هونەرمەندی شه‌هید کاروان عوسمان

 

کاروان عوسمان ساڵی ١٩٦٨، له‌ گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی، شاری سلێمانی له‌دایک بووه‌. ساڵی ١٩٨٨ ئاماده‌یی کشتوکاڵی له‌ "به‌کره‌جۆ" ته‌واوکردووه‌. پاشان ڕوی له‌ جیهانی موزیک کردووه‌ و ‌ساڵی ١٩٨٦ پله‌ی یه‌که‌می له‌سه‌ر ئاستی عیراق، له‌ ئامێری عوددا هێناوه‌. یه‌که‌م گۆرانی که‌ خۆی پێناساندووه‌ "گۆرانی ئاهێك" ئاوازی موحه‌مه‌دی ماملێ و هۆنراوه‌ی سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید بوو. له‌ ڕۆژی ١٢ی مانگی کانوونی دووەم ١٩٨٩دا ده‌ستگیر ده‌کرێت و له‌ ٣٠ ی سێپته‌مبه‌ری (ئەیلولی) ١٩٩١دا له‌ زیندانی "ابو غریب"‌ی به‌غداد له سێداره‌ ده‌درێت.
 

ئەم نامەیەی کاروانی جوانە مەرگ کە بۆ هاوڕێیەکی خۆی ناردووە لە زیندانەوە..

لەگەڵ دروستبوونی برسێتیدا...'' ئەندازیارەکان هاتن و نەخشەیەکی گەورەیان کێشا، وەستاکانیش کۆبوونەوەو بەرد، لەسەر بەرد کەوتنە دروستکردنی نەخشەکەو پاش تەواوبوونیشی ئاسنگەرەکانیان بانگ کردو ئەوانیش شیش و قوفڵ و دەرگایان لێ دا، ووشە زانەکانیش پاش گەڕانێکی زۆر بە نێو ووشەکاندا ووشەی''بەند'' و ''بەندی'' یان بۆ هەڵبژارد و ناویاننا '' بەندینخانە''، لەو ڕۆژەشەوەتا ئێستا ((بەند)) و ((بەندینخانە)) گەورەترین دیاری و چارەسەری دادگا و یاسایە بۆ برسیەکان و سوپاس بۆ دادگا..

پێشکەشە بە هاوڕێم کاکە محمد ، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیدا...
کـــاروان عــــثــمــان تـۆفـــــیق