كۆمەڵێك بابەتی گرنگی کۆماری کوردستان ڕۆژی شه‌هید بوونی یازده شه‌هیده‌که‌ی کۆماری کوردستان له شاری سه‌قز ڕوون بووه‌وه ئه‌نوه‌ر سوڵتانی ١٦/١١/١٣٢٥ ی هه‌تاوی = ٥/٢/١٩٤٧ ی زایێنی سێ چوار ساڵێك پێش ئێستا وتارێکم سه‌باره‌ت به شه‌هیدانی کۆماری کوردستان (١٩٤٦) نووسی و هه‌وڵمدا ڕۆژی شه‌هاده‌تی ئیعدامییه‌کان که سه‌رجه‌م 19 کوردی ڕۆژهه‌ڵات و 4 ئه‌فسه‌ر‌ی باشووری کوردستان بن، ده‌ست نیشان بکه‌م. ١. ڕۆژی ئیعدامی نه‌مران پێشه‌وا و سه‌یف و سه‌دری قازی له هه‌مووان ڕوون بوو و ده‌زانرا له ١٠/١/١٣٢٦ ١٣٢٦ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ٣١/٣/١٩٤٧ دا له داری بێداد دراون. کوردانیش هه‌موو ساڵێک له‌و ڕۆژه‌دا له کوردستان و گه‌لێک شوێنی جیهان به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕێ وڕه‌سمی یادکردنه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ٢. له سه‌ر ڕۆژی ئیعدامی چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌که‌ی مه‌هاباد واته نه‌مران حا‌مید مازووجی، محه‌ممه‌د نازمی، ڕه‌سووڵ نەغەدەیی و عه‌بوڵڵا ڕەوشەن فیکریش هاوده‌نگی هه‌بوو. ئه‌وان ڕاست هه‌فته‌یه‌ک دوای شه‌هید بوونی پێشه‌وا و سه‌یف و سه‌در، واته له ١٧/١/١٣٢٦ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ٧/٤/١٩٤٧ دا، له مه‌هاباد ئیعدام کرابوون؛ ٣. چوار ئه‌فسه‌ره قاره‌مانه‌که‌ی باشووریش واته نه‌مران مسته‌فا خۆشناو، محه‌ممه‌د خه‌یروڵڵا، محه‌ممه‌د مه‌حموود قودسی و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز که له سوپای کۆمار‌دا خه‌باتیان کرد و دوای هه‌ره‌س هێنانی کۆمار گه‌ڕانه‌وه باشوور، حکوومه‌تی عیراق له ڕۆژی٢٩/٣/١٣٢٦ که ده‌کاته ١٩/٦ /١٩٤٧ له به‌غدا ئیعدامی کردن و ته‌رمی پیرۆزیان برایه‌وه باشووری کوردستان و به ڕێزی تایبه‌تی خه‌ڵکه‌وه له شاره‌کانی کوردستان نێژرا، ده‌یان سه‌رچاوه‌ش بۆ ڕێکه‌وتی ئه‌و ڕووداوه هاوده‌نگن. ٤. نه‌مر عه‌لی به‌گی شێرزاد (یه‌کشه‌وه)، له بۆکان له داری بێداد درابوو و ڕۆژی ٢٥/١١/١٣٢٥ وه‌ك ڕۆژی شه‌هید بوونه‌که‌ی به‌ڕوونی له سه‌ر کێلی گڵکۆی پیرۆزی نووسراوه وه ده‌کاته ١٤/٢/١٩٤٧ (بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر بڕوانه به‌ندی /خ/ له خواره‌وه‌تر). ٥. ئه‌وه‌ی ده‌مایه‌وه ١١ شه‌هیده‌که‌ی سه‌قز بوون. سه‌باره‌ت به‌وان به‌داخه‌وه سه‌رچاوه‌کان هاوده‌نگ نین و من له وتاره‌که‌مدا ده‌ست نیشانی زیاد له ١٠ سه‌رچاوه‌م کر دبوو که هه‌رکام ئاماژه به ڕۆژێک و مانگێک ده‌که‌ن و ڕێکه‌وته‌کانیش به‌گشتی له ده‌وری ٢٥ی مانگی یازده یان ٢٥ی مانگی دوازده‌ی ساڵی ١٩٤٦ ده‌سوورێنه‌وه. ئه‌وده‌م سه‌ره‌ڕای وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س، نامه نووسین بۆ چه‌ند که‌سی دیکه و پشکنینی ئه‌و کتێب و سه‌رچاوانه‌ی وا لێره له دووره‌وڵاتی له‌به‌ر ده‌ستمدا بوون، نه‌متوانی به ووردی ڕۆژی ئیعدامی ١١ شه‌هیده‌که‌ی سه‌قز دیاری بکه‌م. ئ‌وه وه‌ک گرێ له سه‌ر دڵم مابوو تائه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا بڕیارم دا په‌نا به‌رمه به‌ر ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و