نامهی پێشهوا قازی محهمهد بۆ میرجهعفهر باقرۆف
 ئامادهكردن و وهرگێڕانی : حهسهنی قازی
 
 بهڕێز ئهمیرعهلی لاهروودی سهدری فیرقهی دێمۆكراتی ئازهربایجان لهكتێبی بیرهوهرییهكانیدا : " یاد ماندهها و ملاحظهها" (نشر فرقهدمكرات آذربایجان) كهلهساڵی
٢٠٠٧ دا لهبكۆ بهزمانی فارسی بڵاو بووهتهوهلهلاپهڕهی ٣٣٥، ٣٣٦ و ٣٣٧ی دا كۆپی سێ نامهی پێشهوا قازی محهمهدی بڵاو كردووهتهوهكهبۆ میرجهعفهر باقرۆف نووسراون. ئهونامانه‌‌ بهزمانی تركی ئازهربایجانی و بهدهستخهتی جیاواز نووسراون. تهنێ نامهی یهكهم لهسهركاغهزی فۆرمی 'وزارهت هیزی كوردوستان' نووسراوهو تاریخی پێوهیه‌.لهههرسێك نامهكان دا ئیمزای پێشهوا قازی محهمهد بهبهراورد كردن لهگهڵ سهرچاوهی دیكهدا بهجوانی دهناسرێتهوه و چ گومانێك لهڕهسهن بوونیدا نییه‌‌. ئهو بهڵگانه‌‌ یهكهم جارهبڵاو دهكرێنهوه‌.
 بهداخهوهلهكتێبی بهڕێز لاهروودی دا ئهو نامانهبهوردی و بهسهرنجهوهوهرنهگێڕدراونهسهر زمانی فارسی.
 لهنێوهرۆكی نامهی دوویهم ڕا دهردهكهوێ كهله دوای پاشهكشهی ئهڕتهشی سوور لهئێران ( مانگی مای ١٩٤٦ ) نووسراوه‌، له‌و نامه‌یه‌دا هێندێك وشه‌ په‌ڕێندراوه‌ یان پك كراوه‌نه‌ته‌ه‌وه‌! مه‌به‌ست له‌ عیسا زاده‌، كه‌ دواتر له‌ نامه‌كه‌ دا به‌ ناوی یه‌كه‌می" سه‌لاحه‌دین " باسی لێوه‌ كراوه‌ " سه‌لاحه‌دین كازمۆف" ه‌ كه‌ ڕاوێژكاری نیزامی كۆمار بوو." سه‌لاحه‌دین كازمۆف " له‌ كورده‌كانی سۆڤێێت بوو و له‌ لیسته‌یه‌ك دا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی نێوخۆی كۆماری ئازه‌ربایجانه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ وه‌كوو یه‌ك له‌ ' قاره‌مانانی سۆڤێێت" ناسێندراوه‌. كازمۆڤ له‌ ساڵی ١٩٧٨ له ڕووداوێكدا له‌‌ بكۆ كووژرا.
 نامهی سێیهم دهبێ بهڕێگهی ئهو خوێندكارهكوردانهڕا دا ناردرابێ كهبۆ خوێندن چووبوونهسۆڤێیت. لهكۆتاییهكانی مانگی ئاوریلی ساڵی ١٩٤٦ نزیكهی 60 لاوی كورد بۆ پهروهردهی نیزامی لهلایهن كۆماری كوردستانهوهناردرانهئازهربایجانی سۆڤێێت. بهڵام بهر لهوان به پێی نووسینی ویلیام ئیگلتن " سێ قوتابی ناوهندی لهمهابادهوهلهزانكۆی بكۆ وهرگیرابوون لهچوار چێوهی ئهو بوورسانهی دا كهساڵێك پێشتر درابوون بهحكوومهتی ئێران. ئهو خوێندكارانهبریتی بوون لهڕهحمانی حهلهوی، خوسرهوی زولفهقاری و مستهفای شهڵماشی" (كۆماری كوردی لهساڵی ١٩٤٦، لاپهڕهی ٨٥ ) لهمانگی ئووتی ساڵی ١٩٤٦ ئهو خوێندكارانهبهسهردان دێنهوه مهاباد‌. لهنوتقێكی پێشهوا قازی محهمهد كهله ژمارهی ٧٦ ی كوردستان دا چاپ كراوه‌ ( كوردستان، سێشهمۆ ٢٢ی گهلاوێژی ١٣٢٥ ههتاوی [١٣ی ئووتی ١٩٤٦ ] ئاماژهبههاتنهوهی ئهو خوێنكارانهكراوهو پێشهوا قازی محهمهد لهو بارهیهوهدهڵێ : " ... و ئهمن لهم سهفهرهدا هێندێ كارم مابوو كهجێ بهجێیان بكهم بهڵام چونكوو بیستم كهسێ نهفهر لهموحهسیلینی ئێمهكهلهبكۆ دهخوێنن بۆ سهردانی وڵات هاتوونهوهتاڵووكهم كرد كهچاوم پێیان بكهوێت و ئینتیزارم ههبوو كهلهوهختی هاتنهوهی ئهوان دا پێشوازێكی زۆر چكیان لێ بكرێ چونكوو ئهوانه ههوهڵ موحهسیلێكن كهلهكوردان چوون بۆ خاریجه‌. میللهت دهبێ زۆریان قهدردانی لێ بكا، بهڵام داخهكهم لهم خسووسهوهوهك پێویستهتهوجوهی لازم و پێشوازی شایانیان لێ نهكراوه‌. ئومێدهوارم كهههموو ساڵێك مووهفهق بین ژمارهیهكی زۆر لهموحهسیلین بنێرین بۆ خاریجهكهبهحهول و قووهتی خودا مووهفهق بین بههۆی عیلم و زانست كهشتی كوردستان بگهیێنینهساحیل و خواهیش لهو دانیشجوو خۆشهویستانهی خۆمان دهكهین كهله ماوهی ئیقامهتی خۆیان لهمهاباد موشاههداتی خۆیان لهوێ بهنووسین و گوتن بۆ خهڵكی بڵێن و بنووسن كهمیللهت ئاشنا بێت كهمیللهتانی دیكهچلۆن بهقووهتی عیلم و زانست ئهرز و ئاسمان، سهر دهریا و ژێر دهریایان موسهخهر كردووه‌..."
 یه‌ك له‌و خوێندكارانه‌ ، ڕه‌حمانی حه‌له‌وی [ دانشجووی كورد له‌ مه‌دره‌سه‌ی تیبی بادكووبه‌ ] له‌ ژماره‌ی ٧٩ی ڕۆژنامهی كوردستان دا ( كوردستان، سێشهمۆ ٢٩ گهڵاوێژی ١٣٢٥ [ ٢٢ی ئووتی ١٩٤٦] وتارێكی به نێوی
 " بڕێك لهجوغرافیای شاری بكۆ" بڵاو كردووهتهوه‌.
 بهم پێیهدهردهكهوێ نامهی دووهم لهدوای مانگی مای ١٩٤٦ و نامهی سێیهم لهكۆتاییهكان، یان سهرهتای سێپتامبری ١٩٤٦ نووسراوه‌.
 
