کەریم ‌خانی زەند

کەریم ‌خان لە هۆزی زەند بوو بابی عیناق ‌خانی ناو بووە وسەرۆکی ئێلی زەند بوو کەریم ‌خان لە دێی "پەری" (پیرۆز) رۆأهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٧٤٠ چاوی بە دنیا هەڵێناوە. کەریم‌ خان لە هۆزی لەکی ناوچەی مەلایر بووە، هۆزی لەك یەکێك لە هۆزەکانی بەناوبانگەکانی ئێلی کوردن و یەکێك لە فەرماندە ڕەشیدەکانی نادرشای ئەفشار بووە. کەریم‌خان لە ساڵی ١٨٠٠ - ١٨١٤حاکمی وڵاتی ئێران بووە و پایتەختی کەریم ‌خان شاری شیراز و لە قەبیشی وەکیلولڕەعایا بووە، پیاوێکی عادڵ، زۆر لە خزمەتی خەڵک‌دا بووە و زۆر تێکۆشاوە بۆ خۆش‌گوزەرانی خەڵک و ئاوەدانیی وڵات.

کارەکانی کەریم‌ خان
یەکێک لە بەرچاوترین باڵەخانەکانی دەورەی زەندییە، "ئەرگی کەریم‌خانە" کە بە ڕووبەری ١٢٨٠٠ میتری چوارگۆشەیە و ژێرخانی ئەو بەنایە ٤٠٠٠ میتری چوارگۆشەیە و لە ناوەندی شاری شیراز هەڵکەوتووە. دوای ئەوەی کەریم‌ خان شاری شیرازی بە ناونیشانی پایەتەخت هەڵبژاردووە ئەو ئەرگەی بۆ شوێنی ژیانی خاووخێزانی دیاری کرد. ئەرگی کەریم ‌خان سێ شانشینی هەبووە، لە باکوور، ڕۆژاوا و باشوور. شانشینی باکووری، تایبەتمەندی زستان بووە، شانشینی ڕۆژاوا، تایبەت بە بەهاران بووە و شانشینی باشوور، تایبەت با هاوین بووە. لە کەنار و پشتی هەر شانشینەوە وەتاغ و داڵانی لێ دروست کراوە لە لای ڕۆژاوای حەسار. تالاری ئەسڵی ئەرگ، مەنزڵی ڕەسمی و جێگای ژیان و حەسانەوەی کەریم‌خانی زەند بووە.

ئاڵای دەوڵەتی زەند
کەریم خانی زەند (١٧٠٥-١٧٧٩)ی دامەزرێنەری دەو
ڵەتی زەند کە خۆی و بنەماڵەکایەن لە ماوەی (١٧٥٠-١٧٩٤) فەرمانرِهوایی ئێرانیان کرد، خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان بوون کە لە شێوەیەکی سێگۆشەیی پێکەاتبوو لە سەر زەمینێکی سپی بەتاو لە پشت شێرێکەوە دەبینرا و لەسەر بەرسێ لای ئاڵاکەشدا ەێلێکی باریکی سەوز بەبووە.

شەرەکانی کەریم‌خان.

شەرەکانی کەریم‌خان بریتی لە دوو بەشن:
شەڕی ناوخۆ واتە لە ناوئێراندا
شەری دەرەکی کە تەنیا یەک دانە بوو ئەویش لەگەڵ عوسمانیەکاندا بوو، کە بوو بە هۆی داگیرکردنی بەسرە لە لایێن کەریم خانەوە.

کۆچی دوایی

لە کۆتاهی ژیانیدا نەخۆشی ئازارەباریکەی (سل) گرتووە، بە ھۆی پیری کە نزیك بە ٨٠ ساڵ لە تەمەنی تێپەڕیوە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بێ هێزتر بووە. کەریم‌ خان دوای ٣٠ ساڵ و ٨ مانگ و ١٢ ڕۆژ حکوومەت کردن لە ١٣ی مانگی سەفەری ١٨١٤ کۆچی دوایی کردووە و دوای فەوتەکەی لە گۆشەی باشووری حەساری هونەرستانی سەنعەتی نمازی دەینێژن. دوای دەسەڵاتی ئاغا محەممەد خانی قاجار بە سەر شاری شیراز بە دەلیلی کینە و ناخۆشەویستی قەبرەکەی دەداتەوە و ئێسکەکانی دەردێنێ و لە توورەکەی دەکا و دەیبا بۆ تاران و لە کاخی گوڵستان لە ژێر پلیکانی ئەو کاخە دەینێژێ هەتا هەموو ڕۆژێ بە سەری‌دا ڕابرێ و پێی لێ بنێ. دەڵێن لە زەمانی ڕەزاخاندا دەریانهێناوەتەوە و بردوویانە بۆ گۆڕستانی تاران و لە وێ ناشتوویانە.