دیدارێك له گه‌ل نووسه‌ر و وه‌رگێر محەمەدد ساڵح پێندروی (جگه‌رسوز)ه Monday, May 30, 2011
ماموستا و نووسه‌ر محەمەد ساڵح پێندرۆی (جگه‌رسۆز)یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی كه‌گرنگیه‌كی زۆر به نوسین ده‌دات،هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه منیش به پێویستم زانی كه دیدارێكی له‌گه‌ل سازبكه‌م و به ئاماده‌كردنی چه‌ند پرسیارێك،ئه‌ویش زور به گه‌رمی و خوشحالیه‌وه پێشوازیه‌كی جوامێرانه‌ی منی كرد و به‌و په‌ری رێزه‌وه وه‌لامی پرسیاره‌كانی منی دایه‌وه. ماموستا،له چ سالێك له دایك بوی و له كوێ ؟ له‌سالی 1968 ز له‌گوندی پێندرۆ،سه‌ر به‌ناوچه‌ی مزوری بالا له‌دایك بوم. خوێندنت له‌كوێ ته‌واو كردوه؟ قوناغی بنه‌ره‌تی و ناوه‌ندی له گوندی پێندرۆ و كومه‌لگای به‌حركه ته‌واوم كردوه،خانه‌ی مامۆستایانیش له ساڵی ١٩٨٧ له‌هه‌ولێر ته‌واوم كردوه. سه‌ره‌تای كاری نووسه‌ریت ده‌گه‌رێته‌وه بو چ سالێك؟وه یه‌كه‌م به‌رهه‌مت چی بوو؟ سه‌ره‌تای نوسینم بۆ ساڵانی ١٩٨٣-١٩٨٤ده گه‌رێته‌وه ئه‌وكات هه‌ستێكی ئه‌ده‌بیم هه‌بوو ده‌ستم به نوسیتی شیعر كرد،یه‌كه‌م شیعرم له گوڤاری (به‌یان) له ساڵی١٩٨٧ له به‌غداد بلاۆ كرایه‌وه وه تاكو ئیستاش به‌رده‌وامم له نوسین،وه‌كو په‌رتوكیش یه‌كه‌م په‌رتوك له‌سالی ٢٠٠٣ به چاپم گه‌یاند. تا ئیستا چه‌ند به‌رهه‌مت هه‌یه، وه پلانت بو به‌رهه‌می تر چییه ؟ من تا ئێستا وه‌كو په‌رتوك 18په‌رتوكم به چاپ گه‌یاندوه بێجگه له‌مه‌ش به سه‌دان بابه‌تم له روژنامه و كوڤاره‌كاندا بلاۆكردوته‌وه، وه به‌رهه‌می ده‌ست نوسیشم هه‌یه ئیستا ئاماده‌ن بو چاپ كردن به‌لام هێشتا ئه‌و بواره نه‌ره‌خساوه كه به چاپیان بگه‌ینم ،ئومیده‌ورارم له داهاتویه‌كی نزیكدا به چاپیان بگه‌ینم. ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌مویان ده‌ست نوسی تون؟ زوربه‌یان ده‌ست نوسی خومن،هه‌روه‌ها وه‌رگێرداویشم هه‌یه كه 5 په‌رتوك له زمانی فارسیم وه‌رگیر دراوه. په‌رتوكه‌كانت بابه‌تی جیا جیان چی وای كردوه بابه‌تی جیاواز هه‌لبژێری؟ پێم وایه ئه‌و په‌رتوكانه‌ی كه به چاپم گه‌یاندون له‌بابه‌تی فره‌جو‌رن ،ئه‌مه‌ش بو ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه هه‌ستم كردوه كه په‌رتوك خانه‌ی كوردی له هه‌ندێك رۆوه‌وه كه‌م و كوری هه‌یه ،ویستومه له‌رێگای په‌رتوكه‌كنم كه‌لێنیكی بچوكیش بئ له په‌رتوك خانه‌ی كوردی پربكه‌مه‌وه. ئایا خوێنه‌ر له‌به‌رهه‌مه‌كانی تو رازین،یاخود له ئاست حه‌زو ئاره‌زوی خوێنه‌ر دا نین؟ بۆ ئه‌م پرسیاره حه‌ق وایه زیاتر له خێینه‌ر بكرێت،به‌لام ئه‌وه‌ی من ئاگادارم ئه‌و په‌رتوكانه‌ی نوسیوم یان وه‌رگێردراون ئیستا له بازاردا نه‌ماون،پێم وایه تاراده‌یه‌ك له ئاست حه‌زو ئاره‌زوی خه‌لكن. تاچه‌ند حكومه‌ت هاوكارت بووه بۆ به‌چاب گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانت؟ مخابن هاوكاری حكومه‌ت وه‌ك پێویست نه‌بووه بو من و نوسه‌ران به شێوه‌یه‌كی گشتی،چونكه حكومه‌ت هیچ پرۆژه‌یه‌كی نییه بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و نوسه‌رو گه‌نجانه‌ی به‌هره‌ی نوسینیان هه‌یه. بۆچونت چیه بو ئه‌و نوسه‌رو وه‌رگێرانه كه بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ته‌نها پشت به‌حكومه‌ت ده‌به‌ستن(چاوه‌روانی حكومه‌تن)؟ پێم وایه ئه‌وانه‌ی كه چاوه‌روانی حكومه‌تن مافی خویانه ،به‌لام تا ئێستا له كوردستاندا وه‌ك پێویست نه‌بووه زورجار ئه‌گه‌ر گه‌نجێك ده‌ستی نوسینی هه‌بیت یاخود كاری وه‌رگێران بكات له‌وانه‌یه سالێك و چه‌ندین سال له چاوه‌روانی دابێت تاكو به‌رهه‌مێكی بلاوده‌كرێته‌وه، بویه ناكرێت هه‌موو چاوه‌روانیه‌ك له حكومه‌ت بكرێت ،بوویه هه‌ندێك شت هه‌یه پێویسته مرۆڤ قوربانی بو بداتن. ماموستا جگه‌رسۆز ئایا نوسین فاكته‌رێكه بو ده‌وله‌مه‌ندبون؟ ئه‌وه‌ی كه من به ته‌جروبه و به ئه‌زمون له‌ناو نوسین و وه‌رگێراندا كارم كردووه تا ئیستا فاكته‌رێك نه بووه بو ده‌وله‌مه‌ند بوون. له كۆتاییدا چ په‌یڤیكت هه‌یه ئاراسته‌ی خوێنه‌ران بكه‌ی؟ پێم باشه و به پێویستی ده‌زانم گه‌نجانمان نرخی كات بزانن و زیاتر بایه‌خ به‌خوێندن و خوێندنه‌وه بده‌ن و چیتر به‌بێ پلان و به‌رنامه و پرۆژه چركه ساته‌كانی ئه‌م ژیانه به‌هاداره به‌رئ نه‌كه‌ن،چونكه شه‌مه‌نده‌فه‌ری پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ت به خێرایی ده‌روات،ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌وین به‌جێمان دێلێ و ئه‌وكاته‌ش په‌شیمانی دادمان نادات، وه هیوای سه‌ركه‌وتن بو جه‌نابت ده‌خوازم وه‌كو خوێندكاریكی به‌شی راگه‌یاندن ئومیده‌وارم له‌كاره‌كاندا سه‌ركه‌وتوبی،وه گرنگی به پیشه‌ی خوت بده‌ی. زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بو ئه‌م ده‌رفه‌ته
ئاماده‌كردنی
:
سیروان نه‌زه‌ت موسته‌فا (قوتابی
كولێژی ئاداب به‌شی راگه‌یاندن)ه |