 
 
نامهیهیهكهم
 
 ژماره‌
٣٣ 
 بروار...... ئارمی كۆماری كوردستان
 وزارهت هیزی كوردوستان
 " مهاباد "
 
 آذربایجان كومونیست پارتیاسنن باش كاتبی جناب میرجعفرباغراوف
 
 چوق احتراملهعرض اولونور سردشت و سقز و بانهرایونلارندا دشمن الندهتانك لار واردر و بیردهسنهشهرندهاولارن لشكرن مركزندهطیارهوار بونهكویرهسیزدن چوق خواهش ایدرم امر بیورهسنز بیزهاوچ تانك و ایكی ضد طیارهطوپی بیزه ویرسونلار 

 محمد قاضی ٢٩ / ١٢ / ٢٤
 
 وهرگێڕانی كوردی
 
 سكرتێری گشتیی پارتیی كۆمۆنیستی ئازهربایجان جهنابی میر جهعفهر باغرۆف
 
 بهرێزی زۆرهوهعهرز دهكرێ، لهناوچهكانی سهردهشت و سهقز و بانهدوژمن تانكی له دهست دایه‌‌ و ههر وهها لهشاری سنهش لهمهركهزی لهشكر فڕۆكهیان ههیه، بۆیهزۆر تكاتان لێدهكهم ئهمر بفهرموون سێ تانك و دوو تۆپی دژهفڕۆكهمان بدرێتێ.
 محهمهدی قازی
٢٩/١٢ / ٢٤ [ ٢٠ی مارسی ١٩٤٦ ]
 
 
 
