جەوهەر نامیق سالم
جەوهەر نامیق سالم سیاسەتمەدارو
یەكەمین سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆچی دواییكرد.
پوخته‌یه‌ك
له ژیاننامه‌ی
جه‌وهه‌ر
نامیق
جه‌وهه‌ر
نامیق سالم ساڵی
١٩٤٦
له
ناوچه‌ی
به‌رلوتی
سه‌ر به
شارۆچكه‌ی
كه‌لار له‌دایكبوه،
خوێندنی ئه‌كادیمی
له زانكۆی
موسته‌نسریه‌ی
به‌غدا ته‌واو
كردوه‌و بڕوانامه‌ی
به‌كالۆریۆسی
له
زانسته
ئابورییه‌كاندا به‌ده‌ست
هێناوه.
له
ته‌مه‌نی
لاوێتییه‌وه
په‌یوه‌ندی
به ریزه‌كانی
پارتی دیموكراتی
كوردستانه‌وه
كردوه‌و به
بنه‌ماڵه
خولیای سیاسه‌ت
بون، باوكی یه‌كێكه
له دامه‌زرێنه‌رانی
حیزبی هیوا، پله‌كانی
حیزبی بڕیوه‌و
ساڵی
١٩٧٥
بۆته
ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی
قیاده موهقهته‌و
به‌رپرسی
هه‌رێمی
یه‌كی
پارتی، ساڵی
١٩٧٩
وه‌ك
ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی
سیاسی پارتی
هه‌ڵبژێردراوه،
جارێكی دیكه‌ش
له كۆنگره‌ی
ده‌ی
ساڵی
١٩٨٩
دا وه‌ك
ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی
سیاسی پارتی
هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
دوای
راپه‌ڕینی
ساڵی
١٩٩١
كراوه‌ته
به‌رپرسی
سنوری كه‌ركوكی
به‌ره‌ی
كوردستانی، ساڵی١٩٩٢
وه‌كو
یه‌كه‌مین
سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی
كوردستان هه‌ڵبژێردراوه،
ساڵی
٢٠٠٠
كراوه‌ته
سكرتێری مه‌كته‌بی
سیاسی پارتی‌و
تا ساڵی
٢٠٠٣
له‌و
پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه،
له‌نێوان ساڵه‌كانی
١٩٩٣
بۆ
٢٠٠٠
به‌رپرسی
مه‌كته‌بی
دیراساتو توێژینه‌وه‌ی
پارتی دیموكراتی كوردستان بوه،
له دوای ساڵی
٢٠٠٣ه‌وه
وازی له
لە دەسەڵات و پۆستە حیزبییەكەی لە
له
پارتی دیموكراتی كوردستان هێناوه،
تا لە ژیاندا بوو باسی هۆكارەكەی نەكردوە..
خێزانداره‌و دو كوڕ‌و
كچێكی هه‌یه
لە دوای كۆنگرەی
١٢ی
پارتییەوە، لەكاری حیزبایەتی كشاوەتەوەو
بانگەشەی چاكسازیی‌و گۆڕانكاری لە كوردستاندا
كردوە.
بەهۆی نەخۆشییەكی كوشندەوە لە مانگی شوباتی ٢٠١١ دا
دەبرێتە وڵاتی سوید بۆ
چارەسەر، هەر لەوێش لە شەوی ٢١/٢٢ ئازار لە
خەستەخانە كۆچی دوایی دەكات. |