کەریم کابان 


 

هونەرمەند نەمر کەریم کابان ناوی تەواوى (عەبدولکەریم جەلال مەحمود عەزیز کابان)ە لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە و زیاتر لە نیو سەدەیە کاری هونەری ئەنجامداوە وە یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی ناسراوی کورد کە ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کار دەکات، ھەر بە منداڵی ناردویانەتە حوجرە و لە وێ فێری خوێندەواری بووە، بنەماڵەکەیان تەواو ئاینی بووە. دواتر قۆناخی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵ تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٤١ یەکەمین گۆرانی وتووە و لەو ئێزگەیەی کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی دایان نابوو. لەساڵی ١٩٤٥ لە بەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیوی بەغدا، لە ١/٧/‌١٩٤٥ لەشاری بەغدا ئاھەنگێکی گەورەدەگێرێت، ھەرلەم ساڵەشدا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە کەبریتی بوو لە ٨ گۆرانی

 لە ژیانیدا توشی زۆر ناخۆشی و دەربەدەری بووە، ھەر بە گەنجی ماوەیەك لە باشووری عێراق ژیانی بەڕیکردووە و بەرھەمەکانی لە رادیۆی دەنگی عێراق پەخش کردووە. بەڵگەفیلمێك بە ناوی «تەمەن» لە سەر ژیانی کەریم کابان دروست کراوە. ماوەیەکیشە بەهۆی نەخۆشییەوە لە کاری هونەری دوور کەوتووەتەوە.

هونەرمەند کەریم کابان سەرلەبەیانى چوارشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥  کاتژمێر ٥ پێنجی بەیانی لە ماڵەکەی خۆیدا توشی ڕووداوێك بوو و بەهۆیەوە ڕانی  ڕاستی دەشکێت و هەر  لە پاش نیوەڕۆی ئەو رۆژەدا لە لایەن دکتۆر وەرزێرەوە نەشتەرگەری بۆ ڕانی هونەرمەند کەریم کابان ئەنجامدرا سەرکەوتوو بووە و باری تەندروستى ماوێك جێگیر بوو، بەڵام بەداخەوە دوای ١٤ رۆژ لە نەخۆشخانی سلێمانی لە
رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ١٤/١/٢٠١٦ کۆچی دوایی کردووە.   باوکی سێ کوڕو سێ کچە وە خاونی ٢٠ هۆرانی تۆمارگراوە.