مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار (١٩٢٠-
١٩٨٨)
مامۆستای په‌روه‌رده‌كاری كورد، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له ساڵی
١٩٢٠ له
شاری سلێمانی له دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆی
ته‌واوكردووه و چووه‌ته به‌غدا له قوتابخانه‌ی "خانه‌ی مامۆستایانی لادێ".
له ڕۆسته‌مییه وه‌رگیراوه و له هاوینی ساڵی١٩٤٠دا خوێندنی ته‌واوكردووه و
بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی وه‌رگرتووه و له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌ر ئه‌و
ساڵه كراوه به
مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له پارێزگای سلێمانی و له گه‌لێك شار و
دێهاته‌كان مامۆستایی كردووه.
چه‌ند ساڵ له گونده‌كانی هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه و له داوێنی چیای سوورداش
له قه‌مچووغه و گوندی دیكه مامۆستا بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌لف و
بێیه‌كی نوێی بۆ فێركردنی زمانی كوردی داناوه و ده‌ستنووسه‌كه‌ی ناردووه بۆ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و له‌وێ له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی
پسپۆڕ په‌سندكراوه و نادراوه بۆ شالیارێتی په‌روه‌رده له به‌غدا، كه ئه‌وسا
پێیان ده‌گووت "شالیارێتی مه‌عاریف" و پسپۆرانی ئه‌ویش و ڕێكخراوی
"یۆنسكۆ"ش په‌سنده‌ی ده‌كه‌ن، ئینجا چاپكردنه‌كه‌ی به‌خۆی ده‌سپێرن.
به‌ر له ته‌واوبوونی چاپه‌كه‌ی ئه‌و "ئه‌لف و بێ"یه نوێیه مامۆستا باڵدار
له ساڵی ١٩٥٠دا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و ئه‌و ئه‌لف و بێیه
نوێیه‌ی له هه‌ولێر گوتۆته‌وه، كه له‌سه‌ر ڕێگای ڕسته‌یی ده‌گوترێته‌وه،
نه‌ك پشت به ده‌نگی پیت و تاكه وشه ببه‌ستێ و ئه‌م ڕێگایه‌ی مامۆستا
باڵدار گه‌لێك زانستی و په‌روه‌رده‌ییه.
مامۆستا ئیبراهیم باڵدار ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵاتری بوو، بۆیه
به هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی له تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی
قۆناغی ئاماده‌یی وه‌رگرت و له كۆلێژی بازرگانی و ئابووری له زانكۆی به‌غدا
وه‌رگیرا و له ئه‌نجامدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌رگرت و هه‌ر به
ئه‌وه‌نده نه‌وه‌ستا به‌ڵكو هه‌وڵیدا بچێته ئه‌مه‌ریكا و له سه‌ره‌تای
شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له كۆلیژی "سان
فڕانسیسكۆ" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له په‌روه‌رده وه‌رگرت و گه‌ڕایه‌وه
به‌غدا.
مامۆستا باڵدار له دوای كردنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی له
ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێته مامۆستا له كۆلیژی ئاداب له‌و زانكۆیه‌دا.
كاتێكیش كه ئه‌و زانكۆیه ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر و ناوه‌كه‌ی ده‌كرێته
"زانكۆی سه‌ڵا‌حه‌ددین" ئه‌ویش هه‌ولێر و له كۆڵێجی ئاداب - به‌شی كوردی
ماوه‌یه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه.
ئینجا ده‌چێته شاری به‌غدا له زانكۆی موسته‌نسیرییه وانه ده‌ڵێته‌وه تاكو
له ١١/٧/١٩٩٨ دا له به‌غدا و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان
ده‌وه‌ستێ و ته‌رمی ئه‌م خزمه‌تگوزاره‌ی كورد ده‌بردێته‌وه بۆ سلێمانی له
گۆڕستانی گردی سه‌یوان به خاك ده‌سپێردرێ.
به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له ماوه‌ی ژیانیدا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌ی داناوه و به چاپی گه‌یاندوون:
١- ئه‌لف و بێی نوێی كوردی به‌غدا - چاپی یه‌كه‌می
١٩٥١ و تاكو ئێستا پتر
له ٣٥ جار چاپكراوه‌ته‌وه و
٩٨ لاپه‌ڕه‌یه
٢- ئه‌لف و بێ بۆ گه‌وران - به‌غدا - چاپی یه‌كه‌م
١٩٥٥ و٧٨ لاپه‌ڕه‌یه
٣- الابنیه المدرسیه للمدارس الابتدائیه - به‌غدا
١٩٦٥ و ٤٢ لاپه‌ڕه‌ی