ساڵه‌ی تاران بۆئه‌وه‌ی بزانم له کامیاندا هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که بڵاو بۆته‌وه. له ڕۆژانی ٢ و ٣ ی ئه‌م مانگه‌دا واته مانگی چواری ٢٠١٤ چووم بۆ به شی ئاسیا و ئه‌فریقای کتێبخانه‌ی بریتانیا (بریتیش لایبرێری) له له‌نده‌ن. نوسخه‌ی ئه‌سڵیی ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی وا له کتێبخانه‌که ڕاگیراون پێشتر له بینایه‌یه‌ک بوون له ناوچه‌ی "کۆلیندڵ" ی له‌نده‌ن و ده‌ست ڕاگه‌یاندنیان هاسان بوو به‌ڵام ئێستا ڕاگوێزراونه‌ته ده‌وروبه‌ری ساری لیدز له ناوچه‌ی "یۆرک" ی بریتانیا، که مه‌سافه‌یه‌کی زۆر له له‌نده‌نه‌وه دووره، بینایه‌ی سه‌ره‌کی کتێبخانه‌که له له‌نده‌نیش ته‌نیا مایکڕۆفیلمی ڕۆژنامه‌کانی تێدا ڕاگیراوه. هه‌رچۆنێک بێت، ویستم له مایکرۆفیلمه‌کانی له‌نده‌نه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م. یه‌که‌م ڕۆژنامه که سۆراغم ده‌کرد هه‌واڵه‌که‌ی بڵاو کردبێته‌وه ڕۆژنامه‌ی "اطلاعات" ی چاپی تاران بوو. سێ نوسخه‌ی مایکڕۆفیلمی ئه‌و سالانه‌م وه‌رگرت و پێیاندا چوومه‌وه تا ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌کانی مانگی ١٠ و ١١ی ١٣٢٥ ی ئێرانی واته مانگی یه‌ک و دووی ساڵی ١٩٤٧ دا تووشی هه‌واڵێکی زۆری ئازه‌ربایجان و کوردستانی ئه‌و ڕۆژانه هاتم و له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی وا به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕام دۆزیمه‌وه! ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاتی ڕۆژی ١٦/١١/ ١٣٢٥ به‌رانبه‌ر به ٦/٢/١٩٤٧ (ساڵی ٢١، ژماره ٦٢٦٩) له لاپه‌ڕه‌ی کۆتایی و به‌شی "خبرهای کشور" دا ئه‌م هه‌واڵه تێلگه‌رافییه‌ی له زمان هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌که له سه‌قزه‌وه بڵاو کردۆته‌وه: "قاتلین مرحوم سرلشکر امین و مسببین غارت بانه اعدام شدند"، به شوێنی‌دا نووسیویه "سقز ١٦ بهمن" و دوای شه‌رحێکی سه‌رتاپا درۆ و بوختان، ناوی ١١ شه‌هیده‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه و له کۆتاییدا نووسیویه‌تی "سه‌عات 5 ی به‌یانی چوارشه‌ممه بڕیاری دادگا [له‌مه‌ڕ ئه‌و ١١ که‌سه] به‌ڕێوه برا و به داری سزا دا هه‌ڵاوه‌سران". به‌م پێیه، گومانێکم نه‌ما که ڕۆژی ئیعدامی شه‌هیده قاره‌مانه‌کانی سه‌قز، چوارشه‌ممه ٦/١١/ ١٣٢٥ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ٦/٢/١٩٤٧ بووه. ڕێکەوتی شەهادەتی شەهیدانی کۆماری کوردستان ( ٦- ١٣٢٥ / ٧- ١٩٤٦) ئەنوەر سوڵتانی ٣٠ – ٣ – ٢٠١٠ بۆ نووسینی سەرەتایەک بۆ کتێبی بیرەوەیی خەباتکارێکی شۆڕشگێڕی کورد(١) دەبوایە ئاماژە بە ڕۆژی شەهید بوونی ڕۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان عەلی بەگی یەکشەوە (شێرزاد) بکەم. دەمویست دەست نیشانی ڕێکەوتی ئەو کارەساتە مەزنە بکەم و بۆ ئەم کارە سەردانی هەندێک سەرچاوەی بەردەستی خۆمم کرد بەسەر سووڕمانەوە تێگەیشتم زۆربەی سەرچاوەکان بە سەر مەسەلەکە دا تێپەڕیون و خۆیان لە قەرە نەداوە (٢)، لەویش خراپتر، شەهید بوونی ١١ قارەمانی نەتەوەیی لە سەقزلە پڕوپێست دا ماوەتەوە و ڕێکەوتی ڕوونی بۆ دیاری نەکراوە. بۆ تیشك خستنە سەر