
دامه‌زرێنه‌ر‌و داینه‌مۆی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه، له‌م كاره‌یدا نه‌پشت ئه‌ستور بوو
به‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی خانه‌دان‌و ناودار‌و نه‌هیچ سه‌روه‌ت‌و سامانێكیشی له‌م
دونیایه‌دا هه‌بوو، ئۆجه‌لان ده‌ڵێت "كه ده‌ستم به‌م كاره كرد، نه‌یه‌ك گولله‌و
نه‌هه‌ڤاڵێكیشم نه‌بوو، من له‌خاڵی خوار سفرو گه‌لێكی هه‌ژاری كه‌م رێكخراوه‌وه
ده‌ستمپێكرد". زۆریشی نه‌خایاند په‌كه‌كه نه‌ك هه‌ر "هیوای به‌و مرۆڤه كورده
به‌خشی كه تا سه‌ر ئێسقان نائومێد‌و بوونه‌وه‌رێكی لێكهه‌ڵوه‌شاوه بوو"، به‌ڵكو
كردیشی به‌گه‌مه‌كه‌رێكی كارای سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌ربۆیه هه‌میشه ئه‌و ئیماژی كه‌سێك به‌خۆی ده‌دات كه ئازا‌و كاریگه‌ره.
"ئاپۆ" به‌درێژایی دوو ده‌یه بڕیارده‌ری تاق‌و ته‌نهای سیاسه‌تی په‌كه‌كه
بوو، عوسمانی برای ده‌ڵێت "جار جار نه‌بێت، راوێژی به‌كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیش
نه‌ده‌كرد".
په‌كه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیسپلینێكی هێنده توندی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، كه
هه‌موو چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك له‌بازنه‌ی ئه‌م هێزه، خیانه‌تێك بوو نه‌ده‌به‌خشرا،
ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌چه‌یه‌ی بشكاندایه، ته‌نها رێگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا بوو:
"كوشتن".
سه‌ره‌نجام "ئاپۆ" له‌رۆژێكی زستانی 1999دا له گه‌له‌كۆمییه‌كی
مخابه‌راته‌كانی دونیادا له‌كینییا ده‌ستگیركراو به‌ره‌و توركیا په‌لكێش كرا‌و
به‌تاقی ته‌نها خرایه زیندانێكی دورگه‌ی ئیمرالی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌وه، له‌و
ده‌مه‌وه قۆناغێكی نوێ له‌ژیانی ئۆجه‌لان ده‌ستپێده‌كات. ئه‌و له‌دوا
په‌ره‌گرافه‌كانی به‌رگرینامه‌كه‌یدا، كه له‌و زیندانه‌دا نووسیوییه‌تی، ده‌ڵێت
"ده‌مه‌وێ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی ژیانم، به‌پۆزش هێنانه‌وه له‌و باڵنده‌و
ئاژه‌ڵانه‌وه ده‌ستپێبكه‌م كه له‌سه‌رده‌می منداڵیمدا به‌هۆی كلتوری راو‌و
شكاره‌وه كه تاسه‌ر ئێسكه‌كانم رۆچوو بوو، ئازارم دان، به ته‌ڵه گرتمن‌و
له‌چاوتروكانێكدا سه‌رمبڕین".
بایك
جه‌میل بایك "جومعه"، كه به‌یه‌كێك له‌هه‌ڤاڵه دێرین‌و هه‌ره به‌ئه‌مه‌كه‌كانی
"ئاپۆ" داده‌نرێت، ئێستا جێگری سه‌رۆكی كۆنسه‌ی رێڤه‌به‌ریا كۆما جڤاكی
كوردستان KCKیه.