نامهی دووهم
 
 محترم آذربایجان خلقینین آتاسی و بیوك معلمی اولان جناب میر جعفر باقراوف
 
 اولا شخصا من و بیز كورد خلقی طرفندن سیزهو آذربایجان ملتنهچوق لی سلام لار یترمگهباهم خوش آزاد و خوشبخت بیر خلق كیمی اولدوقجهازون ایللار بویی یاشاماقزنی اورگدن آرزو ایدیریك. منم بو مكتوبی یازماقدهمقصودم اوندان عبارت در كهسیز تماما آرخاین اولهسنز كهسیزن و قزل اوردونن چكدیگی زحمت لر هدر گیتمیهجك و روس قوشونی بیزم فكرمزدان، اورك مزدان چیقمیهجاق
 من هیچ زمان اینانهبیلمرم كهروس قوشون لاری ایرانی بوشالدهرق مظلوم خلق لاردان گوز گوتوروب اوز دوغمهوطن لارنهگیدهجك لار منهایلهگیلركهدورت بش ایل سزن گوسترشنزلهیاشایان و ینهروس لارن قایتمهسنن آرزو ایدن كورد خلقنی یاد دان چقارمیهجاق سنز و بیزم حیاتی گوندهلك مسئلهلارمزمراق لانهجاق سنز.
 كورد ملتی آذربایجان لهباهم اوز ملتی، وطنی و آزادلغی اوغرندهدائما دشمن لهورشوجاقلار آرتق میدان ناموس لی نن دور
 بیز كورد ملتی سیزن كومك نزلهمتمدن بیر ملت بولماق لهباهم اونی ده یاخشی بیلیریك كهآزادلغی سیون بیر ملت بیرلیك و مبارزهنی ایتمهلیدر
 آزادلق مبارزهسز و قانسز ممكن دگل در
 بیز كورد ملتی هیچ وقت طهرانهباش ایمهرگ لكن، سیزدن بیر خواهشم وار:
 
١- كورد ملتنی اوز قایغی یواسندهبسلهدیكیزكیمی اونلاری اوچونجهیاد دان چیقارمهین و دائما گوز قولاق ویرن
 سیز بیزهبیر بیز كورد خلقی مقابلندهیوز بورجلی اولماقهحاضرغ
 
٢- بیر خواهشم وار كهبیزهگوندردگز یولداش عیسی زادهتیزلیگلهگری قایترق منه بو ایش چوق تعجب گیلر بیر انسان كهناموس لهایشلهیه، زحمت چكهخلق مدافعهقوشونی یارادا سرحدی محكم لندرهخلق آراسنده حرمتهمالك اولابیر دن ایسهروس لارن گیتمهسی و كورد خلقنن دوشمن لهمبارزهامتحاننی ویرن زمان یولداشنی گیترمك فكرنی دوشهرك بیزی ترك ایتمهسی منی معطل قویور
 دیهسن بو بهانهایدی منهگویرهصلاح الدینهبیزم حقمز سیزنكی قدر اولهبیلر چونكهاو اولا ساویت اوغلی و ایكینجی كورد در بونه گویرهسیزدن خواهش ایدرم هیچ اولمهسا ایشی باشهچاتدرانهقدر یولداش عیسی زادهنی و یولداشنن تشریفی گیری قایتهرسنز چوق ساغ و خوشبخت اولهسنز سیزی اونتمهیان هم دوست
 محمد قاضی
 