بابەتەکە، پەیوەندیم بە ڕێزدار حەسەنی قازییەوە گرت کە ماڵپەڕێک بە ناوی "وێنەی کۆماری کوردستان" بەڕێوەدەبات و بە نووسین و وەرگێڕان لە سەر مەسەلەی کۆماری کوردستان کاری زۆری کردووە. کاک حەسەن دەڵێ لە ژێر فۆتۆکۆپی وێنەیەکی شەهید ئەحمەدی فاڕووقی بە قەڵەم نووسیویەتی: "تاریخی شەهادەتی شەهیدانی سەقز (٤ی فێورییەی ١٩٤٧)" و، کاتی خۆی ئەو زانیارییەی لە بابەتێکی درێژسەبارەت بە محاکەمەی ئەوان له ڕۆژنامەی 'ئیتیلاعات' چاپی تارانه‌وە ڕاگوێستووە، بەڵام لە بەر ئەوەی ئێستا ئەسڵی ئەو ڕۆژنامەیەی بەدەستەوە نییە، لەوە دڵنیا نییە ئەو ڕێکەوتە دروست بێت. بە چەندین ئیمەیل گۆڕینەوە له‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ن و وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر لێی، بۆم دەرکەوت کە مێژوونووسانی کورد و کەسایەتی و حزبە سیاسییە کوردەکانیش هێشتا لە سەر هەندێک ڕێکەوت ساخ نەبوونەتەوە و دەبێ بابەتەکە بخرێتە بەر وت‌و وێژێکی بەربڵاوی پسپۆڕ و شارەزایان بۆ ئەوەی ڕۆژی ڕەشی ئیعدامی ئەو شەهیدانە دەست نیشان بکرێت و هەموو ساڵێک بیرەوەرییان زیندوو بکرێتەوە و ڕێزیان لێ بگیرێت. ئەوەندەی بۆم دەرکەوتووە و لە نووسینەکانی کاك حەسەنی قازی و سەرچاوەکانی دیکەش – بۆ نموونە کتێبی "دەوڵەتی جمهوری کوردستان" ی نەمر مەحمود مەلا عززەت و کتێبی " بنەماڵەی عەبدولڕەحمان بەگی موکری" کاک ئیرەجی ناهید و نووسینەکانی کاک نەوشیروان ئەمینیش دا دەبینرێت، زنجیرەی ئێعدامەکان لە بۆکانەوە دەست پێدەکات و دەگاتە سەقز و پاشان مەهاباد، بەڵام لەو بەینە دا یەک شت ڕوون نییە: گەلۆ ئێعدامەکانی سەقز هاوکات بوون لە گەڵ شەهیدکرانی عەلی بەگ لە بۆکان یاخۆ ماوەیەک دوای ئەو بوون و ئەوەش پرسیاری سەرەکی من و گرێی سەرەکی ئەم باسەیە. ئەوەندەی بۆ من دەرکەوتبێت ئەوەیە و لە بیرەوەرییەکانی هەر ئەو خەباتکارە شۆڕشگێڕەشدا کە پێشتر ئاماژەم پێدا و نامەوێت تا بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی، ناوبردەی بکەم، وا دەردەکەوێت کە شەهیدەکانی سەقز- واتە ئەحمەدخانی فاڕوقی و دوو برای و هەشت کەسەکەیتر هەموو، یا بەشی زۆریان هاوڕێ لەگەڵ عەلی بەگی شێرزاد، لە بۆکان لە ماڵی "ڕەشیدە سوور" زیندانی کراون. ماڵی ڕەشیدە سوور لە ڕاستیدا کاروانسەرایەکی گەورە بوو ڕووبەڕووی دوخانیاتی کۆن لە سەرشەقامی سەقز. دوخانیات لە ماوەی کۆماری کوردستاندا " کانگای حزبی دێمۆکڕاتی کوردستان" واتە ناوەندی لکی بۆکانی حزبەکە بوو و ئاڵای کوردستانی لە سەر دەشەکایەوە. ماڵی ڕەشیدە سوور لەوساڵانە و ساڵانێکی گەلێک دواتریشدا، کاروانسەرایەك بوو گوندنشینان بە تایبەت ئاغاواتی دەوروبەری بۆکان کاتێ دەهاتنە ناو شار، لەوێ مەنزڵیان دەخست و شوێنێکی گەورە و بەرفراوان بوو، وا دیارە ئەڕتەشی ئێران دوای وەربوونەوەی دووباره‌یان بەناو کوردستان و سەپاندنەوەی دەسەڵاتی نگریسیان بە سەر خاکەکەماندا، لەو شوێنە دامەزراون و وەک زیندان و هەر وەها سەربازخانە کەلکیان لێ وەرگرتووە، قارەمانەکانی ئێمەشیان هەر لەوێ ڕاگرتووە،پاشان عەلی بەگیان لە بۆکان هێشتووەتەوە و ئەوانیتریان ناردۆتە سەقز ولەوێ شەهیدیان کردوون. نووسەری بیرەوەرییەکان باسی