گه‌رده‌لوول

گهردهلول نهیتوانیوه یاخود نهیویستوه باس له ڕوداوهكانى ناوچهكهمان بكات
 زرار مه
لا گچكه / شهقلاوه پۆست
 
 ماوه
یهكه به پهرۆشی بینهری زنجیرهی درامی گهردهلوول بووم، رووداوهكانی ناو ئهو درامیه چهندین یادگاری رۆژانی شار و سهردهمی شاخی بهبیرهێنامهوه. گهردهلوول مێژووی دروست بوونی كۆمهڵه و ههڵگیرسانهوهی خهبانی چهكداری دهگێڕێتهوه، باسی كارهسات و رووداوهكان له ساڵی ١٩٧٨ تا قۆناغی دهستپێكردنی پڕۆسهی ئهنفال و وێرانكردنی كوردستان دهكات، بهڵام ئهو ماوهیه بهبهسهرهات و رووداوهكانی ئهوهنده دهوڵهمهنده كه دهیان گهردهلوول ناتوانێ بیانگێڕتهوه. گهردهلوول باس له ههڵگیرسانی شۆڕشی نوێ تا ساڵی ١٩٨٢ دهكات. 
 ئه
و درامیه جگه له باسكردنی ههندێك رووداوی ههولێر و دهوروبهری كه ئهوهنده گرنگ نین لهمێژووی شۆڕشی نوێ، وهكو پێویست نهیتوانیووه یان نهیویستووه باس لهههندێك رووداوی گرنگی ناوچهكهمان بكات. 
 گه
ردهلووول پێمان دهڵێ لهو سهردهمه لهناو رێكخستنهكانی شار و پێشمهرگیهتی عهشق و خۆشهویستی كچانی بهخۆ بهستۆتهوهو شۆڕشیان فهرامۆش كردووه. پێموانیه لهو سهردهمه ئهوانهی خهباتی شار یان شاخیان كردبێ زۆر بهدوی ویست و حهزی تیبهتی خۆیان كهوتبن. ئهوانهی زیاتر بهدوی ئهو كاره دهكهوتن ئیتحیادیهكان بوون. 
 یه
كێك لهو ههڵه زهقانهی كه گهردهلوول پیشانی بینهری دهدات دهربارهی پهیوهندی رێكخستنهكانی ناو شاره كه دهڵێت:" كۆمهڵهی ماركسی لیلینی كه دواتر بووه كۆمهڵهی رهنجدهرانی كوردستان لهگهڵ بزوتنهوهی سۆسیالیستی كوردستان كه ئهویش بووه حزبی سۆسیالیستی كوردستان پهیوهندیان ههبووهو رێكخستنهكانیان لهناو شار یهكتریان ناسیووه". بهڵام ئهمه له راستی دووره و هیچ پهیوهندی لهنێوان ئهم دوو رێكخراوه نهبووه ویهكتریان نهناسیووه. 
 ئه
و كاتهی عهلی ههژار و كاردۆ گهڵاڵی دهستگیر كراون كهس نهیزانیووه. سهرهتا سۆسیالیستهكان بانگهشهی ئهوهیان دهكرد كه ئهو كادیره شههیده بهدهستی یهكێتی رفێندراون یان كوژراون، تا ساڵی
١٩٩١ كاتێك فیلهكان دۆزرانهوه ئاشكرابوو كه ئهو دووانه بهدهستی رژێم شههیدكراون. 
 به
گشتی گهردهلوول خۆی له قهرهی ههندێك رووداوی ههولێر و دهوروبهری نادات كه پێمویه بهبێ باسكردنیان گێڕانهوهی شۆڕشی نوێ ناتهواو دهبێت. بۆیه لهو نووسینهمدا بهپێویستی دهزانم باسی ئهوانه بكهم كه بهبیرم ماون یان شاهیدحاڵی ههندێكیانم:
 
١- لهمانگی ٦/١٩٧٨ چهند كهسێكی تێكۆشهر وهكو سهعدی گچكه، سهید ككه، قادر عهزیز هاوڕێ كاوه مهحمودی دهچنه شاخ و دهست بهخهباتی چهكداری دهكهن.
 
٢- له‌مانگی ئایار ساڵی ١٩٧٧ رێكخستنهكانی كۆمهڵه لهههولێر ئاشكرا دهبێت و گرتن و راوهدونان دهست پێدهكات. چهند كهسێكی وهكو رێباز، شاخهوان، محهمهد عهجهم و خالید سابیر كه ههر چواریان شههیدكهوتوون له راوهدونان رزگاریان دهبێت و روو لهشاخ دهكهن.
 
٣- ١٤/٥/١٩٧٧ عوسمان بچكۆڵ كه كرێكارێكی كارگهی جگهرهبوو، بههۆی ئهشكهنجهدانی له زیندان شههید بوو. عوسمان ئامادهنهبوو ناوی هاوڕێیانی لهناو رێكخستنهكان ئاشكرا بكات. (خۆم شاهیدحاڵێكی ئهم رووداوه بووم)
 
٤- لهمانگی ئیاری ١٩٧٧ زیاتر له ١٠٠ كهس لهههولێر و دهوروبهری دهستگیردهكرێت. لهناویاندا ٨٥ كهس حوكمی زیندانیكردنیان بۆ دهرچوو، ١٥ كهی تر كه ناوی (مهولود حهمزه، محهمهد زهنگهنه، قادر حیكمهت و قادر عهبدولڕهحمان) بهبیرماوه له مانگی ئهیلولی ههمان ساڵ لهسێدارهدران.
 