بایك له‌خێزانێكی ساده‌و ساكاری ناوچه‌ی ئه‌لزیگی كوردستانی باكوره‌وه دێت،
ته‌مه‌نی 57 ساڵه، له‌زانكۆی ئه‌نقه‌ره، به‌دوو خوێندكاری تورك‌و لاز ئاشنا
ده‌بێت، كه دواتر رۆڵێكی گرنگ له‌ژیانی ئه‌مدا ده‌بینن: "كه‌مال پیر‌و حه‌قی
قه‌رار". له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دووانه‌شه‌وه، كه دواتر شه‌هید ده‌بن‌و له‌مێژووی
په‌كه‌كه‌دا تا ئاستی "پارسا"یی پیرۆز‌و به‌رز ده‌كرێنه‌وه، بایك "ئاپۆ"
ده‌ناسێت. بایك یه‌كێكه له‌و بیست‌و دوو كه‌سه‌ی كه له‌گوندی فیسی سه‌ر به
دیاربه‌كر له 1978دا په‌كه‌كه‌یان دامه‌زراند. له 1979شدا رووده‌كاته شام‌و
پاشان بیقاعی لوبنان. بایك له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژگاره‌دا ده‌ڵێت "له‌بیرمه
نه‌من‌و نه‌هه‌ڤاڵه‌كانم شه‌وێك نه‌بوو به‌سكی تێره‌وه بنووین. ماوه‌یه‌كی زۆر
ئێمه به‌سكێك تێر‌و به ده برسی بووین، به‌حه‌ماڵی‌و برسێتی‌و به‌رگه‌گرتنی
سه‌رما‌و شه‌كه‌تی، ئه‌م حیزب‌و ئیمكانات‌و بزوتنه‌وه‌یه‌مان دروستكرد".
ئه‌و ده‌ڵێت "ئێمه ئیراده‌مان به‌هێز بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وكات رێكخراو‌و حیزبه‌كانی
تر پێیانده‌وتین: جه‌ماعه‌تێكی رووت‌و ره‌جاڵ په‌یدابوون، كه ناتوانن سكی خۆیان
تێر بكه‌ن، كه‌چی ده‌ڵێن ئێمه كوردستانی ئازادممان ده‌وێ". بایك كه كه‌سێكی
رادیكاڵ‌و وه‌ك باس ده‌كرێت، رابه‌رایه‌تی باڵی توندڕه‌وی گه‌ریلاكانی
په‌كه‌كه ده‌كات، ده‌ڵێت "په‌كه‌كه‌و به‌ها مادی‌و مه‌عنه‌وییه‌كانی به‌هه‌زارو
یه‌ك ده‌رده‌سه‌ری‌و چه‌رمه‌سه‌ری به‌ده‌ستهاتووه‌و هه‌روا به‌ئاسانیش
له‌ده‌ستیان ناده‌ین".
ئه‌و كه وه‌ك راهیبێك هه‌موو ژیانی گه‌نجێتی به‌په‌كه‌كه به‌خشی‌و له‌شۆڕش‌و
به‌رخوداندا هه‌موو سه‌ری سپی بووه، رۆڵی كارای له پاسه‌وانیكردن له‌و به‌ها
مادی‌و مه‌عنه‌ویانه‌ی په‌كه‌كه‌و ته‌سفییه‌كردنی ئه‌و كه‌س‌و باڵانه‌دا
بینیوه كه پێیوایه "ویستویانه په‌كه‌كه له‌م بیست ساڵه‌ی دووایدا به‌لاڕێدا
به‌رن، هه‌ر له محه‌مه‌د شه‌نه‌ره‌وه بگره تا ده‌گات به‌شه‌مدین ساكیك‌و دواتریش
عوسمان ئۆجه‌لان‌و بۆتان‌و كانی یه‌ڵماز".
هه‌رچه‌نده بایك به‌یه‌كێك له‌راستگۆترین سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌و
به‌كاره‌كته‌رێك ده‌ناسرێت كه هه‌میشه ته‌گبیر بۆ سبه‌ینێ ده‌كات، به‌ڵام
له‌دیدی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه له "مه‌سه‌له‌ی تیۆرییدا زۆر قوڵ نییه".
وێڕای ئه‌وه‌ش، بایك خۆی به "موریدی ئاپۆ" ده‌زانێ.
