ناوى (گه‌لى عـه‌لـى بـه‌گ) له چـى یه‌وه
هـاتـووه؟ میر عه‌لی به‌گ لە ساڵى ١٨٩٢ دا له سه‌ر ده‌ستی سوڵتانى عوسمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌كرێ و ده‌نێردرێته شارى (موسڵ) و ئا له‌وێدا ئه‌فسه‌رێكى عوسمانى به ناوى (عومه‌ر وه‌هبى پاشا) وه، زۆرى لێ ئه‌كا كه‌وا هه‌ڵـبـگه‌ڕێتـه‌وه له‌م ئایین و (عـقیـدة) یه‌ى كه پـه‌یـڕه‌وى لێ ئه‌كات، میـرى ئێـزیـدیـانیش، سوور ئه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م ئایینه‌ى كه له سه‌رى ڕۆیشتووه. دواتر بۆ ماوه‌ى دوو مانگ له به‌ندینخانه‌دا ئه‌م ئه‌فسه‌ره، ده‌ست به‌سه‌رى ئه‌كات و دواتر به فه‌رمانی فه‌ڕمانڕه‌وایى (ئەستانبوڵ)، بـڕیـاڕ ئه‌درێ كه میر و خـێزانه‌كه‌ى میرا مەیان خان ناسراوە بە (مەیان خاتونی ئیزیدی) بۆ ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش ساڵ دوور بخرێنه‌وه و ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌ى كاستانى باكوورى ئه‌نادۆڵ ، نزیك (سیواس) بكرێن. له نێـوان ساڵانى ١٨٩٢ - ١٨٩٨دا و له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ندیـن ساڵه‌یا ، له ناو ئـێـزیـدیه‌كانا به ناوى عه‌لى به‌گى سیواسى ناو زه‌نـد بوو. له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ زێـى خۆى وله ڕێگادا و له ساڵى ١٩١٣ى زایینى دا، سه‌ربازانى ئيمپـڕاتـۆریه‌تى ده‌وڵه‌تى عوسمانى، له گه‌رووى گه‌لى عه‌لى بـه‌گ (كمین) و بـۆسه‌ى بۆ دائنێنه‌وه و زۆر به‌داخه‌وه، كۆتایى به ژیانى ئه‌هـێنن و ئه‌كوژرێت، لە ئێستادا ئه‌م شـوێنه نـاوى (گه‌لى عه‌لى بە‌گ) ه و سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ساته‌وه ئه‌م ناوه سه‌رچاوه‌ى گرتـووه. |