فریال ئۆسۆ

شەهید فریال ئۆسۆ، یان شهڕڤانهشۆخهكهی كۆبانێ (پهروین ئاگری- پهروین كۆبانێ) كهزیاتر له دووساڵ لهریزی شهڕڤانهكانی یهپهژهدا (YPG) دژی گروپی تیرۆرستی داعش لهرێزی پێشهوهدا شهڕیدهكرد، له‌ ١٦ی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٥  لهناوچهی تهل سیڤی كهشوێنی شههیدبوونی سهركرده(شههید هیلین) هلهباشووری كۆبانێ شههیدبوو.

ئۆسۆی باوكی فریال لهبارهی شههیدبوونی كچهكهیهوهبۆ سایتی پیوكهی میدیا وتی: "ئێستاش خهیاڵهبهڵای منهوهكچهكهم شههیدكرابێت، زیاتر لهو ماوهییهی كهچووهریزی شهڕڤانانهوه، بۆ دوو ساڵ نهمبینیبوو، وامدهزانی كهكچهكهم شههیدبووه، بهڵام ساڵی ٢٠١٤ لهكاتی بهرگیریكردن لهشاری كۆبانێ، لهشهڕێكی زۆر قورس و دژواردا چاوم لهپڕێكدا چووهسهركچهكهم و بهشێوهیهكی بڕوا پێنهكراو بینیم، ئهوهبۆ من خهونێكی زۆر گهورهبوو، وهك چۆن ههواڵی شههیدبوونهكهشی خهونه و تائێستا بڕوای پێناكهم".

فریال ئۆسۆ یان ههمان پهروینهكهی كۆبانێ لهساڵی ١٩٩٥ لهكۆبانێ لهدایك بووهو نهوهی پێنجهمی خێزانهكهیهتی، بهمناڵی لهكۆبانێ ژیاوهو خوێندنی سهرهتایی  لهو شارهتهواوكردوه، بهڵام قۆناغهكانی ناوهندی لهشار حهڵهب و لهخوێندنگای كهنعان لهگهڕهكی حهیدهریهتهواوكردوه، دواتر گهڕاونهتهوهبۆ كۆبانێ و لهگوندی خورخرێ نیشتهجێبوون، بههۆی ههژاری و دهستكورتی، پهروین نهیتوانیوهبهردهوام بێت لهخوێندن و وازی هێناوه‌.

چیرۆكی چوونی پهروین بۆ بهرهكانی جهنگ پهیوهندی بهشههیدبوونی هاوڕێیهكیهوهبووهلهگوندی خورخرێ و لهو كاتهوه بڕیاریداوهبچێتهبهرهكانی جهنگ و چووهتهلای سهركردههیلین كۆبانێ و تهواوی قۆناغهكانی مهشقكردنی سهربازی زیرهكانهتیپهڕاندوه،  دوای ئهوهی لهشهڕێكی دهستهو یهخهدا سهركردههیلین له‌ 26 ی ئایار شههید بوو،  پهروین دهچێتهریزی پێشهوهی بهرخودانی كۆبانێ و بهشداری لهچهندین شهڕی قورسدهكات و ههندێك جار لهدووری ٥٠ مهترهوهروبهڕووی تیرۆرستانی داعش بووهتهوهو چهندین تیرۆرستی كوشتووهو تا ئهو كاتهی شههیدبووهههڕهشهی تۆڵهكردنهوهی سهركردهكهی واتههیلین كۆبانێدابوو

دوای زیاتر لهشهش مانگ دابڕانی پهروین لهباوكی، بۆ یهكهمجار لهبهرخودانی كۆبانێ و لهبهرهی باشووردا پهروین چاوی بهباوكی كهوتبوو، تا ئهو كاتهی شههیدبوو چوار جار چاویان بهیهككهوتبوو، باسی ژیانی خۆیان و بهرخودانی كۆبانێیان كردبوو، ههربۆیهبڕیاریاندابوو، دوای تهواوبوونی شهڕ لهكۆبانێ و سهركهوتنی كورد لهگوندهكهیان باخێكی گهورهدروستبكهن و ناوی لێبنێن (باخی شههید هیلین). 

ئۆسۆی باوكی پهروین لهدوا وتهكانیدا باسلهوهدهكات: "مرۆڤ ههندێك جار هێندهبهرامبهر بهرووداوهكان لاواز دهبێت، هیچ بڕوایهكی راستهقینهی لهلادا دروست نابێت، بهڵام بیرش لهوهدهكهمهوهكهكچهكهم وهك سهدان كچی تر شههیدبوون بۆ رزگاركردنی كوردستان و بهدی هێنانی ئازادی دڵنیام كهگهلهكهیان شانازیان پێوهدهكات، بۆیهئهوهورهم پێدهدات و دڵخۆشم دهكات"