ئه‌مه‌كداریی ئه‌م پیاوه بۆ ئاپۆ، به‌ڕاده‌یه‌كه كه له‌گێڕانه‌وه‌ی
رووداوه‌كاندا نكوڵی له‌وه ناكات وه‌ختی خۆی "به‌هۆی خراپی ره‌فتار نواندنی
كه‌سیره یه‌ڵدرم (فاتمه)وه به‌رامبه‌ر به ئۆجه‌لان (كه ئه‌ندامێكی گروپه
شه‌ش كه‌سییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و تاكه ژنی نێو دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌و
هاوسه‌ری ئاپۆ بووه)، هێنده تووڕه‌و دڵگران بووه، پیلانی داڕشتووه كه
بیكوژێ، ئه‌و ده‌ڵێت: "به‌هاوڕێكانم وت وه‌رن بێ ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان بزانێ، با
بیكوژین‌و دوایی بڵێین چ كه‌سێك ئه‌وی كوشتووه"!
قه‌ره‌یڵان
ئه‌گه‌رچی موراد قه‌ره‌یڵان "جه‌مال" له‌دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌ش نییه،
به‌ڵام به‌ده‌سته راستی ئۆجه‌لان داده‌نرێت. ساڵی 1957 له‌ئورفه له‌دایكبووه.
ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی غازی عه‌نتابه، له 1979دا په‌یوه‌ندی
به‌په‌كه‌كه‌وه كردووه. له‌ساڵانی نێوان 1980 تا 1988 له لوبنان‌و رۆژئاوای
كوردستان كاری رێكخستنی كردووه. له 1989ه‌وه تا 1991 به‌مه‌به‌ستی
به‌هێزكردنی رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه، روویكردووه‌ته ئه‌وروپا. له 1991دا
گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان‌و له 1992شدا ئۆجه‌لان به‌رپرسیارییه‌تی
فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی بۆتانی پێسپاردووه.
قه‌ره‌یڵان كه به‌واتای "ره‌شمار" دێت، رۆڵی گه‌وره‌ی له‌داهێنانی خه‌باتی
شێوازی چه‌كداری‌و گه‌ریلاییدا بینیوه، شێوازێك كه پشت به‌توانای مادی شۆڕش
خۆی ده‌به‌ستێت، ئه‌م ته‌رزه خه‌باته‌ی ئه‌وان: ورده‌كاری له‌به‌ڕێوه‌چوونی
ژیانیان، شێوه‌ی جلوبه‌رگ‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و جوڵه‌یان، ئاماده‌كاری‌و بایه‌خێكی
زۆریان به په‌روه‌رده‌كردنی گه‌ریلا، له‌و شێوازه كلاسیكییه‌ی پێشمه‌رگه‌یاتی
لای خۆمان، جیایان ده‌كاته‌وه.
ساڵی 1998، له‌یه‌كێك له‌ئۆپراسیۆنه مه‌ترسیداره‌كانی سوپای توركیادا، كه به
2000سه‌ربازه‌وه هێرشیان هێنابووه سه‌ر گه‌ریلا، قه‌ره‌یڵان به‌سه‌ختی بریندار
ده‌بێت. له 1999دا جارێكی‌تر ده‌چێته‌وه ئه‌وروپا‌و سێ مانگ به‌رپرسیارێتی
رێكخستنه‌كانی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چیاكانی قه‌ندیل.
به‌هۆی خۆشه‌ویستیشیه‌وه له‌نێو ریزه‌كانی گه‌ل‌و گه‌ریلادا، ساڵی 2004 له‌سه‌ر
پێشنیاری ئۆجه‌لان به‌سه‌رۆكی كۆنسه‌ی KCK هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌م پیاوه
پراگماتییه، كه هه‌ندێك پێیانوایه نوێنه‌رایه‌تی باڵی نه‌ته‌وه‌یی نێو
په‌كه‌كه ده‌كات، له‌دیدی میتی توركییه‌وه به‌یه‌كێك له كه‌سه هه‌ره
مه‌ترسیداره‌كان له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا‌و ده‌وڵه‌تی تورك
داده‌نرێت، هه‌ربۆیه هه‌وڵ‌و كۆششێكی گه‌وره‌یان بۆ له‌ناوبردن‌و ده‌ستگیركردنی
خستووه‌ته گه‌ڕ.
