فوئاد ئەحمەد

ناوی تەواوی (فوئاد ئەحمەد سلێمان)ە، لەهۆزی نانەكەلی یە، باوكی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد تەبیب) یەكێك بووە لە كەسایەتییە ناسراوەكانی ئەو ناوچەیەو هەولێر بەگشتی، هونەرمەند (فوئاد ئەحمەد) لە ساڵی١٩٣٢ لەگوندی (عەوێنە)ی سەر بەشارەدێی گوێڕ چاوی بەژیان هەڵهێناوە، ساڵی ١٩٤٠ چۆتە قوتابخانە پاشان خانەی مامۆستایانی لادێ‌ لە دهۆك تەواو كردووە، لەسەرەتا لەگوندی عاڵڵا و گردعازەبان چەند شوێنێكی دیكەش بووەتە مامۆستا، هونەرمەند لەهەردوو ژنەكانی (٨) منداڵی هەبووە، كوڕە گەورەی (كامەران) لەژنی یەكەمی (رافیدە)خان، كچەگەورەكەی (پەیمان)خانە، (شوان) كوڕە گەورەكەیەتی لەژنی دووەمی.
هونەرمەندی خوالێخۆشبوو لەساڵی ١٩٥٩ تاكو ١٩٧٠ لێپرسراوی جوڵانەوەی هونەری بووە، بۆ یەكەمجار ساڵی ١٩٥٥ چۆتە ئێستگە
بەغدا، یەكەم سرودی بەناوی (نەورۆز) تۆمار كردووە، لەساڵی ١٩٥٩ گۆرانی (ئەمیرەكەم)ی تۆمار كردووە، ئینجا گۆرانی (نامەكەت گەیشت) و (سروەی بەیان)و لەگەڵ چەند گۆرانییەكی تر... لەساڵی ١٩٦٣ بۆ یەكەمجار بە ڕەش‌و سپی یەكەم گۆرانی بەناوی (ئەی بووكی تازە) تۆماركرد تاوەكو ساڵی ١٩٨٦ نزیكەی سەد گۆرانی لەئێستگەو پەنجا گۆرانیش لەتەلەفزیۆن تۆمار كردووە. دوای تەمەنێكی دوورودرێژ لەخزمەتی هونەری كوردی، مخابن لەرۆژی سێشەممە رێكەوتی (١٧/٨/٢٠٠٤) بۆ هەتا هەتایی ماڵئاوایی لەهونەرو كوردستان كرد، دوای پێنج رۆژی لەكۆچی دوایی لەرۆژی ٢٢/٨/٢٠٠٤ لەرێوەرسمێكی شكۆداردا لەشاری هەولێر تەمی پیرۆزی هونەرمەند (فوئاد ئەحمەد) گەیشتەوە خاكی كوردستان‌و لە گۆرستانی (كارگەی قیر) بەخاك سپێردرا
.

 

ولد الفنان عام ١٩٣٢ في إحدى قرى سهل أربيل وهوى في شبابه المبكر الغناء والموسيقى ، ولما تحسس في نفسه الموهبة الغنائية ومعرفة أصول الألحان والأداء، إنطلق صادحاً مغرداً في بستان النغم الكوردي وكانت حصيلته تتجاوز المئات من الأغاني والأناشيد والألحان ، حيث شكل مع غيره من الفنانين الذين لا يتجاوزون أصابع اليد الواحدة (الحداثة الغنائية) التي أطربت الشبيبة الجديدة من الجنسين والتي ظلت تترنم بأنغامه العاطفية طوال عقود مثل أغنية (أميرتي- العروسة الجديدة) وغيرهما ولم يكتف الفنان بهذا اللون بل قدم معها الأغاني والأناشيد القومية الثورية ولعل أشهرها (نحن بيشمركة طالما بقينا في الحياة) النشيد الذي ألهب حماسة البيشمركة البسلاء والشبيبة المناضلة ، وكان الفنان الخلاقة للروح الصاعدة الوثابة في بدايات الستينات أبان ثورة أيلول الكوردية التحررية .


بحضور حشد كبير من الفنانين والمثقفين وكبار المسؤولين وأصدقاء الفنان وذويه. تم إستقبال نعش الفنان الراحل فؤاد أحمد يوم الأحد ٢٢/٨/٢٠٠٤ في قصبة خبات بين مدينتي الموصل وأربيل، بعد أن وافاه الأجل في ١٨/٨/٢٠٠٤ في أحد مستشفيات هولندا.