ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ٦/٣/١٩١٤ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی
له‌دایكبووه، ڕه‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه مامی مامۆستا ئیبراهیم
ئه‌حمه‌د بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ڕۆشنبیری بوونی برازاكه‌ی هه‌بوو،
هه‌ربۆیه زوو ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌ی ده‌كات. ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی مامی تا
قۆناغه‌كانی دواناوه‌ندی خوێندنی ئیبراهیم نووسه‌ر هه‌ربه‌رده‌وام بوو، له ساڵی
١٩٣٧ له شاری به‌غدای پایته‌ختی وڵاتی ئێراق كۆلیژی یاسا ته‌واوده‌كات.
ژیانی ڕامیاری
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ته‌ك نووسین كاری ڕامیاری كردووه و له به‌شداری چالاكی له
شۆڕشی ئه‌یلوولی كوردستانی باشوور به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی
كردووه.
هه‌ر زوو مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌شاری سلێمانی گوێبیستی سروود و
هۆنراوه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران و هه‌واڵی شۆڕشی شێخ مه‌حموودی نه‌مر بووه،
هه‌روه‌ها بۆردومانی شاری سلێمانی له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئینگلیزه‌وه
كاریتێكردووه، جگه له‌و هه‌لوومه‌رجه تایبه‌تییه‌ی ئه‌وكاته‌ی سلێمانی، "مامه
ڕه‌مزی"یشی ڕێبه‌رایه‌تی كردووه بۆ ئاشناكردنی به خه‌باتی ڕزگاریی و
نه‌ته‌وایه‌تیی. له‌ساڵانی سییه‌كاندا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كوردی
له‌به‌غدا گروپێكی پێكهێناوه به‌ناوی "لاوانی كورد" و گۆڤارێكیشی به‌ناوی
"دیاری لاوان" بڵاوكردۆته‌وه.
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به دامه‌زرێنه‌ری و لێپرسراوی "ژك" له كوردستانی
باشوور ده‌ناسرێت، كه سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات بووه، كه سه‌روه‌ری دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان (مه‌هاباد ١٩٤٦)ی
هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا توانیبووی له زۆر ناوچه‌ی كوردستان لق بۆ "ژك"
و پاشان بۆ "حدك" بكاته‌وه.
پاش ڕووخانی كۆماری مه‌هاباد له ساڵی ١٩٤٧دا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و لقی "ژك"
له‌پاش كۆبونه‌وه‌یه‌ك بڕیاریاندا بچنه ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، مامۆستا
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به سه‌رۆكی لقی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێرا.
له‌ساڵی ١٩٤٨ پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و كاته‌ی ئێراق به‌ربووه گیانی
شۆڕشگێڕانی كورد و پارتی دیمكراتی كوردستان، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ ماوه‌ی ساڵ و
نیوێك به‌ندكرا. ئه‌و كاته‌ی ئازادكرا تا هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی١٤ی ته‌مموزی ساڵی
١٩٥٨ی ئێراق ڕێگایی خه‌باتی نهێنی گرته به‌ر.
له شوباتی ساڵی ١٩٥١ له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی له شاری به‌غدا به كۆی
ده‌نگ كۆنگره‌ی پارتی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به سكرتیری گشتی پارتی هه‌ڵبژارد.
هه‌ر له‌میانه‌ی هه‌مان كۆنگره‌دا له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌و ناوی "پدك" گۆڕا بۆ
پارتی دیموكراتی كوردستان-ئێراق.
له‌سه‌ر كار و چالاكی ڕامیاری له هاوینی ساڵی ١٩٥١ له سلێمانییه‌وه بۆ
كه‌ركووك گوێزرایه‌وه.
له‌ساڵی ١٩٥٣ كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی
ئێبراهیم ئه‌حمه‌د كرا و له‌م كۆنگره‌یه‌دا دامه‌زراندنی یه‌كێیتی ئافره‌تان و
لاوان و قوتابیان په‌سه‌ندكرا.
