حاجى مەکى (عەلی ئەفندی)



هونه‌رمه‌ندى نەمر عەلی ئەفندی ناوی تەواوەی حاجی مەکی (محەمەد مەکی عەبدوڵا مەعروف)ە، لە ساڵی ١٩٣٩ لەدایکبووە و دوو خۆشك و دوو برای هەبووە و بەهۆی باری گوزەرانی خێزانەکەیەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات
.حاجی مەکی خاوەنی کوڕێك و كچێك بووە، کوڕەکەی لەکاتی بەشداریکردنی فیلمی (باوەژن خوا بناسە)دا ڕۆڵی بینیوە و بەهۆی ڕووداوێکەوە لەکاتی ئامادەکردنی فیلمەکەدا گیانی لەدەستداوە.

هونه‌رمه‌ندى ناسراوى بوارى نواندن حاجى مەکى دواى ماوه‌یه‌كى زۆر مانەوەی بە نه‌خۆشى لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سلێمانی لە شەوی  رۆژی هەینی ١٨ مانگی کانونی یەکەم ساڵی ٢٠١٥ کاتژمێر ١١:٢٠ خولەك کۆچی دوایی کردووە.، لە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ مانگی کانونی یەکەم  تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێت.

یەکەم کاری هونەری حاجی مەکی شانۆییەك بووە بەناوی (پێکەنین بەبێ یاسا)، لە ساڵی ١٩٥٨ دا گروپی هونەری خەباتی دامەزراندووە و لە شاری سلێمانیش هەمان گروپی دامەزراندووە، تا کۆچی دوایی بەشداری کردووە لە زیاتر ١٢٠ بەرهەمی هونەریدا.