ئەو ڕۆژانە دەکات کە لەوێ سەردانی کردوون و لە گەڵ خواردن و کەرەسەی پێویست، هەواڵی دەرەوەشی بۆ بردوون،پەیامی ئەوانیشی گەیاندووەتە دەرەوە. گەرچی نووسەری بیرەوەرییەکان ڕۆژ و ڕێکەوتی ئیعدامەکان دیاری ناکات،بەڵام وەک گوتم، بەکەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەی جۆربەجۆر، ڕێکەوتی سێ ده‌سته ئێعدام لە مەهاباد و بۆکان ڕوون دەبێتەوە و ئەوەی بمێنێت ئێعدامەکانی سەقزە، کە هیوادارم لە وڵامی ئەم داواکارییە دا خەڵکانی شارەزا، بەڵگەو بۆچوونی خۆیان ڕابگەیێنن و بە نووسین بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو خاڵە تاریکە بکەوێتە بەر ڕووناکایی. بە کورتی ئێعدامەکان بەم شێوەیەی خوارەو بەڕێوەبراون: ئا) لەبۆکان ١. شەهید عەلی بەگی شێرزاد ٢٥/١١/١٣٢٥ (١٤-٢-١٩٤٧) عەلی بەگ یەک لە خاوەن مڵکانی گوندی یەکشەوە بوو لە ڕۆژهەڵاتی بۆکان و فەرماندەی هێزی چڵی ٥ی ناوەندی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان واته لکی به‌گزاده‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی بوو و به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی کوردستان چاپی مه‌هاباد (ژماره ٢٤)، ڕۆژی ١٩ ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٢٤ (٨-٢-١٩٤٦) (٣)، ڕێ و ڕەسمێکی بەشان و شکۆی بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە گوندی یەکشەوە بەڕێوە برد بوو. عەجەم زۆری لێ داخ لە دڵ بوون و دوای هه‌ره‌سی کۆمار و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی داگیرکه‌ر بۆ کوردستان، له ڕۆژی ٢٥/١١/١٣٢٥ (١٤-٢-١٩٤٧) دا له سه‌ر حه‌وزه گه‌وره‌ی بۆکان (له قوژبنی سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی شار و ئه‌و شه‌قامه‌ی وا له‌م ساڵانه‌دا به‌ره‌و لێژی قه‌ڵا لێدراوه)، له داری بێدادیان دا. ب) شەهیدانی سەقز وەك گوترا، ڕۆژی ئێعدامەکانی سەقز تەواو ڕوون نییە و سەرچاوەکان لەوبارەیەوە یەکدەنگ نین. هەندێک کەس لایان وایە ئێعدامەکانی سەقز و بۆکان هاوکات بوون و بەم پێیە دەبێ لە ڕۆژی٢٥-١١-١٣٢٥ بەڕێوەبرابێتن. بەڵام هەندێکی تر لە جیاتی مانگی ڕێبەندان، مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵی بۆ دیاری دەکەن و تەنانەت دەڵێن لە ٢٥-١٢-١٣٢٥( ١٤- ٣- ١٩٤٧) دابووە کە دەکاتە مانگێک دوای ئێعدامی عەلی بەگ لە بۆکان. من کاتێ سەرنجی ئەو ڕێکەوتە دەدەم،زیاتر دەچمە سەر باوەڕی ئەوەی مانگی ١٢ هەڵە بێت و لە هەمان مانگی ١١ دا زنجیرەی ئێعدامەکانی بۆکان و سەقز پێکەوە بەڕێوەبرابێتن. بەڵام وەک گوتم، چاوەڕوانی بۆچوون و ڕاگەیاندنی شارەزایان دەمێنمەوە. شەهیدەکانی سەقز ١١ کەس بوون، کە من لەم لیستەیەی ئێرە دا لەگەڵ شەهیدانی بۆکان و مەهاباد پێکەویان دەهێنمەوە و دوای شەهید عەلی بەگ لە بۆکان، لە ژمارە ٢ەوە دەست پێدەکەم: ٢. شه‌هید ئەحمەدخانی فاڕوقی (سالار سەدر)، موعاوینی هێزی بۆکان و مەنتەقە. شەهید ئەحمەدی فاروقی، کە بە "ئەحمەدخانی خەلیل خان" یان بە ناوی گوندەکەیەوە بە "ئەحمەد خانی قیلەسوون" دەناسرا و لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو. ٣. شه‌هید محەمەد خانی دانیشوەر،خاوەن مڵکی گوندی "ئاڵکەلوو"ی سەقز و برای ئەحمەد خانی فاروقی، لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو. ٤. شه‌هید عەبدوڵا خانی مەتین، خاون مڵکی گوندی"داشاڵووجە"ی سەقز و برای ئەحمەدخانی فاروقی و محەمەد خانی دانیشوەر و لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو. ٥. شه‌هید عەلی خانی فاتیح، خاوەن مڵکی گوندی "قەلەندەر"ی سەقز لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو. ٦. شه‌هید مەحەمەد خانی فەیزوڵا بەگی (حەمەخانی باباخان بەگ) خاون مڵکی گوندی "قارەوا چکۆڵە"ی سەقز و لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی . ٧. شه‌هید ئەحمەدخانی شەجیعی، خاوەن مڵکی گوندی "کەڵتەگە"ی سەقز و لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو. ٨ . شه‌هید حەسەنخانی فەیزوڵابەگی، خاوەن مڵکی گوندی "کانی نیاز" ی سەقز لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو. ٩. شه‌هید شێخ سدیقی ئەسعەدی، خاوەن مڵکی گوندی "یازی بڵاغی" سەقز. ١٠. شه‌هید شێخ ئەمین ئەسعەدی، خاوەن مڵکی گوندی "کەس نەزان"ی سەقز. ١١. شه‌هید ڕەسووڵ ئاغای مەحموودی، خاوەن مڵکی گوندی " میرەدێ" و لە هۆزی گەورکی سەقز. ١٢. شه‌هید عەلی ئاغای جەوانمەردی، خاوەن مڵکی گوندی "تەمووتە" و لە هۆزی گەورکی سەقز. پ) سێدارەدرانی (ئێعدامەکانی) مەهاباد لە مەهاباد، بە ماوەی هەفتەیەك حەوت کەس شەهید کران. یەکەم کەسانێک کە لە چوارچرای مەهاباد شەهید کران، بریتی بوون لە پێشەوا،سەیف و سەدری قازی و دووەم تاقم، چوار کەس بوون لە ئەفسەرانی هێزی کۆماری کوردستان. ١٣. پێشەوای نەمری گەلی کورد، شەهید قازی محەمەد: دووشەممە ١٠-١-١٣٢٦(٣٠- ٣ -١٩٤٧ ) ١٤. شەهید محەمەد حسێن خانی سەیفی قازی- وەزی هێزی جمهووریەتی کوردستان و ئامۆزای پێشەوا، دووشەممە١٠-١-١٣٢٦(٣٠-٣- ١٩٤٧) ١٥. شەهید ئەبولقاسمی سەدری قازی – نوێنەری خەڵکی مەهاباد و دەوروبەری لە پارڵمانی ئێران، نوێنەری حکوومەتی کوردستان لە تاران و برای پێشەوا. دووشەممە ١٠-١-١٣٢٦(٣٠ – ٣ – ١٩٤٧ ) وەك گوترا، هەفتەیەك دوای شەهیدکرانی پێشەوا و هاوڕێکانی، سەرلە نوێ داری بێداد لە شاری مەهاباد هەڵکرا و چوار خەباتکاری ڕاستەقینەی گەل و نیشتمان هەڵاوەسران. چوار شەهیدەکە، بریتی بوون لە: ١٦. شەهید حا‌مید مازووچی، سەربەرز، فەرماندەی دیژبانیی ناوەندی مەهاباد، شەوی ١٧-١-١٣٢٦(٧- ٤ – ١٩٤٧) ١٧.شەهید ڕەسووڵ نەغەدەیی، ناودار، ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، شەوی ١٧-١-١٣٢٦(٧-٤-١٩٤٧) ١٨. شەهید عەبدوڵا ڕەوشەن فیکر، ناودار، ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان،شەوی ١٧-١-١٣٢٦(٧-٤-١٩٤٧) ١٩. شەهید محەمەد نازمی، ناودار، ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، شەوی ١٧-١-١٣٢٦(٧- ٤- ١٩٤٧) بۆ ئێعدامەکانی مەهاباد بەڵگەی ڕەسمی بە دەستەوەن و لە وانە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەتی ئێرانن و بەم پێیە تەنگژیەک سەبارەت بە دیاریکردنی ڕێکەوتی ئەو جینایەتانەی ڕژێمی شا نایه‌ته پێشێ. ئەوەی جێگەی باس بمێنێتەوە،ڕێکەوتی ئیعدامی شەهیدانی سەقزە و گەلێک هیوادارم ئەویش بە هیمەتی شارەزایان ڕوون بکرێتەوە.
ڕه‌نگه
زۆر له
به‌ره‌ی
هه‌نووکه‌ی
کورد نه‌زانن
حوسێنی زێڕینگه‌ران
کێێه؟
له
هێندێک سه‌رچاوه
ی کوردی دا به
کورتی باسی کراوه
و ته‌نانه‌ت
" هێمن" یش له
" له‌کوێوه
بۆ کوێ " دا به
سه‌رداگیراوی
لێی دواوه.
حوسێنی زڕینگهران
ئه‌ندامی
ژماره
یه‌کی
کۆمه‌ڵه‌ی
ژ.ك و تا ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٤٤ سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه
بووه.
دکتۆر سەمەدۆف بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شووڕەوی لە تەورێز لەکاتی کۆماری کوردسان دا رۆژنامەی کوردستان ، ئۆرگانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، ژمارەی ٧٦، سێشەمۆ ٢٢ گەلاوێژ ١٣٢٥ / ١٣ی ئووت ١٩٤٦ بیمارستانی شووڕەوی یا شەفاخانەی کوردان، دکتۆر سەمەدۆف و خانمەکەی یا دایك و بابی بێماران بە قەڵەمی جەنابی ژەنەڕاڵ سەیف قازی دانیشتووانی نیشتمانی شووڕەوی هەموو چت و گشت هێزێکیان بۆ بەرز کردنەوە و نەجات دانی ئەفڕاد و کۆمەڵانی لێقەوماو لە نەخۆشی و دیلی و ئاشنا کردنی ئەوان بە شارستانییەت و سەرخستنی پایەی ژیانی میلەتە هەژارەکان بەخت دەکەن. بۆ دانیشتووانی نیشتمانی شوورەوی هیچ شتێك بەرزتر و بەنرختر لە پەرەپێدان و سەرخستنی ژیان و لەشساغی نەوعی بەشەر نییە. بە کورتی ڕێژیمی شووڕەویش یەکە یەکە و کۆمەڵانی خەڵکی شووڕەویش کە لێنینی مەزن بەردی بناغەی دانا و ستالینی گەورە پەرەی پێدا بە بەرزکردنەوەی میلەل و نەتەوەی وەداکەوتوو و دەست گرتنی ئەو میلەتانە تێدەکۆشن کە لە قوڕاوی بەدبەختی و نەخۆشی و هەژاری دا دیل و لە تاوی چارەڕەشی دا تا ئەستۆ پێوە ببوون. هەر لە بەر ئەم حوسنی نییەت و بە شەردۆستی یەیە کە بیمارستانی شووڕەوی لە ماوەی ٣ ساڵ و هەندێکدا خزمەتێکی پڕ نرخی بە نەخٶشان و هەژاران کردووە و تا ئەوڕۆ هەزاران ئەشخاسی نەخۆشی لە گیان بوردوویان لە مەرگ نەجات داوە و لە نێو شوعەباتی بیمارستانی شووڕەوی لە ئێران دا بیمارستانی شووڕەوی تەورێز بۆ موعالەجەی بێماران و نەجات دانی نەخۆشان لە مردن دەرەجەی هەوەڵی وەرگرتووە. بیمارستانی شووڕەوی لە تەورێز لە بەر ئەوەی هاتوچۆی کوردستانی بە سەر دا هەیە، کوردستانیش چونکوو لە حەیسی بیهداری زۆر لە پاشە ناچارن بۆ موداوا و موعالەجە بە تەورێز موڕاجەعە بکەن خزمەتێکی زۆر زلی بە کوردان کردووە و تا ئەوڕۆ چەند سەد کوردی لە گیان بوردوو کە لە بەر سەختی مەرەز مەرگیان لە پێش چاوی خۆیان موحتەم دیوە لە مەرگ نەجات داوە و لە وەرگرتنی حەقی موعالەجە بێ ئەندازە موڕاعاتی هەژاران دەکەن. بیمارستانی شووڕەوی لە تەورێز شەفاخانەی کوردانە. ئەو خزمەتەی بیمارستانی شووڕەوی لە تەورێز لە مودەیەکی کەم دا بە کوردانی کردووە بێ وێنەیە و تەواوی ئەو مووەفەقییەتە لە ئەسەر زانایی و هەوڵ و تێگەیشتنی پڕ دۆست و نەوع پەروەر ئاغای دوکتور سەمەدۆف ڕەئیسی بیمارستانی نێو براوە. ئەم شەخسە بە شەو و بە ڕۆژ تەواوی وەختی خۆی سەرفی خزمەت و چاوەدێری بێماران دەکا. ئاغای سەمەدۆف شەخسی خۆی جوزئییاتی وەزعییەتی بێماران لە حەیسی خۆراك و پۆشك، مەنزل، تەختی خواب، ڕەختی خواب ، لیباس. دەوا ،موعالەجە، نەزافەت ، ساردی و گەرمی مەنزڵ و هەر شتێك کە بۆ بێمار سوودی ببێ یا زەرەر بگەیێنێ ڕەچاوی گرتووە وچووکترین غەفڵەتێك لە بێماران ناکا . ئەم شەخسە بۆ خزمەتی بێماران شەو و ڕۆژ نازانێ و بۆ ئەو وەختی ئیستراحەت و کار وەك یەکە، تەنیا ئەو وەختە و ئەو کارە لە بەرچاو ئەو دا ئەهەمییەتی هەیە کە بە قازانجی بێمار بێت. باوەڕم پێ بکەن پیاو خەیاڵ دەکا کە ئەساسەن ماندوو بوون لە وجوودی ئەم شەخسە فەعالە دا کار ناکا و یا وجوودی ئەو لە مادەیەک دروست کراوە کە دەگەڵ وجودی خەڵکی دیکە جیاوازە. خانمی ئاغای دوکتور سەمەدۆف لە خۆی کەمتر نییە. ئەو خانمە زانا و پڕ مێهر و محەبەتە لە تەواوی مەراحیلی پێ ڕاگەیشتن بە وەزعییەتی بێماران شان بە شانی مێردەکەی حازرە و بە ڕەفتار و کرداری پڕ مێهر و عاتیفەی خۆی نەخۆشان دەلاوێنێتەوە و بە ساغ و سڵامەتی و شەفا ئومێدەواریان دەکا.بە ڕاستی ئەم دوو زاتە باوك و دایکێکن کە خودا بۆ نەخۆشانی ناردوون . لەو بێمارستانە دا لە بەر چاو ئاغای دوکتور سەمەدۆف و خانمەکەی دا هەموو بێمارێک وەك یەك وان و هەموو بە نیهایەتی جیدییەت و بە نەزەری موساوات دەرمان دەکرێن. زۆردار و بێ زۆر، فەقیر و دەوڵەمەند لە کن وان هیچ فەرقیان نییە. ئەمن کە ئەم قسانە دەڵێم بە هەوا نییە، بەڵکوو جگەلەوە بۆخۆم چەندین جار بە چاو دیومە شەخسەن دەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هەژارانی نەخۆشی کورد و عیدەیەك لە پێشمەرگەکانی برینداری هێزی کوردستان دەو بیمارستانە دا موعالەجە دەکران هیچ شوعبەیەک لە بیمارستان نەبوو کە چەند کەس کوردی تێدا موعالەجە نەکرێ .بەڕاستی ئەو ئەهەمییەتەی کە بە موعالەجەی موهیمتەرین شەخس دەدرا بەچووکەتریشیان ئەو ئەهەمییەتە دەدرا. ئەساسەن دەوێدا هەژار و دەوڵەمەند و گەورەو چکۆڵە مەعنایەکی نییە و ئەوانەش هەموو لە بەر و بووی بەشەر دۆستی و نەوع پەروەری ئاغای دوکتور سەمەدۆف و خانمەکەی دەزانم، لە بەر ئەوە بە هۆی ئەم چەند کەلیمەیە سوپاسی بێ پایانی خۆم لە لایەن هەموو خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە لایەن پێشمەرگەکانی کوردستانەوە بەو دوو شەخسە نەوع پەروەر و بەشەر دۆستە کە میوەی باغی تەربییەتی لێنین و ستالینی مەزنن پێشکەش دەکەم و هومێدم وایە دەوڵەت و ئەفڕادی میلەتەکانی ئیتیحادی شووڕەوی هەمیشە بە دەسەڵات و سەربەرز و دوژمن لە بەرانبەری ئەوان دا پەست و زەلیل بێت و خودا ئەو دۆست و میلەتە هەتاهەتایە پایەدار کا و بۆ خزمەت بە نەوعی بەشەر مووەفەق و پیرووزیان کات.