له‌ساڵی ١٩٦١ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ك سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و و
سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات كاری ده‌كرد، پێش داخستنی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و
هه‌ڵگرتنی مۆڵه‌تی پارتی له كۆتایی ساڵی ١٩٦١ ناچاربوو شاری به‌غدا به‌جێبهێڵێت
و خۆی بشارێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ڕویكردۆته شاخ و له ڕووی ڕامیارییه‌وه
شۆڕشه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه. له ساڵی ١٩٦٤ تا ساڵی ١٩٧١ سكرتێری باڵی
نووسینه‌گه‌ی ڕامیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، پاش هه‌ره‌سی شۆڕشه‌كه
ڕووده‌كات هه‌نده‌ران و زۆربه‌ی ژیانی له‌شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا
گوزه‌راندووه.
ژیانی وێژه‌ییی و ڕۆژنامه‌وانی
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری نووسین و
ڕۆژنامه‌وانی، هه‌ربۆیه له ته‌مه‌نی
١٨
ساڵیدا له ڕۆژنامه‌ی "ژیان" كاریكردووه و نۆبه‌ری نووسینه‌كانی له‌وێ
بڵاوكردۆته‌وه. له‌به‌ر شاره‌زایی نووسین حاجی تۆفیق "پیره‌مێرد"ی شاعیر و
خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی ژیان له نووسێنێكدا ستایشی ئیبراهیم ئه‌حمه ده‌كات و
ده‌ڵێت: "ژیان چاوه‌ڕێی ئه‌م كوردییه ڕه‌وانه‌یه، پیره‌مێردیش به‌هیوای
نه‌وجه‌وانانه."
كاتیكێش خوێندن ته‌واو ده‌كات، دیسان پیره‌مێرد باسی ده‌كات و ده‌ڵێت:
"له‌خوێنده‌واره هه‌ڵبژێردراوه‌كانمان ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه كۆلێژی مافی
ته‌واوكردووه.. هتد."
له‌ساڵی ١٩٣٩ بۆ ساڵی ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی گۆڤاری
"گه‌لاوێژ" ده‌رده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه ناچار ده‌بێت له ساڵی ١٩٤٤ ده‌ست له كاری
میریی هه‌ڵبگرێت.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ١٤ی ته‌مموزی ١٩٥٨ مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند
ژماره‌یه‌كی گۆڤاری ڕزگاری پێبه‌خشرا و هاوكاتیش به‌رپرسیارێتی ڕۆژنامه‌ی
"خه‌بات"یش ده‌كرد.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بێجگه له‌و ڕۆژنامانه‌ش خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان"یش بوو،
كه جه‌لال تاڵه‌بانی زاوای سه‌رنووسه‌ری بووه. به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێكی
به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراقدا، خه‌بات و كوردستان له ساڵی ١٩٦١ داخران و
فه‌رمانی زیندانیكردنیش بۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌رچوو.
له گۆڕه‌پانی وێژه‌شدا ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نووسه‌ر و پارێزه‌ر چه‌ندین كاری
به‌نرخی نووسیوه، ئه‌ویش به چه‌ند شاكارێكی به‌نرخ وه‌ك "ژانی گه‌ل"،
"كوێره‌وه‌ری"، "دوا تیری كه‌وان" و هتد.
نامێلكه‌ی "الاكراد و العرب"یش كه له‌ساڵی ١٩٣٧ به عه‌ره‌بی نووسیوێتی هه‌وڵێك
بووه بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له وڵاتی ئێراقدا.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵییدا له كاژمێر ٥ی ئێواره‌ی٨/٤/٢٠٠٠ له
شاری له‌نده‌ن كۆچی دواییكرد و ته‌رمه‌كه‌ی گوێزرایه‌وه بۆ شاری سلێمانی و
هه‌ر له‌و شاره‌ش نێژرا.