مامۆستا مەلا عبدالكریمی مودەرریس مەلا عەبدولكەریمی مودەریس چەندین پەرتووك و بەرھەمی وەك نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەك مەولانا خالید و “شێخ عوسمان و سەراجەدین”ی بڵاوكردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوكردۆتەوە، ھەروەھا ڕۆڵێكی گرنگی ھەبووە لە بەكوردی كردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەكەیدا. نموونەی ژمارەیەك لە پەرتووكە بەنرخەكانی مامۆستاش بەزمانی كوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەك پەرتووك لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، كۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەكتوباتی كك ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووكی دیكەشی بەزمانی كوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی كردۆتەوە. خەمڵاندن مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیشدا بە زانایەكی گەورە ناسرابووە و خاوەنی توانای فتوای ئایینی بووە، بۆیە چەندین ساڵ پۆستی سەرۆكایەتی “رابطة علماو العراق” ی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی ٣ ھەزار زانای ئایینی سوننی ڕێڕە و كە لە ھەموو پارێزگاكانی عێراق ھاتبوون و لە بەغدا كۆبوونەوە، بەبێ بەشداریكردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولكەریمی مودەریس بە سەرۆكی (الامانە العلیا للافتاو و التدریس و البحوپ و التصوف) ھەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستی نالەباربووە ئەو پۆستەی ڕەتیكردبۆوە. وڕای ئەوەی ماوەیەك ئەندامی كارای كۆڕی زانیاری عێراق – دەستەی كورد – بووە ، ھەروەھا باوەڕپێكراوی كۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو. مەلا عەبدولكەریمی مودەریس لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیداو لە كاژمێر ١٢ی شەوی ٢٩ لەسەر ٢٠٠٥/٠٥/٣٠ لە شاری بەغدا كۆچی داویی كرد. هەندێك لەبەرهەمەكانی ١. باخچەی گوڵان ٢. بارانی ڕەحمەت ٣. بەهارو گوڵزار ٤. بنەماڵەی زانیاران ٥. بهارستان مولانا جامى ٦. تەصریفی زنجانی ٧. تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێكدا) ٨. پەناو سكاڵا ٩. حەج نامە ١٠. خوڵاصەی تەفسیری نامی ١١. دانشمندان كرد – در خدمت علم ودين (فارسی) ١٢. دوو رستەی مرواری ١٣. دیوانی فەقێ قادری هەماوەند ١٤. دیوانی مەحوی ١٥. ديوانی مەولەوی ١٦. ديوانی نالی ١٧. ڕۆژگاری ژیانم ١٨. ڕۆژگای بەهەشت ١٩. ڕێگای پێغەمبەر ٢٠. سەرچاوەی ئايين ٢١. سۆسەنی كۆسار ٢٢. شەریعەتی ئيسلام – لە ٤ بەرگدا ٢٣. شەمامەی بۆندار ٢٤. شەوچرا ٢٥. شمشێر كاری ٢٦. عەقیدەی مرضية ٢٧. فوائد الفوائح ٢٨. كەراماتی حضرة ضياء الدين “قدس سره” ٢٩. لەپەنای پێغەمبەر ٣٠. لیمۆی مەزەدار ٣١. مەولودنامە و میعراجنامە ٣٢. نوسراوەكانی كاك احمدی شيخ ٣٣. مناجات (پاڕانەوەكان) ٣٤. نامەی بەختیار ٣٥. نامەی پیرۆز ٣٦. نامەی هۆشيار ٣٧. نامەی بۆدار ٣٨. نوورى ئيسلام ٣٩. نووری قورئان ٤٠. هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر و یاوەرانیدا ٤١. وەفات نامە ٤٢. وەنەوەشەی نازدار ٤٣. وتارى ئايينى ٤٤. يادی مەردان (دوو بەرگ) ٤٥. ئەساسی سەعادەت(بناغەی بەختەوەری) ٤٦. ئيمان وئيسلام هەزار هەزار درود لەگیانی پاكی تاجی سەری مەلاكانی كوردستان و مفتی عێراق ماموستا ملا عبدالكریمی مدرس ، زانای ربانی و موجاهید ، كه شافعی ،اشعری،صوفی،بوو . |