كالكان
یه‌كێك له‌وانه‌ی ئۆجه‌لان ستایشی ده‌كات، دوران كالكان (عه‌باس)ه، هه‌رچه‌نده
ئه‌و پێیوایه هێزو توانای كالكان به‌شی خه‌باتی چه‌كداری ناكات، به‌ڵام
كه‌سێكی به‌خۆڕسك بۆ كاری سیاسی ئاماده‌و له‌مه‌سه‌له‌ی تیۆرییدا كارامه‌و
له‌ئایدلۆژییدا بڕوا قایم‌و نه‌گۆڕه. دوران كالكان له‌دایكبووی 1950یه، یه‌كێك
له‌دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه، رۆڵی
به‌رچاوی له‌پێكهێنانی ئه‌رته‌شی ئازادیبه‌خشی كوردستان ARGK هه‌بووه
له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا. له‌كۆتایی هه‌شتاكاندا كه
ده‌چێته ئه‌وروپا، له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیرده‌كرێ‌و ده‌خرێته زیندانه‌وه. جارێكیان
عوسمان ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌م كه‌سه ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه كه "كالكان وێڕای
ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی باڵی چه‌پی نێو په‌كه‌كه ده‌كات، كه‌س نازانێت
بنه‌چه‌ی راسته‌قینه‌ی چییه، ئه‌و كه كورد نییه‌و تا ئێستاش ناتوانێت به‌كوردی
بپه‌یڤێت، ده‌ڵێت خه‌ڵكی ئه‌ده‌نه‌و توركم، به‌ڵام چه‌ند له‌شام‌و به‌و شاخه‌وه
بووم، خزم‌و كه‌سوكارێكی ئه‌وم نه‌دی".
"ئاپۆ"ش له‌گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی په‌كه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
كالكان هێنده توند به‌چه‌مكی چه‌پی كلاسیكییه‌وه گرێدراوه، كه له‌كه‌مپێكی
په‌كه‌كه‌دا بێباكانه "فه‌رمانی كوشتنی كچێكی ئورفه‌یی به‌ناوی سایمه ئه‌شكن
داوه، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بڕوای كالكان نه‌زم‌و دیسپلینی نێو
كه‌مپه‌كه‌ی تێكداوه".
ئاردال
یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه ریزه‌كانی گه‌ریلای
به‌گه‌نجێتی پاراستووه، هه‌ڵكشانی كه‌سێكی وه‌ك "باهۆز ئاردال" به‌ره‌و
بازنه‌ی سه‌ركردایه‌تی‌و چه‌قی ده‌سه‌ڵات‌و بڕیار، باشترین به‌ڵێنی گۆڕان‌و
نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌یه.
دكتۆر باهۆز ئاردال كه ناوی راسته‌قینه‌ی "حسێن فایمان"و فه‌رمانده‌ی گشتی
هێزی پاراستنی گه‌ل HPGیه، ته‌مه‌نی 39 ساڵه، خه‌ڵكی دێریكی سه‌ر
به‌قامشلییه. به‌ر له‌بیست ساڵ كه له‌قۆناغی چواری كۆلیژی پزیشكی زانكۆی
دیمه‌شق ده‌بێت، ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵده‌گرێ‌و ده‌بێته گه‌ریلا. دوای
ته‌واوكردنی خولی سه‌ربازی‌و سیاسی له ئه‌كادیمیای "مه‌عسوم قرموقاز"
له‌لوبنان، بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵ به‌رپرسیارێتی ئیداره‌كردنی به‌ره‌كانی
شه‌ڕی له‌كوردستانی باكوردا، پێسپێردراوه.
