هەمزە خانەگی

زۆرن ئەو رۆڵە ئازاو قارەمانانەی كە هەر لە بەراهی تەمەنیانەوە ئاوێتەی كۆڕی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەیان بوونەو فیداكارانە لە سەنگەری پێشمەرگایەتیدا بەرگرییان لە گەل و خاكی نیشتیمانەكەیان كردووەو هەر لەم رێگا پیرۆزەشدا گیانی پاكیان بەخشیوەو گەیشتونەتە كاروانی نەمران، یەكێك لەو مێرخاسە نەمرانە شەهیدی فەرماندە (هەمزە ڕەسول سورچی) یە كە ناسراوە بە (هەمزە خانەگەی). ناوبراو لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی خانەگی سەر بە قەزای ئاكرێ لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەرو خەباتكار لە دایكبووە، هەر لە تەمەنی لاویەتی هەستی كوردایەتی ئاوێتەی ناخی دەبێت. ئەو كات كە بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی لە سۆڤیەت بوونە شەهیدی فەرماندە لەلایەن حكومەتی ئەوكاتەوە بە زۆر نێردراوەتە بۆ ناوریزەكانی جەیشی عێراق، بەڵام بیری كوردایەتی هەر لە هزری دا بوو، یەكێك بووە لەو كەسانە كە بە نهێنی لە ناو رێكخراوەكانی پارتی كاری حزبایەتی و پارتی دەكرد و پەیوەندێكی زۆر نزیكی هەبووە بە رابەری كورد بارزانیی نەمر. شەهیدی فەرماندە (هەمزە خانەگەی) یەكێك لەو پێشمەرگە قارەمانانە بووە كە بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی مەزنی كردو فەرماندەی چەندین داستانی بە ناوبانگی كردووە لە چیایەكانی پیرس و ئاكری و لە شەڕە ناوبانگەكانی دەڤەری بادینان رۆلێكی بەرچاوی بینووە و یەكێك لەو فەرماندانە بووە كە لە گەڵ هێزی حەمرین لەگەڵ شەهیدی فەرماندە عەبدولرەحیم جەسیم پێندرۆیی خزمەتی كردووە.
 ئەم فەرماندە نەمرە كەسێك بووە كە زۆر جار نوێنەرایەتی بارزانیی نەمری دەكرد لە دەڤەری بادینان و كەسێكی رۆشنبیر و كۆمەڵایەتی بوە. دوای نسكۆی شۆڕش خۆی و 7 برای پێشمەرگەی ئاوارەی ئێران دەبن و لە هەمان ساڵ رژێمی شای ئێران لە گەڵ ٣٠ كەس لە هەڤاڵانی رادەستی رژێمی بەعسی ئێراقیان دەكات و ماوەی ٨ ساڵ لە دیوانییەی عێراق دەستەبەسەر دەبن. پاشان بە هەر شێوەیەك بێت دەگەرێتەوە بۆ ئێران و بەشداری ریزەكانی شۆڕشی گوڵان دەكات وەك فەرماندەیەكی قارەمان خەبات دەكات كەسێكی نزیكی شەهیدی هەمیشە لەیاد ئیدریس بارزانی و سەرۆك بارزانی بووە، سەرئەنجام بە خۆی و ٣ برای تیكۆشەری شەهید دەبن، برای قارەمانی ئەحمەد رەسول لە شۆڕشی مەزنی ئەیلولەوە پێشمەرگە بوەو لە ساڵی ١٩٧٤لە شەڕی سەری سادا لە دەڤەری بادینان شەهید دەبێت كە لەو شەڕەدا شەهید هەمزە و برای شەهید عەشقی بەسەختی بریندار دەبن ، برایەكی تری كەمال رەسول ئەویش لە شەڕی شنۆ لە شۆڕشی گوڵان لە ساڵی ١٩٨٣دوای بەرگری شەهید دەبێت و شەهید فەرماندە هەمزە خانەگی لەگەلی بالندا لە ٢٢/٧/١٩٨٤ دوای نەبەردیەكی سەرسەختانە شەهید دەبێت و رۆژی دوایی  ٢٣/٧/١٩٨٤برای قارەمانی عەشقی رەسول ئەویش دوای ناشتنی تەرمی برای لە رێگادا گیانی خۆی لە دەست دەدا و ئامۆزای دڵسۆزیان عەلی محەمەد عەلی بەشدار بووی شۆڕشی مەزن لە شۆڕشی گوڵان شەهید دەبێت و خوارزای شۆرشگێریان ئەسكەندەر محەمەد كەسێك كە بەشدار بووی شۆڕشی گوڵانە و لە دوای راپەڕین شەهید دەبێت.
 
 
تیبنی: ئەم بابەتە لە ژمارەی(٤٢٤٠) رۆژنامەی خەبات لە (٢٠/١/٢٠١٣) بڵاو بوویتەوە.
 
.خەبات: سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی.