خه‌جیجی مه‌جدی (حه‌یده‌ری)

خاتوون خه‌‌جیجی مه‌جدی ئامۆژگاری مه‌دره‌سه‌ی په‌روانه‌ی کچان و

هاوسه‌ری سه‌دیقی حه‌یده‌ری وه‌زیری ئینتیشارات و ته‌بلیغاتی کۆماری

کوردستان

خه‌جیجی مه‌جدی یەك له‌و ژنه‌ تێکۆشه‌رانه‌ بوو که‌ له‌ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی

کۆماری کوردستان له‌ مه‌یدانی چوارچرای مەهاباد وتاریان پێشکێش کرد. ئه‌و

سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی زانای شاری مەهاباد و ئامۆژگاری مه‌دره‌سه‌ی په‌روانه‌ی

کچان و یه‌كێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی حیزبی یایان بوو. باوکی مه‌لاحوسێنی

مه‌جدی پیاویی ئایینی و له‌ کۆماری کوردستان دا وه‌زیری داد بوو، برای،

محه‌مه‌دی مه‌جدی، ئه‌ندامی ژێ- کاف و نووسه‌رێکی چالاکی "نیشتمان" و

چاپه‌مه‌نییه‌کانی سه‌رده‌مای کۆمار بوو. هاوسه‌ری وه‌فاداری سه‌دیقی

حه‌یده‌ری له‌ دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد  و له‌ کابینه‌ی حکوومه‌تی

کوردستان دا به‌رپرسی ئینتیشارات و ته‌بلیغات بوو.

 ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی ١٣، دووشه‌مۆ ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٢٤ هه‌تاوی / ١١ی ‌‌فێورییه‌ی ١٩٤٦ی زایینی

 به‌یاناتی یای خه‌جیجه‌ی مه‌جدی ئامۆژگاری مه‌دره‌سه‌ی په‌روانه‌ (کچان)ی

مەهاباد

به‌ ئیجازه‌ی جه‌نابی قازی به‌یاناتی ناقیسی خۆم به‌ حزووری برایانی

خۆشه‌ویست عه‌رز ده‌که‌م:

ئه‌ی خوشکانی خۆشه‌ویست، ئه‌ی برایانی عه‌زیز، له‌م ڕۆژه‌ خۆش و پیرۆزه‌

دا ئه‌من که‌ یه‌ک کچه‌ کوردم که‌ ئازادی میلله‌تی خۆم به‌ چاوی خۆم دی!

هه‌ر چه‌نده‌ که‌ زمانێک بوو ده‌مدیت که‌ لاوانی کورد شه‌و و نیوه‌شه‌وان یا ده‌م

بیست له‌ شاخان و له‌ غاران مه‌شغووڵی فه‌عالییه‌ت بوون و خودای ته‌باره‌ک

وه‌ ته‌عالا مووه‌فه‌قی کردن و دڵی نه‌شکاندن. ئه‌لئان ئه‌ی خوشکه‌

خۆشه‌ویسته‌کان با ئێمه‌ش چاو له‌ برا خۆشه‌ویسته‌کانمان بکه‌ین، ده‌ستی

ئیتیحاد بۆ یه‌کتر درێژ بکه‌ین. چون ده‌بینم دایکی نیشتمان چاوه‌ڕێی کچه‌کانی

خۆیه‌تی که‌ ده‌س به‌ فه‌عالییه‌ت و خوێندن بکه‌ین، به‌ڵکوو تائێمه‌ش بگه‌ینه‌ برا

خۆشه‌ویسته‌کانی خۆمان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی دونیای ئه‌وڕۆ موحتاجی کچ و

کوڕه‌ که‌ به‌ خوشک و برایه‌تی ده‌ست بده‌ینه‌ ده‌ستی یه‌ک بۆ

ڕزگاری دایکی نیشتمان.

ئه‌من له‌ ته‌ڕه‌ف ته‌واوی کچ و خوشکانی کوردستانی مه‌زن پیرۆزی ئه‌و ڕۆژه‌

موقه‌ده‌سه‌ ته‌قدیمی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌م. و له‌ ئاخری دا ته‌مه‌نا ده‌که‌م

ئێوه‌ش له‌ گه‌ڵ من هاوده‌نگ بن و بڵێن: بژی پێشه‌وای به‌رزی کوردستان