مامه ڕیــــــــشه نه‌جمه‌دین شكور ره‌ئوف، ساڵی ١٩٥٥ له گوندی تاڵه‌بان-ی ناوچه‌ی گه‌رمیان، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و له ژینگه‌یه‌كی پاك و بێگه‌ردی كوردایه‌تیدا هاتۆته دنیاوه، بۆیه هه‌ر زوو هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌كی پێشكه‌وتنخواز له ده‌روونیا كڵپه ئه‌سه‌نێ و له ساڵی ١٩٧٠دا به پێچه‌وانه‌ی زوربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیه‌وه، په‌یوه‌ندی ئه‌كات به شۆڕشی فه‌له‌ستین-ه‌وه و ئه‌بێته (فیدائی). ساڵی ١٩٧٨كه رژێم شاڵاوی ته‌عریب و راگواستنی له كوردستاندا گه‌یانده ترسناكترین ئاست، كاره‌ساتی گونده كاولكراو و جوتیاره راگوێزراوه‌كان مامه ریشه‌ی وا لێ‌كرد چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له شۆڕشی نوێ‌دا بكاته شان و له‌ریزی هه‌ڤاڵه‌كانیدا دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی داگیركردن بدات. ریشه‌ی قاره‌مان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به چالاكییه پڕ جه‌ربه‌زه‌كانی توانی نه‌ك هه‌ر دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕش بسه‌لمێنێ، به‌ڵكو وه‌ك پاڵه‌وانێكی كه‌موێنه ناوبانگی ده‌ركرد، له‌و ده‌شته كاكی به‌كاكییانه‌ی ناوچه‌كانی هه‌مه‌وه‌ندو جه‌باری و قادركه‌ره‌م و ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوكدا، گورزه به‌هێزه‌كانی مامه ریشه له هێزی داگیركه‌ر هێنده كاریگه‌ر بوون، كه هه‌ر ناوبردنی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره جوامێره‌ی گه‌ل به‌س بوو بۆ زاره‌تره‌ك كردنی له‌شكری دوژمن. له ساڵی ١٩٧٩ه‌وه ئه‌م ئازایه‌تییه ده‌گمه‌نه‌ی تێكه‌ڵاوی كاری پێشمه‌رگانه و دیسپلینی شۆڕش كردووه و له كه‌رتی (٤)ی بازیان درێژه‌ی به خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی دا. له‌گه‌ڵ هه‌موو چالاكییه‌كدا ناوبانگی ئه‌م شۆڕه سواره به‌رزتر ئه‌بووه‌وه و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له دڵی میللـه‌تدا زیاتر ئه‌بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه كرایه فه‌رمانده‌ی كه‌رتی جه‌باری، رژێم له ترسی شاڵاوی ئه‌م هه‌ڵۆیه هه‌موو هاتوچۆیه‌كی له نێوان كه‌ركوك و بازیاندا قه‌ده‌غه كرد و ناوی مامه ریشه كه‌وته ناو سروود و دروشمه جه‌ماوه‌رییه‌كان. زوربه‌ی داستانه پڕ سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌ر له شه‌ڕی(ته‌په‌ی عه‌ره‌ب)ه‌وه تا داستانی رزگار كردنی (بێتواته) جێپه‌نجه‌ی مامه ریشه‌ی پێوه دیاره، ئه‌م پێشمه‌رگه چاو نه‌ترسه له شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تیدا چوار جار بریندار كراوه و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و ناوبانگه‌ش كاربه‌ده‌ستانی رژێم باوكی مامه ڕریشه و ئه‌حمه‌دی برایان شه‌هید كردووه. دوژمن هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و رۆژی ٢٤ی كانونی دووه‌می ساڵی ١٩٨٥ له پیلانێكی ترسنۆكانه‌دا به ده‌ستی كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراو شه‌هید كراوە.
Mama Risha was born on 1957. He was a valued officer of the P.U.K party of Kurdistan. His given name was Najmadin Talabani, Mama Risha was born in the village of Taliban. He was a role model to many freedom fighters and peacekeepers throughout Kurdistan. He died for the freedom of Kurdistan on the 24th day of January 1985, by the hands of Tahseen Shahwais' followers, in a small, rundown village South of Karkuk, somewhere between Lailan and Qazanblakh. |