كه‌مال سابیر كه‌مال سابیر له ساڵی ١٩٤٤ له خێزانێكی مام ناوه‌ندی له گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له سلێمانی چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ر له سلێمانی ته‌واوكردووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه خه‌ریكی كاری هونه‌ری بووه، له ناو هاوڕێكانی دا به‌قسه خۆش و نوكته چی ناسراوه. هونه‌رمه‌ند له ساڵی ۱۹۷۰دا ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه خێزانێكی مام ناوه‌ندی دروست كردووه، دوو كوڕ و دوو كچی له پاش خۆی به‌جێهێشتووه به‌ناوی "هه‌ردی"، "هه‌ڤاڵ"، "هه‌ڵاڵه" و "هه‌رێز" وه له چوارچێوه‌ی خێزانه‌كه‌شی دا هه‌رده‌م وه‌ك هاوڕێ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا كردوون. مامۆستا كه‌مال هه‌رچۆن له بواری هونه‌ریدا خه‌ریك بووه ئاوه‌هاش شان به‌شانی هونه‌ره‌كه‌ی خه‌ریكی كاری ڕامیاری و كوردایه‌تی بووه. كه‌مال سابیر مرۆڤێكی دڵپاك و ڕه‌وشت به‌رزبوو، مرۆڤێكی كۆمیدی زۆر گه‌وره‌ی میلله‌تی كورد بوو. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ناو میلله‌ته‌كه‌یدا به گه‌وره و سه‌ربه‌رز و خۆشه‌ویست ناوی ده‌ركردبوو، هه‌موو ماڵێكی كوردستان كه‌مال سابیری هونه‌رمه‌ند و مرۆڤیان ده‌ناسی و خۆشیان ده‌ویست. له به‌رواری۲/٦/۱۹۹۷ دڵه مه‌زنه‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له هونه‌ر و خۆشه‌ویستانی كرد و به‌م كۆچه‌ی كه‌لێنێکی گه‌وره‌ی له هونه‌ری كوردیدا دروست كرد. له‌و وێستگه‌كانی هونه‌رمه‌ند كه‌مال سابیر به‌درێژایی ژیانی
١-
ساڵی
۱۹٦٤
-
۱۹٦٥
خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو كردووه. |