جه‌میل ره‌نجبه‌ر (شاعێری رەنجدەرانو هەژاران)

 

دوای دووجار زیندانی و ئازارو ئەشكەنجەی زۆر، دوای خزمەتگەیاندنی بەبزاڤیرزگاری گەلی كوردستان لەهەردوو شۆرِشی ئەیلول و نوێ و پاش چەندین گیانبازی لەپێناو بیروباوەرِی رەوای كوردایەتی، رۆژی١٨/١١/١٩٨٠ لەنەبەردییەكدا لەچیای كۆسرەت دەكەوێتە بەر بۆردومانی هێلیكۆپتەری دوژمن و دەبێت بەدووەمین شەهیدی خێزانەكەی، چونكە پێشتریش و لەشۆرِشی ئەیلولدا، یاسین-ی برای گیانی پكی بەخشیوە بەكوردستان و شەهیدكراوە.

رەنجبەری شەهید ناوی تەواوی جەمیل ساڵح عەزیزو لەگوندی (گۆمەگوروو) ی هەولێر، ساڵی ١٩٤٩ لەدایكبووە.

بەڵام كاتێك منداڵبووە، چوونەتە هەولێرو لەوشارە نیشتەجێبوون، قۆناغەكانیخوێندنی سەركەوتووانە برِیوەو دەرچووی خانەی مامۆستایانی هەولێرە.

شەهید جەمیل یەكێكە لەو تێكۆشەرانەی كە بەدەگمەن لەچەندین بواردا شارەزاولێهاتوو بووە، ئەو تێكۆشەرێكی كوردایەتی و كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان و شۆرِشی ئەیلول بوو، مامۆستاو شاعیرو پێشمەرگەو زیندانی و رێبەرێكی سیاسیی بەئاگابووە، ئەو رەنجبەرێكی خەرمان بە بەرەكەتی خەباتی كوردایەتیو لێپرسراوێكی سادەی ریزەكانی خەباتگێرِان بوو.

ئەو لاوێكی خوێن گەرم بوو كە لەشەستەكانی سەدەی رابردوودا پەیوەندیی بە یەكێتی قوتابیانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووەو دواتر لێپرسراوێتی (ناوچە)ی پێسپێردراوە، دیارە ئەوكات و سەردەمە لێپرسراوێتی ئەركێكی گران بوو، بەئەنجامی گیانبازی و لێوەشاوەیش بەدەست دەخراو هیچ بەرژەوەندییەكی تایبەتیشی تێدا نەبوو، خانەوادەی شەهید بەگشتیی لەرِیزی كوردایەتی و شۆرِشدا بوون و لایەنگری باڵی مەكتەبی سیاسیی (پ.د.ك) بوون، شەهید خۆیشی بیروباوەرِی چەپی هەبووە.

ئەگەرچی پیاوی زۆربەی بوارەكانی ژیان بوو، بەڵام زیاتر لەرِووی سیاسییەوە ناسرا، چونكە ئەوكاتە سیاسەتكردن و خەباتپیرۆزترین بوارێك بوو لەپێناو ئازادی گەلی كورددا، بۆیە شەهیدیش هەموو ژیانی خۆی لەو رێگایەدا كردە قوربانی، ژیانێكی پرِ لەدەردی سەری و ئازارو ركەرِكی بۆخۆی هەڵبژارد، ئەویش بۆئەوەی ژیانێكی ئارام و بێ كێشە بۆ گەلەكەی فەراهەم بكات.

ساڵانی١٩٦٩-١٩٧٠ رۆڵێكی بەرچاوی لەناو ریزەكانی یەكێتی قوتابیانی كوردستانداو (پ.د.ك) گێرِاوەو بەوهۆیەشەوە كەسێكیخۆشەویستەو ناسراوی شاری هەولێر بووە، ساڵی١٩٧٤-١٩٧٥ پێشمەرگەی شۆرِشی ئەیلول بووە.

دوای دامەزراندنی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان شەهید جەمیل دەبێتە لێپرسراوی كۆمیتەی هەولێری كۆمەڵەو چەندین ئەركی لێپرسراوێتی دیكەی پێدەسپێردرێت و دڵسۆزانەو خەمخۆرانە كارەكان رایی دەكات.

هەروەها خاوەنی دیوانێكی ناوازەی شیعری بەرگرییە كە لەدێرِەكانیدا ورەو بەهێزی تیادا دەبیندرێت.

لەماوەی دووجار دەستگیركردنیدا ئازایانە دانی بەخۆداگرت و نهێنییەكانی پاراست، ئەگەرچی ئەشكەنجەو ئازارێكی زۆریش دەدرا، بەڵام ئەو پیاوی نەكەوتن و نەبەزین بوو.

دواجار حوكمی ئەبەدی دراو بەهۆی لێبوردنی گشتییەوە ساڵی ١٩٨٠ ئازادكرا، هەر لەهەمان ساڵدا بوو بەپێشمەرگەی شۆرِشی نوێ و رێبەری سیاسیی هەرێمی ٥ی ئەوكاتەی هەولێر، بەڵام بەداخەوە تەمەنی پێشمەرگایەتی و ئەستێرەیخەباتی چەكداری ئەو كەڵەپیاوە زوو كشاو لەرِۆژی١٨/١١/١٩٨٠ بەهێرشی هێلیكۆپتەری رژێمی داگیر لەگەڵ چەندپێشمەرگەیەكی دیكەدا شەهیدكران.