ئاڵای کوردستان

 

١- ئاڵای کوردستان
 
لە ساڵی ١٩١٨ دا سەرۆکی ڕێکخستنی ئازاد ( خەلیل بەگ) یەکەم کەس بوو ئاڵای کوردستانی دروست کرد و بەدیاری و بەئامانەت بە ( ئیحسان نوری پاشا) دەسەڵاتداری میرەکانی ئارارات بەخشی. هەر لەو کاتەدا، حیزبی( خۆییبوون) لە باکوری کوردستان، بوونە خاوەنی سەرەکیی ئاڵاکە و بۆ یەکەم جار ئەم ئاڵایەیان لە نێوان ساڵەکانی ١٩١٧ بۆ ١٩٢٧ لەسەر زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەڵکرد و بەدەم بای ئەو ناوچانەوە شەکایەوە و هەروەها خۆییبوون، لەسەر بەرگی گۆڤارەکەشیان بەناوی( هاوار) کەلە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەریان دەکرد، کێشایان و دایان نا.

پاش هەڵوەشانەوە و کۆتاییهاتنی حیزبی خۆییبوون، قازی محەمەد، یەکەم کەس بوو کە پاش کوردانی باکور، ئاڵاکەی جارێکیتر هەڵکرد. لەدووای ئەوەی دەسەڵاتی مەهابادیش ڕوخا، مستەفا بارزانی، ئاڵاکەی جارێکیتر لەسەر چیاکانی کوردستان بەشەکاوەیی هێشتەوە.

لەساڵی ١٩٩٢ دا پەرلەمانی کوردستان، لەباشوور، بەفەرمی ئەم ئاڵایەی ناسی و کردی بە ئاڵای کوردستان.

لەساڵی ٢٠٠٤ دا و لەدەستووری عێراقدا، هەمان ئاڵا، دانی پێدا نرا و بەو پێیەی کە دەستووری عێراق لە ناوەندە جیهانییەکاندا دانپێدانراوە و عێراق ووڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە، ئاڵای کوردستان، بەهۆیەوە لەلایەن جیهانەوە دانی پێدا نرا و بەفەرمی هەموو جیهان وەك تاکە ئاڵای فەرمیی کوردستان دەیناسن.

ئاڵاکەی سەرەوە لە ی چەپە یەکەم ئاڵایە کە (خەلیل بەگ) دروست کورد و وێنەکەی خواریشەوە بەرگی گۆڤاری هاواری خۆییبوونە:



٢- ئاڵای راپەرِینەکەی ئاگری ١٩٢٩-١٩٣٠


لە سەردەمی راپەرِینەکەی چیای ئاگری بەرێبەرایەتی ئیحسان نووری پاشا، رۆشنبیرە کوردەکانیش ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان دارِشت. کە رەنگی سەوز لەسەرەوە و و رەنگی سوور لە خواروە و رەنگی سپی لە ناوەرِاستدا و لەسەر رەنگە سپیەکەش وێنەی چیای ئاگری لەسەر خۆرێکی زەرد کێشرابوو. ئەم ئاڵایەش تایبەتبووە بە راپەرِینەکە، جگە لە ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کە هەر لەوسەردەمەدا هەڵدرابوو.

 

 

٣- ئاڵای راپەرِینی قۆچگیری ١٩٢١



لە ساڵی ١٩٢١دوای ئەوەی کوردەکانی قۆچگیری لە هەرێمی دێرسیمی باکووری کوردستان ئامادەنەبوون بچنە ژێر رکێفی تورکەکان و داخوازییەکانی مستەفا کەمالەوە، رووبەرووی هێزەکانی تورک بوونەوەو و ئاڵای سەربەخۆیی خۆیان هەڵدا. ئەو ئاڵایەش لە ژێر کاریگەری ئاڵاکەى ساڵی ١٩١٩ی (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی) دروستکرابوو.