٥- له‌ شه‌وی ١٠/٩ مانگی نیسان ساڵی ١٩٧٨خالید سابیر و محهمهد عهجهم دهچنه ناو ههولێر، لهلیهن خۆفرۆشێك خهبهریان لێ دهدرێت له بۆسهیهكدا له نزیك گۆڕستانی شێخ مهروف شههید دهكرێن.
 
٦- له مانگی كانوونی یهكهمی ساڵی ١٩٧٩ گهورهترین شهڕ له گوندی سماقولی لهنێوان پێشمهرگه و سوپی عێراق روویدا، تییدا زیاتر له ١٠٠ سهرباز و جاش كوژران، ههردوو پێشمهرگهی قارهمان سهید سهلیم و شینه بۆر لهو شهڕه شههیدبوون.
 
٧- له‌ساڵی ١٩٨٠ مهفرهزهیهكی پێشمهرگه به فهرماندهی شههید سهید كهریم له گوندی قهراسنجی سهرهوه لهناو مزگهوت چواردهورهیان دهگیرێت، جاشهكان لهو شهڕه ئهوهنده شارهزابوونه ههردوو پێشمهرگه ئێشكگرهكه دهستگیر دهكهن. ئهو مهفرهزهیه كه ژمارهی پێشمه‌رگه‌كانی ١٥ پێشمهرگهبوون زۆر قارهمانانه شهڕ دهكهن و ١٢ سهرباز و ٢ جاش دهكوژن. ههروهها ٢ پێشمهرگه شههیدبوون كه یهكێكیان ناوی مامۆستا كاوه بوو.
 
٨- ساڵی ١٩٨١ شانهی شههید خالد سابیر له شهقڵاوه چهند چاڵكیهكی ئهنجام دا وهكو فڕێ دانی نارنجۆك بۆ ناو ماڵی قیمقام و (منڤمه) حزبی بهعس.
 
٩- له‌ ساڵی ١٩٨٢ كهرتی دوو دهیان چاڵكی لهناو شهقڵاوه ئهنجامدا لهوانه رێكخستنی خۆپیشاندانی ناوهندی و دواناوهندی لە ٩/٥/١٩٨٢ و ههروهها هاتنی پێشمهرگه بهشهو بۆناو ئهو شارۆچكهیه و له مزگهوتی بێترمه داوی له خهڵكی كرد دهست بهخۆپیشاندان بكهن.
 
١٠- له مانگی شوباتی ١٩٨٢ سێ پێشمهرگه بهناوهكانی عهریف ئهكرهم، ئهنوهر مشار و سهید ئهحمهد دهچنه دهشتی ههولێر، له گوندێك خهبهریان لێدهدرێت و ههرسێكیان دهگیرێن، رووتیان دهكهنهوهو فهرمانی گوللهبارانكردنیان دهدهن. عهریف ئهكڕهم بهرووتی لهناو دهستیان رادهكات و خۆی دهگهینێته پێشمهرگه.
 
١١- له ١٢ ئیاری ١٩٨٢ كادیر و پێشمهرگهی لێهاتوو شێخ سهلمان بالیسانی لهنێوان شارهدێی كۆڕێ و گوندی ئارماوان شههید دهكرێت. ئهو پێشمهرگهو كادیره ههره ئازا و لێهاتووی ناوچهی خۆشناوهتی بوو، تا ئهمڕۆ ئاشكرا نهبووه كێ له پشت شههیدبوونی ئهو پێشمهرگهیهیه، بێگومان شههید كهوتنی بۆشیهكی زۆری لهو ناوچهیه دروست كرد.
 
١٢- له مانگی ئابی ١٩٨٢ رێبهرهكهمان له چیی بهنی ههریر رێگی بزركرد، نزیكهی 20 پێشمهرگهبووین، زۆربهی پێشمهرگهكان له تینوویهتی میزی خۆیان خواردهوه.
 
١٣- شههید جهمیل رهنجبهر كادیرێكی پێشكهتووی كۆمه‌ڵه‌ بوو له‌ ساڵی ١٩٨٠ به كۆپتهر شههیدكرا.
 
١٤- له ٢٤/٦/١٩٨٢ سیروان حهمید شهقڵاوهیی كه یهكێك بوو له پێشمهرگه سهرهتیهكانی ناوچهی شهقڵاوه كه پهیوهندیان به كۆمهڵهوه كرد و له كاتى گهڕانهوهدا دواى ئهنجامدانى چالكیهكى ناو شهقلاوهدا له گهندى لاسه فیشكهێكى كلاشینكۆفهكهى لهدهست دهرچوو و خۆى شههید كرد .
 
١٥- دهبویه " گهردهلوول " رهنج و بوێری و خزمهت خوالێخۆشبوو " حهسهن عهوڵا بۆر" كه هاووڵاتیهكی شهقڵاوهییه له بیر نهكات. ئهو پیاوه له گوندی لاسێ كێڵگهی بهخێوكردنی پهلهوهری ههبوو، كێڵگهكهی مام حهسهن ببووه شوێنی حهوانهوهو حهشاردانی پێشمهرگه. لهو كاتهی كهس ناوێرا هاوكاری پێشمهرگه بكات مام حهسهن بهو پهڕی بوێری ههموو جۆره هاوكاریهكی ماددی و مهعنهوی پێشمهرگهی دهكرد.
 هیوادارم له
داهاتوو درامی " گهردهلوول" له گێڕانهوهی رووداوه‌كان له‌ ساڵی ١٩٨٢ تا ١٩٨ دواتریش دهستپێكردنی پڕۆسهی ئهنفال قارهمانی رووداوه سهرهنجڕكێش و دیمهنهكانی ئهم ناوچهیه لهبهرچاو بگرێت، بۆ ئهوهی نهوهی دوی راپهڕین بزانێ كه باوك، مام و برا گهورهو كهس و كاریان چ ئازاریان چێشتووهو چ قوربانیان داوه