ئێستا ئاردال پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له‌نێو په‌كه‌كه‌دا هه‌یه، به‌سه‌رنجدان
له‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی كارامه‌ییه‌وه فه‌رمانده‌یی تێكشكاندنی هێرشه‌كانی
ئه‌مدواییه‌ی سوپای توركیای كرد، هه‌روه‌ها خاڵێكی به‌هێزی دیكه‌ی ئه‌میش
ئه‌وه‌یه كوردی كوردستانی رۆژئاوایه، چونكه به‌شێكی تۆكمه‌و ئه‌كتیڤی
پێكهاته‌ی ئێستای هێزی گه‌ریلایان لێپێكدێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك پێیانوایه هه‌ر
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه په‌كه‌كه له‌سه‌ر پشتی كوردی سوریا هه‌ستا، كه تا ئه‌مڕۆ
خاوه‌نی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار شه‌هیدی په‌كه‌كه‌ن.
تورك
ئه‌حمه‌د تورك، كه به‌ناوبانگترین په‌رله‌مانتار‌و سیاستمه‌داری كورده
له‌توركیادا، ته‌مه‌نی 66ساڵه، له‌چوار خولی په‌رله‌ماندا ئه‌ندام بووه، ساڵی
1973 بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بێته په‌رله‌مانتاری CHP له‌ماردین، به‌دوای كوده‌تا
سه‌ربازییه‌كه‌ی 1980دا، ده‌خرێته زیندانی دیاربه‌كره‌وه، له 1994یشدا دیسان
بۆ ماوه‌ی 22مانگ ده‌خرێته زیندانه‌وه. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی DTP، به‌سه‌رۆكی
ئه‌و پارته هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌حمه‌د تورك كه دڵی به (پیل) كارده‌كات، ئێستا سه‌رۆكی فراكسیۆنی DTPیه
له‌په‌رله‌مانی توركیادا. ئه‌و تاكه په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته‌یه كه له
1993دا به‌مه‌به‌ستی ئاگربه‌ست‌و شه‌ڕ راوه‌ستان، سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی
له‌ده‌شتی بیقاعی لوبنان كردووه.
زانا
له‌یلا زانا، یه‌كێكه له‌و ژنه بوێرانه‌ی كه له‌سه‌ر "كوردبوون" ده ساڵی خشت
خرایه كونجی زیندانه‌وه، ئه‌و له‌مه‌عده‌نێكی هێنده رسكاوو به‌هێز
دروستكراوه، كه رۆژنامه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی ئه‌و رۆژه‌ی له‌زیندان ئازادكرا،
نازناوی "شاژنی كورد"ی پێبه‌خشی.
له‌یلا ساڵی 1961 له‌گوندی باغچه‌ی سه‌ر به‌دیاربه‌كر له‌دایكبووه، یه‌كه‌م
ژنی كورده كه ده‌چێته په‌رله‌مانی توركیاوه، ئه‌و له‌ئاهه‌نگی سوێندخواردنی
په‌رله‌ماندا، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه، كاتێك به‌كوردی هاواری كرد: "ئه‌ز
كوردم". ته‌نها ئه‌م قسه‌یه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی راپێچی زیندان بكرێت. له‌یلا
كه ژیانی پڕاوپڕه له‌ئیراده‌و سه‌ركێشی، به‌هۆی ئه‌م ئازایه‌تی‌و رابردووه
پاكه‌یه‌وه، به‌ئازیزترین كه‌سایه‌تی داده‌نرێت له‌نێو كورده‌كانی باكوردا‌و
ده‌نگ‌و راكانیشی قورساییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر رای گشتی هه‌یه.
بایده‌میر
یه‌كێك له‌پیاوه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستانی باكور، عوسمان بایده‌میر، سه‌رۆك
شاره‌وانی دیاربه‌كره، كه توركه‌كان به "ئۆجه‌لان"ی دووه‌می ناوده‌به‌ن.
بایده‌میر ته‌مه‌نی 37ساڵه، خه‌ڵكی دیاربه‌كره، پارێزه‌رو چالاكڤانێكی
ئه‌كتیڤی بواری مافی مرۆڤه، ئه‌و سه‌باره‌ت به‌سه‌رده‌می منداڵی خۆی ده‌ڵێت
"ئه‌ز كه چوومه مه‌كته‌ب گه‌له‌ك زه‌حمه‌تم كێشا، توركیم نه‌ده‌زانی‌و به‌لێدان
توركی فێركرام".
