چیرۆك
نۆس
و رۆژنامەنۆس محەمەد مولوود مەم
لە ٢٣/٢/١٩٢٦ لە شەقڵاوە لە دایك بوە. لە ھەولێر خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی
تەواو کردوە.
لە سەرەتای ساڵی شەستەکان تا ساڵی ١٩٦٩ بەڕیوەبەری شارەوانیەکانی ھەولێر بوە. دواتر
گواستراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و سەرۆك نۆسینی گۆڤاری (ھەولێر) بووە
کە یەکەم گۆڤاربوو بە ناوی ئەم شارە دەربچێت لە سەرەتای ساڵی چلەکان بە شیعر دەست
بە نۆسین دەکات دواتر بەردەوامی بە کاری ئەدەبی دەدات و ڕێچکەی چیرۆك دەگرێت لە
ساڵانی پەنجاکان یەکەم چیرۆکی بە ناوی (پەنجافلس) دەردەکات کە یەکەم چیرۆك
نۆسی کورد بوو کە گرێی لە جیرۆکی کوردی دا بە کار ھێنا
لە زۆر لە گوڤارو ڕۆژنامەی کوردی بابەتی ھەبوە لەمانە(ھیوا,بڵێسە,شەفەق,دەفتەری
کوردەوای ....ھتد)
لە بەرھەمە چاپ کراوەکانی:
١-بەرگی یەکەمی چیرۆکەکانی مەم لە ساڵی ١٩٧٠ چاپ کراوە
٢- بەرگی دووەمی چیرۆکەکانی مەم لە ساڵی ١٩٨٤ لە چاپ دراوە
٣- گولە بەڕۆژە کۆمەڵە جیرۆکیکی منداڵانە کە لەگەڵ (ئافەرین خانی ) ھاوسەری
نوسیویەتی.
٤- نۆڤلێتی پایزە خەون.
٥-ڕۆمانی ڕێگا.
٦-کاروان و سەگوەڕ.
٧- نامەکانی مەم.
وە ئەو بەرھەمانەی کە لە چاپ نەدراون:
١-شانۆگەری خاڵۆی ڕێبوار.
٢- شانۆگەری پلان.
ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نوسەرانی کورد بووە.
ئەندامی دامەزرێنەر وتا ئێستاش ئەندامی فەخری یەکێتی ھونەرمەندانی کوردستان بووە.
لە رێکەوتی ٧/٥/١٩٨٧ لە شاری بەغداد بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە. |