محه‌مه‌د ئه‌مینی موعینی


محه‌مه‌د ئه‌مین کوڕی حاجی عه‌بدوڵڵا، کوڕی موعینودهوله، کوڕی حاجی عه‌بدوڵلا، کوڕی حاجی سەعيد، کوڕی حاجی محه‌مه‌د ئه‌مین، کوڕی حاجی عه‌بدوڵلا، کوڕی حاجی سه عيد،کوڕی موعین، کوڕی حاجی مه‌ولانا، له ساڵی (١٢٨٨ی هه‌تاوی) ١٩١٠ی زایینی له شاری سابڵا‌غ له‌دایکبووه. ته‌مه‌نی پێنج ساڵان ده‌بێت که باوکی له نزیك ماوه‌ت، ده‌كوژرێت. قۆناغی منداڵی و لاوێتیی ئه‌و به ده‌ستکورتی تێده‌په‌ڕێت. دوای چه‌ندێك ده‌كه‌وێته بواری بازرگانی و سه‌رو سامانێک پێکه‌وه‌ده‌نێت. ساڵی(١٣١٠ههتاوی) ١٩٣١زایینی ده‌گه‌ڵ خاتوو «زارا قادری» خێزان پێکهوهدهنێن. پاش ساڵێک کوڕێکیان ده‌بێت و ناوی «سوله‌یمان»ی لێده‌نێن. دوای سوله‌یمان، سێ کچیان به دوای یه‌كتردا ده‌بێت به ناوه‌كانی: «فاتمه، په‌ریزاد و ئامین». دوای سێ کچهكان کوڕێکی تریان ده‌بێت که ناوی ده‌نێن «سه‌عید»، که زیاتر به «خانه»ی بانگده‌كه‌ن.
محه
مهد ئه‌مین له سه‌فه‌ر بۆ ته‌ورێز و به‌رده‌وامبوونی له کاری بازرگانی دا، ساڵی ١٩٤٢ له شاری ته‌ورێز، دووه‌مین هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت که خاتوو «زهری خانمی» ته‌ورێزی ده‌بێ. له‌و خانمه‌یش چوار کوڕ و سێ کچی ده‌بێ به‌ناوه‌كانی: «عه‌بدوڵلا، جه‌عفه‌ر، نه‌وید، مسته‌فا، سوره‌ییا، ڕه‌عنا، فه‌ریبا».
له
سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا، به‌هۆی ناسراویی که‌سایه‌تیی ئه‌و له کۆمه‌ڵگای کوردستانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا و هه‌روه‌ها چالاکی سیاسی، له کابینه‌ی حکومه‌تی کۆماری کوردستاندا پله‌ی وه‌زیری ناوخۆی کوردستانی پێده‌درێت و له په‌یوه‌ندییه‌كانی دیپڵۆماسی حکومه‌تی کوردستان و ئازه‌ربایجان و ڕوسه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کاری میوانداری و پێڕاگه‌یشتن وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. له ڕاستیدا قورسایی پێڕاگه‌یشتنی میوانانی ده‌ره‌كی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و. له‌م په‌یوه‌ندییه‌شدا ئه‌رکی سه‌رشان و خزمه‌ت به کوردستان کردنی خێزانی میرزا محه‌مه‌د ئه‌مین، واته زاراخانمی خێزانی له هی مێرده‌كه‌ی نامێنێته‌وه و ده‌كرێ بگوترێ ئه‌و شێره‌ژنه چه‌شنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندوونه‌ناس بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکی سه‌ر شان تێکۆشاوه.

کاری میوانداریی بنه
ماڵه‌ی موعینی وه‌ك ئه‌ڤینێکی ڕاسته‌قینه بووه بۆ کوردستان. چونکه له بری میواندارێتی و خزمه‌ت به دیپڵۆماته‌كانی ئازه‌ر و ڕووس، هه‌ر نه‌ك هه‌رگیز هیچ جیره و پاداشێکی له حکومه‌تی کوردستان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵکه له باری ئابوورییه‌وه یارمه‌تیده‌ری حکومه‌تی کوردستانیش بووه. میرزا محه‌مه‌د ئه‌مین خۆی گوته‌نی، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کار و باری ولات و بۆ خزمه‌ت به کوردستان و گه‌یشتن به ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌موو ههنگاوێکی پێویستیان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه به‌بێ چاوه‌ڕوانیی باری مادی. ئه‌وه‌ی که له حکومه‌تی کوردستان وه‌ری گرتووه، ته‌نیا یه‌ك «تمه‌ن»ی کاغه‌زی بووه که له ده‌ستی پێشه‌وای وه‌رگرتووه و له هه‌موو ته‌مه‌نی دواییشیدا ئه‌و تاك «تمه‌ن»هی پاراستووه. جار جاریش به شانازییه‌وه ئه‌و تاك تمه‌نه‌ی به ماڵ و منداڵه‌كانی نیشانداوه و فه‌خری پێوه کردووه. گه‌لێك جاران خۆی به ژن و منداڵانی خۆی گوتووه که ئه‌و تمه‌نه له هه‌موو گه‌نج و سامانی دنیا به‌رزتره و وه‌ك متفه‌ڕک و بهرهكهتێکی پیرۆز به‌لای منه‌وه هه‌ر ده‌بێ بمێنێت، چونکه ئه‌وه پاداشی خزمه‌ته‌ی خۆمه و یادگاری ده‌ستی پێشه‌وای نهمرمانه.