بایده‌میر كۆلیژی یاسای له‌زانكۆی دیجله‌ی دیاربه‌كر خوێندووه، له 1999دا
یه‌كێك بوو له‌و پارێزه‌رانه‌ی ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رگری كردن له‌ئۆجه‌لان
راگه‌یاند. له 2003دا شه‌ش مانگی له‌ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر برد بۆ فێربوونی زمانی
ئینگلیزی‌و له‌هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌كانی 2004یشدا، له67%ی ده‌نگه‌كانی
دیاربه‌كری به‌ده‌ستهێنا.
بایده‌میر‌و ئه‌و تیمه گه‌نجه‌ی كه له چوارده‌وریه‌تی‌و شێلگیرانه پێ
له‌سه‌ر گرنگی خه‌باتی مه‌ده‌نی داده‌گرن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
توركیا، به‌ناوه‌ندی قورسایییه‌كی نوێ داده‌نرێن له‌كوردستانی باكوردا.
به‌تایبه‌تی كه رۆژ به‌ڕۆژ دیاربه‌كر گرنگییه‌كی گه‌وره‌تر به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێ‌و زۆرێك له‌و كاربه‌ده‌سته بیانیانه‌ی سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن‌و
ده‌چنه ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبول، سه‌رێك له‌دیاربه‌كریش ده‌ده‌ن.
بایده‌میر ئێستا له‌خۆئاماده‌كردنێكی گه‌وره‌دایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی AKP،
چونكه وا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌یه‌و ئه‌ردۆغانیش به‌نیازه
دیاربه‌كر وه‌ك دوا قه‌ڵای نه‌گیراوی كورد، له‌ده‌ست ده‌ته‌په ده‌ربهێنێت.
تارماییه‌ك
له‌كوردستانی باكوردا، گوڕ‌و تینێكی خورت بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌په‌كه‌كه‌و
نوێكردنه‌وه‌یه‌كی ریشه‌یی بزاڤی كورد به‌دیده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا قاره‌مانی
راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كان هه‌ر "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان"ه. ئه‌گه‌رچی وا ده ساڵه
ئه‌و له‌ودیوو ده‌رگا ئاسنینه‌كانی زیندانی ئیمرالییه‌وه به‌ند كراوه، به‌ڵام
به‌رده‌وام تارمایی ئه‌م پیاوه به‌قورسی باڵی به‌سه‌ر مه‌ڵبه‌نده
كوردنشینه‌كانی توركیادا كێشاوه، تا ئێستا هه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ره‌و هه‌موو
كه‌سایه‌تی‌و هه‌موو رووداوه‌كانیش په‌راوێزی ئه‌ون. په‌كه‌كه‌و DTPش
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردی ئه‌و وڵاته‌یان به‌پرسی ئۆجه‌لانه‌وه گرێداوه،
ئه‌وان هه‌موو ساته‌وه‌ختێك ئه‌وه به‌بیرده‌هێننه‌وه پێویسته ئۆجه‌لان ئازاد
بكرێت چونكه "كلیلی ده‌رگای ئاشتی له‌گیرفاندایه". په‌كه‌كه كه توانایه‌كی
سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه له‌جوڵانی به‌شێكی گه‌وره‌ی كورددا، له‌هه‌موو
كۆبوونه‌وه‌و له‌هه‌موو بۆنه سیاسی‌و ناسیاسییه‌كانیدا، له‌ئامه‌د‌و
ئه‌سته‌نبوله‌وه تا فرانكفۆرت، له‌یه‌ریڤان‌و به‌یروته‌وه تا ستراسبۆرگ، كه
خه‌ڵك به‌وێنه‌ی ئۆجه‌لانه‌وه ده‌ڕژێننه سه‌ر شه‌قامه‌كان، "به‌ر له‌هه‌ر شتێك"
هه‌ر هه‌موویان به‌ده‌نگێكی مات‌و په‌ژاره‌هێنه‌وه پڕ به‌گه‌روویان هاوار
ده‌كه‌ن: "بژی سه‌رۆك ئاپۆ".
سه‌ردار محه‌مه‌د
|