مامۆستا
عارف صائیب تێكۆشه‌ری كوردایه‌تی مامۆستا ( عارف صائیب ) به‌رپرسی نووسینگه‌ی مه‌لیكی كوردستان بووه له سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی شێخ محمودا " ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ی گه‌له‌كه‌مان له بنه‌ماڵه‌ی ناسراوی ( صائیب ) خه‌ڵكی شاری سلێمانی بووه " پیاوێكی سیاسی و خوێنده‌وارو رۆشنبیرێكی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه جێگه‌ی متمانه‌و بروایی شێخ محمود بووه " هه‌موو كار‌و فه‌رمانێكی ئیداری نووسینگه‌ی مه‌لیك له رێ گه‌ی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌وه ده‌برا به‌رێوه " كه‌سایه‌تی یه‌كی خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ر بووه ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی زۆر به‌رێك و جوانی و پاكی بردووه به‌رێوه " به‌شداری له شۆرشدا كردوه له پێناوی ئازادی سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و نیشتیمان‌دا قوربانی زۆری به‌خشیوه . هه‌زار سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان و گشت تێكۆشه‌رانی كوردایه‌تی و رێگای ئازادی و سه‌رفرازی. |