ميزووى مناره ى چولی شارى هه‌ولير


 منارەى چولی  Minarfti choli

ناسراوه‌ به‌ مناره‌ی مزه‌فه‌ریه‌ له‌ سه‌رده‌می حوکمڕانی پاشای هه‌ولێر سوڵتان موزه‌فه‌ر دروستکراوه‌ (١١٩٠-١٢٢٢زاینی) .

ئێستا ته‌نها ٢٦ م به‌رزایی ماوه‌ له‌ کاتی خۆیدا مزگه‌وت بووه‌. له‌ ئونجامی هه‌ڵکۆڵین و پشکنین بناغه‌ی دیواری مزگه‌وته‌که‌ دیار

که‌وتوه‌ نزیکه‌ی ١٤٥ سم پانیه‌تی مناره‌ی چۆلی له‌ گه‌چو که‌رپوچو قسڵ دروست کراوه‌ له‌ لایه‌ن وه‌ستا (مه‌سعود مراد)

شێوه‌ی نه‌خش نیگاری ره‌نگاو ره‌نگی تێدایه‌. بنه‌ماکه‌ی هه‌شت گۆشه‌یه‌ دوو ده‌رگای هه‌یه‌ هه‌ر یه‌که‌یان بۆ په‌یژه‌یه‌ک ده‌چێت

له‌ ناوه‌وه ‌لوله‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ دوو په‌یژه‌ به‌ ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌روی مناره‌که‌ به‌ یه‌ک ده‌گه‌ن.