هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژو پێشمه‌رگه‌ی دێرین محه‌ممه‌د جه‌زا

 
حەمە جەزا
 

 پاش  ململانێكی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی، شه‌وی ١/١٠/٢٠١٠ له‌ شاری سلێمانی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین "محه‌ممه‌د جه‌زا"  كۆچی دوایی كرد.

له‌
ئێواره‌ی ڕۆژی ١/١٠/٢٠١٠ ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین محه‌ممه‌د جه‌زا، له‌ مزگه‌وتی شێخانی چوێسه‌ی شاری سلێمانیه‌وه‌ به‌ڕێبكرێت و له‌ ڕێوره‌سمێكی شایسته‌دا له‌ گۆڕستانی گردی سه‌وان به‌خاك بسپێردرێت.
گۆرانیبێژو پێشمه‌رگه‌ی دێرین محه‌ممه‌د جه‌زا چه‌ند ساڵێك به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ناڵێنێت و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردن چه‌ندین جار سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ شه‌وی
01-10-2010
 دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و بۆ دواجار ماڵئاوایی له‌ هونه‌ر و كوردستان كرد.

هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو له‌ ته‌مه‌نی  هونه‌ری خۆیدا، ده‌یان گۆرانی و سرودی نیشتیمانی چڕی و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ هونه‌ری كوردی كردووه‌.
..........
 المغني والبيشمركه الفنان (محمد جزا)
توفي المغني والبيشمركه الفنان يوم الجمعة  ١/١٠/٢٠١٠ بعد صراع طويل مع المرض بمدينة السليمانية بإقليم كوردستان. وتم مساء اليوم الجمعة دفن جثمان الفقيد الفنان والبيشمركه (محمد جزا) بمقبرة (تلة سيوان) بمدينة السليمانية بإقليم كوردستان.

وقد رحل الفنان (محمد جزا) عن عمر ناهز الخامسة والستين عاما بعد صراع طويل مع مرض السرطان، وترك من بعده إرثا فنيا خالدا يضم العشرات من الأغاني الكوردية الأصيلة والأناشيد الوطنية والتي تعد ثروة قومية يزخر بها الفن الكوردي الأصيل.