دایكە هەمین ئەحمەد عەلی

ئافرەتێكی نیشتمانپەروەری كوردستان (دایكە هەمین ئەحمەد) خێزانی شەهیدی فەرماندە عوزیرئاغا زراری لە تەمەنی١٠٥ ساڵ كۆچی دوایی كرد
خوالێخۆشبوو (دایكە هەمین ئەحمەد عەلی) لە ساڵی١٩٠٧ لە گوندی كورانی سەر بە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی شۆڕشگێڕ لە دایك بووە جا بۆیەی هەر لە تەمەنی لاویدابوو كە باوكی لە لایەن ناحەزانی

 گەلی كوردستان شەهید بووە دایكە هەمین لە گەڵ خانەوادەی باوكیدا یەكێك لە كەسانە بوو كە ساڵی ١٩٣٢ ئاوارەی توركیا دەبێت خێزانی شەهیدی فەرماندە عەزیز ئاغا كە ناسراوە بوو بە عوزیرئاغا زراری، شەهیدی فەرماندە عوزیرئاغا زراری ئەویش یەكێك لە ئەو فەرماندە ناودارەكانی ناو بارزانییەكان بوو لە شۆڕشی بارزان ١٩٤٣-١٩٤٥ وەكو فەرماندە رۆڵێكی بەرچاو هەبووە، لە مانگە ئەیلوولی ١٩٤٥ لە دوایی شەڕی سەخت لە گەڵا هێزی دوژمن لە دینارتە لەگەڵ هاورێیانی عیسا یاسین پێندرۆیی وئەحمەد گوران شەهید دەبن. هەتا دایكە هەمین لە ناو شۆڕشەكان دا وەكو ئافرەتێك چاڵاك و لێهاتوو بووە هەتا دوای شەهید بوونی هاوسەرەكەی ئومێدی خۆی لە دەست نەدا و ئەو 3 منداڵی خۆی بە خێو كرد دیسان لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد وەكو ئافرەتێك هەردم لە خزمەتی كوردستان بووە و دایكە هەمین رۆڵیكی هەرە گرنگی هەبوو لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و هەتا لە ئەو ئافرەتانە كە رۆژانی شۆڕش خزمەتی بە پێشمەرگە دەكرد و هەموو جار لە ناو ڕێزەكانی شۆڕش بە گەیاندن و خواردن و نانكردن دەتوانن خزمەت بكەن، لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن منداڵەكانی دەچێنە پاڵ شۆڕشی ئەیلوول و یەكێك لە كوڕەكانی كە بە تەمەنی لاویدا كە شەهید تاهیر عوزیرئاغا لە شۆڕِشی ئەیلوول و گوڵان و راپەرین وەكو فەرماندە لە هەموو نەبەردەكان داستانەكان لێهاتوویی خۆی نیشانی خاك و نیشتمانەكەی دا و تاكو شەهید بوونی١٩٩٥ بە بەردەوام خەباتی كرد بۆ ئاواتەكانی كوردستان لە دوایی نسكۆی شۆڕش ئەوە بوو كە رژێمی داگیركراوە ماڵە بارزانییەكان لە كومەڵگایەكانی سۆران نەفی كرابوون دەكات، دایك هەمین كە 2 كوڕەكەی مەلا عیسا و عوزیرئاغا ئەنفاڵ دەكرێت لە گەڵ 4 برا و كوڕی برا و خزم و كەسی. ماوەی چەند ساڵە تووشی نەخۆشی بووە بە داخەوە شەوی ٢و٣/١٢/٢٠١٢ دایكە هەمین ئەحمەد لە تەمەنی ١٠٥ ساڵی لە قەزای سۆران كۆچی دوایی كردوه و پاشان لە گوندی زرار سەر بەدەڤەری بارزان بە ئامادە بوونی كەسوكاری خوالێخۆشبوو به‌خاك سپێردراوه.

خەبات: سەفەر یوسف میرخان