له
دانیشتنه‌كانی خۆماڵیدا گه‌لێک جار به منداڵه‌كانی ده‌گوت:
«ڕۆڵه
كانم! هه‌تا له ده‌ستتان دێت و ده‌توانن، به‌بێ چاوه‌ڕوانی له مزی و موچه‌خۆری، خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌تان بکه‌ن و هه‌رده‌میش هه‌وڵبده‌ن گه‌ل و وڵاته‌كه‌تان پێشکه‌وێ و ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستتان دێت له دووبه‌ره‌كیی خۆ بپارێزن. پێشکهوتووتن و یه‌كگرتنی خه‌ڵک، سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی وهدیدێنێ. ئه‌مه‌ش بزانن که دوژمنانتان فێڵبازن و له نه‌زانی ئێوه که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ گوراندنی دوژمنایه‌تیی ناوخۆ و پێکه‌وه بهشهڕدانتان ...».

محه
مهد ئه‌مین موعینی له سه‌ره‌تای گه‌نجی و لاوییدا تێکه‌ڵ به چالاکیی کۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ك) ده‌بێت و به‌پێی گوته‌ی خۆی و باسکردنی زانایی «حوسێنێ زێڕینگه‌ران»، ده‌بێ له ژێر گارێگهریی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌وه ڕاکێشرابێته نێو هه‌ڵسووڕانی سیاسیه‌وه.
دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان، محه
مهد ئه‌مین موعینی وه‌ك زۆربه‌ی لێپڕسراوان و کاربه‌ده‌ستانی کۆمار، بۆ ڕاگرتنی یادگاره‌كانی کۆمار و بۆ پاراستنی گیان، خۆ حه‌شارده‌ده‌ن، به‌ڵام به بیستنی له سێداره‌دانی پێشه‌وا و ڕابه‌ره‌كانی دیکه‌ی کۆمار، له په‌ناگا دێنه‌ده‌ر و بوێرانه ده‌چنه‌وه ماڵ. ڕژێمی پاشایه‌تی هه‌موو بگێڕان و کاربه‌ده‌ستانی کۆمار ده‌گرێت و زۆربه یان حوکمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت. به‌ڵام چونکه ئه‌وان گه‌نده‌ڵیی حکومه‌تی ئێرانیان له‌مێژ بوو ناسیبوو، به ڕازی کردنی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئێران و دانی پاره و به‌رتیل، حوکمی له‌سێداره‌دانیان شکاند و که‌وتنه به‌ندیخانه و به زیندانیی هه‌تا مردن مه‌حکوم کران. محه‌مه‌د ئه‌مین موعینی سێ ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی مه‌هاباد، ورمێ و ته‌ورێزدا مایه‌وه و دواییش بۆ شاری شیراز دوور خرایه‌وه. دیسان توانی ئه‌و حوکمه‌ش بکڕێته‌وه و له بری چوونی بۆ شیراز، له تاران نیشته‌جێبوو. له تاران دوکانێکی کوتاڵفرۆشتنی کرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تاسه‌ی زاراخانم و ئاره‌زووی منداڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه، ناچار له ساڵی ١٩٥٠دا گهڕانهوه‌‌ مه‌هاباد. له‌وێ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بژیوی ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵانی، ده‌ستی به کار کرده‌وه، به‌ڵام هه‌میشه له‌ژێر چاودێریی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی حه‌مه ڕه‌زاشادا بووه. به گوته‌ی خۆی، هه‌تا که‌مێك بار و دۆخی سیاسی تووشی ناله‌باری ده‌هات، ئه‌و یه‌كه‌م که‌س بووه که که‌وتوه‌ته ژێر چاودێری و جار جاریش که‌وتوه‌ته‌وه به‌ندیخانه.

ساڵی
١٩٧٨ کاتێك ڕژێمی حه‌مه ڕه‌زاشا به‌ره‌و ڕوخان و مه‌رگ ده‌چوو. محه‌مه‌د ئه‌مینی موعینی ئه‌گه‌رچی پیاوێکی به جه‌رگ و بوێر و دڵگه‌رم به شۆڕش بوو، به‌ڵام زۆرجاران به کوڕان و کچانی ده‌ور و به‌ری ده‌گوت که چه‌ك و چۆڵ و شه‌ڕ و نا ئارامی، سه‌رکه‌وتن به گه‌ل نابه‌خشێت، به‌ڵکو شێوه‌كاری شۆڕشگێران له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بێ له ڕێگای به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی ڕامیاری و زانیاری فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵگا بێت. ته‌نانه‌ت زۆرجاران ده‌یگوت: «ئێمه‌ی کورد ده‌بێ به دۆست و دوژمن ڕابگه‌یه‌نین و پێیان ئیسبات بکه‌ین که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخواز و ئازادیخوازه و به‌رابه‌ریی مافی هه‌موو گه‌لان ستراتیژیی خه‌باته‌كه‌یه‌تی».
محه
مهد ئه‌مین موعینی له ڕۆژی چوارشه‌ممە (٤/١٠/١٣٧٠ هەتاوی)  ٢٥/١٢/١٩٩١زایینی ماڵاوایی له گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی کرد و ئاواتی وه‌دی نه‌هاتووی برده ژێر گڵ.

 سه‌رچاوه مەڵپەری بنەماڵەی موعینی