 
وهرگێڕانی كوردی
 
 باوك و مامۆستای گهورهی گهلی بهڕێزی ئازهربایجان جهنابی میر جهعفهر باقرۆف
 
 یهكهم لهلایهن خۆم و گهلی كوردهوهوێڕای ناردنی سڵاوی زۆر بۆ ئێوهو میللهتی ئازهربایجان لهدڵهوهئارهزوو دهكهین وهكوو گهلێكی ئازاد و خۆشبهخت بۆ ساڵانی دڕێژ بژین. مهبهستی من لهنووسینی ئهم نامهیه ئهوهیهكهدڵنیایی تهواوتان بدهمێ ئهو زهحمهتانهی ئێوهو سپای سوور كێشاوتانهبهفێڕۆ ناڕوا و قشوونی ڕووس لهفكرو دڵی ئێمهدهرناچێ.
 ئهمن قهت باوهڕ نكهم كههێزهڕووسهكان بهچۆلكردنی ئێران و گهڕانهوهیان بۆ‌‌ وڵاتی خۆیان چاو لهگهلانی مهزلووم ههڵبوێرن . ئهمن وای بۆدهچم كهدوای چوار پێنجساڵ ژیان لێره ئێوهوڕووسهكان بهگهڕانهوهتان گهلی كورد لهبیر نكهن و سهرنج دهدهنهسهر مهسهلهحهیاتییهكانی ڕۆژانهی ئێمه‌.
 میللهتی كورد بهیهكهوهلهگهڵ ئازهربایجان لهپێناو میللهت، نیشتمان و ئازادیی خۆی بهردهوام لهبهرامبهر دوژمن دا تێدهكۆشی و ئیدی مهیدان ئی كهسانی بهنامووسه‌.
 ئێمهی میللهتی كورد بهیارمهتی ئێوهبۆ سازكرنی میللهتێكی بهشارستانی بهیهكهوهئهوهشباش دهزانین كهمیللهتێكی ئازادی خۆش بوێ دهبێ خهباتێكی یهكگرتوو بكا.
 ئازادیی بێ خهبات و بێ خوێن مومكین نییه
 ئێمهوهكوو میللهتی كورد هیچ كاتێك سهرلهبهر تاران دانانهوێنین بهڵام، تكایهكم لهئێوهههیه‌:
 1- ههر وهك چۆن لهڕۆژی تهنگانهدا لهسهر میللهتی كوردتان كردهوهلهبیریان مهكهن و ههمیشهچاو و گوێتان بهسهرییهوهبێ
 ئێوهبۆ ئێمهیه‌ك [ یه
ك یا چهند وشهپهڕیوه‌ ] ئێمهگهلی كورد لهبهرانبهر دا ئامادهین سهد قهرزتان بدهینهوه‌.‌
 2- تكایهیهكم ههیه كههاوڕێ عیسا زادهكهناردبووتانهلای ئێمهبهزوویی بنێرنهوهلامان. بهلای منهوهزۆر سهیرهئینسانێك كهبهویژدانهوهكاری كردووه، زهحمهتی كێشاوه،ئهڕتهشی پاراستنی گهلی پێك هێناوه، سنووری مهحكهم كردووهولهناو كۆمهڵانی گهل دا خاوهن ڕێز و حورمهته، لهپڕا بهگهڕانهوهی ڕووسهكانلهكاتێك دا گهلی كورد لهخهبات بهدژی دوژمن دا ئیمتیحانی خۆی دهدا ئێمهبهجێ بهێڵی و وهبیر هینانی هاوسهرهكهی بكهوێ.
 لهوانهیهئهوهبیانوویه‌ك بێ. بهبۆچوونی من ئێمهش بهقهدهر ئێوهحهقمان بهسهر سهلاحهدینهوهههیهچونكوو یهكهم ئهو ڕۆڵهی سۆڤییهت و دووهم كورده، بۆیهتكاتان لێدهكهم ههرنهبێ تائهو كاتهی كارهكه تهواو دهبێ هاوڕێ عیسا زادهبنێرنهوه.‌ ساخ و خوشبهخت بن . ئهو دۆستهی لهبیرتان نكا
 محهمهدی قازی
 
 
نامهی سێیهم
 
 بیوك اذربایجان معظم رهبری اتا و باش معلممز میرجعفرباقراوف حضرتلری
 
 ایندی كهبیزم كیچك تمدن كاراونیمیز اوز مرخصلكی تمام ایدوب ینی دان كسب علم و كمال اوز اولكهنی ایشیق لاندرمق ایچون قایدرلار وقتی غنیمت بیلرم اوز صمیمی سلام لارمی تقدیم ایدوب و تقاضا ایلیم كهموكد دستور بیورهسز كهسزن مراحم و بیوركنز كوردلارن بارهسندهكاملا عملی اولوب و او جنابن خیرخواهلق لطف لاری جدی راخ تعقیب اولسون

 محمد قاضی
 
 وهرگێڕانی كوردی
 
 ڕێبهری گهورهی ئازهربایجان باوك و سهرمامۆستامان حهزرهتی میرجهعفهر باقرۆف
 
 ئێستا كهكاروانی پچووكی شارستانییهتی ئێمهپشووی خۆیان تهواو كردووهو دیسان بۆ وهرگرتنی زانست و كهماڵ و ڕوون داگێڕانی وڵاتی خۆیان دهگهڕێنهوه، ئهم كاتهبهدهرفهت دهزانم سلاوی دڵپكانهی خۆمتان پێشكێش بكهم و دهمهوێ داوا بكهم كهدهستووری پتهو بدهن كهگهورهیی و ڕوحمی ئێوهسهبارهت بهكوردهكان بهجێ بهێندرێ و لوتفی خێرخوازانهی جهنابتان بهشێوهیهكی جیدیتر شوێنگێڕی بكرێ

 محهمهدی قاز.