جەلال سەعید

ھونەرمەندی میللی شاری ھەولێر جەلال سەعید لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردودا  لە شاری هەولێر لە دایکبوە ،ماوەی نزیکەی ٤٠ ساڵە خزمەتی هونەری میللی کوردی دەکات و دەنگبێژی سەرەکی تیپی هونەرە میللیەکانی هەولێر بوە ."  ھونەرمەند جەلال سەعید یەکێك بوو لە دەنگە دیارەکانی ھونەری میللی لەھەولێر وە هەروەها ھونەرمەندی نەمر  سەدان گۆرانی میللی و فۆلکلۆری کوردی زیندووکردووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا دەیان تابلۆی ھەڵپەرکێی کوردی بەدەنگە زوڵاڵەکەی چڕیوە.

ھونەرمەندی نەمر بە ھۆی نەخۆشیەکی درێژخایەن ماوەیەك لەنەخۆشخانەی کۆماری شاری هەولێر کەوتوو وە
 ئێوارەی رۆژی دووشەمە سەعت ٦ رێکەوتی ٩ مانگی کانوونی یەکەم ساڵی ٢٠١٣ لە نەخۆشخانەی کۆماری هەولێر کۆچی دوایی کردوە و رۆژی سێ شەمی رێکەوتی ١٠ مانگی کانوونی یەکەم سەعت١٠ بەیانی گیانی لە شاری هەولێر بە خاك سپێردرا.