خولاسه‌ی
نوتقی ئاغای خه‌لیلی خوسره‌وی
سه‌رۆکی کاری کوردستان
مامۆستا عه‌بدولره‌حمانی محەمەد ئەمین زه‌بیحی
بێ ئه‌ملاو
و ئه‌ولا
عه‌بدولره‌حمانی
زه‌بیحی
[بێژه‌ن]،گهڕێنهندهی
"نیششتمان" و به‌رپرسی
چاپه‌مه‌نی
ژ.ك [ مطبوعات مدیری]یه‌ك
له
ڕووناکبیره
هه‌ره
هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی
ساڵانی چله‌کانی
زایینی کوردستان بووه.له
ته‌مه‌نێکی
که‌مدا
کاروباری چاپه‌مه‌نی
"کۆمه‌ڵه‌ی
ژیانی کورد"ی وه‌ستایانه
هه‌ڵسووڕاندووه.هه‌ژار
له
بیره‌وه‌رییه‌کانی
دا "چێشتی مجێو‌ر" دامه‌زرێنه‌رانی
کۆمه‌ڵه
ئاوا ده‌ناسێنێ:
" له
پاش قه‌ومانی
شه‌هریوه‌ر
[مه‌به‌ست
٢١ی خه‌رمانی
١٣٢٠ی هه‌تاوی
و له
سه‌ر
ته‌خت
لاچوونی ڕه‌زاشای
په‌هله‌وییه]و
هاتنی ڕووس بۆ مه‌ڵبه‌ندی
موکوریان، ئه‌فسه‌رێک
له
لایه‌ن
کۆمه‌ڵی
هیوای کوردستانی به‌ر
ده‌ستی
عێراقه‌وه
هاتۆته
سابڵا‌غ و ده‌یه‌وێ
که‌سێك
په‌یدا
کا که
گوێ له
ئامۆژگاری بگرێ.چه‌ند
ڕۆژێك له‌و
و له‌م
پرسیار ده‌کا،پێی
ده‌ڵێن
زه‌بیحی
ده‌م
له‌و
مه‌سه‌لانه
وه‌رده‌دا.زه‌بیحی
حوسێنی [مه‌به‌ست
حوسێنی زێڕینگه‌رانه]
پێ ده‌ناسێنێ
و چه‌ند
که‌سێکیش
ساز ده‌ده‌ن
که
گوێ له‌و
ئه‌فسه‌ره
که
ناوی میرحاجه
بگرن.یازده
که‌س
له
باغی سیسه‌ی
ده‌گه‌ڵ
میرحاج کۆ ده‌بنه‌وه.
له
سه‌ر
ئامۆژگاری ئه‌و
،حیزبی "ژ.ك"داده‌مه‌زرێنن
،سوێندنامهکهی
ده‌نووسنه‌وه،پڕۆگرامی
حیزبی هیوا به
تۆزێک ده‌سکاریه‌وه
ده‌که‌نه
پڕۆگرامی "ژ.ك" . حوسێن فرووهه‌ر
[حوسێنی زێڕینگه‌ران]،
زه‌بیحی
[ عه‌بدولره‌حمان]،ته‌وحیدی
مه‌لا
نه‌جمه
[ نه‌جمه‌ی
ته‌وحیدی]،
ئیمامی [عه‌بدولره‌حمان]،محه‌مه‌دی
نانه‌وا
[زاده]،
قادری موده‌رسی،
محه‌مه‌دی
یاهو، شاپه‌سه‌ندی
[محه‌مه‌د]،
محه‌مه‌د
سه‌لیمی،
قاسم قادری [قازی]، خاڵه
مه‌لای
داودی بناغه
دانه‌ر
بون .جا که
زه‌بیحی
منی برده
سوێند دان، به
منه‌وه
بوینه
بیست ئه‌ندام.حوسێن
ئه‌ندامی
ژماره
یه‌ک
و زه‌بیحی
ژماره
دو بو و حوسێن سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه‌ی
" ژ.ك" بو."
عه‌زیزوڵاخانی زه‌ندی
عه‌زیزوڵاخانی زه‌ندی
(عه‌زیز ئه‌لمانی)
دامه‌زرێنه‌ری
"حیزبی ئازادیی کوردستان"
بۆ ئاگاداری زیاتر له
سه‌ر ژیان و
به‌سه‌رهاتی
عه‌زیزی زه‌ندی
و حیزبی ئازادیی کوردستان بڕاونه نووسراوه‌یه‌کی
حه‌سه‌نی
قازی که له
مانگی ئووتی
دوکتور
ئه‌میر حه‌سه‌نپوور له وتارێك دا : " به‌سه‌رهاتی دوکتور مسته‌فای قازی". گزینگ ،
ژماره ١٤ ، زستانی
|