مامۆستا مه‌لاعه‌بدوڵڵا حاجی قادری حاجی ئه‌حمه‌ده 



مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای كوڕی حاجی قادری كوڕی حاجی ئه‌حمه‌ده‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌..ویهكێكهله زانایان و گهوره پیاوانی شارباژێڕو سلێمانی، كه له ساڵی ١٩٢٧ له سلێمانی له دایك بووه. ئهم بهڕێزه بۆ خوێندن وهكو ننهریتی ئهو سهردهمهچۆتهحوجره و مزگهوت و له ژێر چاودێری مهلا عهلی دولكانی له گوندی گهڵاڵه وسهفرهدا دهستی بهخوێندن كردوه بهخوێندنی قورئانی پیرۆز وفێربوونی عهوامل وتهصریفی زنجانی.پاشان ههر بۆ مبهستی خوێندن رویكردۆته شاری سهردهشت وسابڵاغ و بۆكان و له گوندی گۆرهۆمهری كوردستانی ئێراندا گهلێك ساڵان له خزمهت مامۆستا خهلیلی گۆڕههۆمهریدا سهرقاڵی فێر بونی عیلم و زانست بوه.
 ئه
م پایه بهرزه ههمیشه بهدوای زیاتر خۆرۆشنبیركردن و زانیاری بهدهستهێنان بووه.ههربۆیه لهماوهی ژیانی فهقێیهتیدا زۆربهی گوند وشارو شارۆچكهكانی كوردستان ی رۆژههڵات و گهڕاوه .
 له
ساڵی ١٩٤٤ دا لهشاری كهركوك پهیوهندی دهكات به كۆمهڵهی (ژ.ك)وه ههر بۆیه دوای ئاشكرابوونی له ساڵی ١٩٤٦ لهلایهن دهسهڵاتدارێتی ئهو سالهی ڕژێم ی عێراقهوه دهستگیر دهكرێت و دور دهخرێتهوه بۆ ناوچهی بارزان و دهستبهرسهر دهبێت.بهڵام كه ههواڵی ڕاگهیاندن و دروست بونی كۆماری مههاباد دهبیستێت .خۆ ی له چنگ پیاوانی ڕژێم دهربازا ئهكات و خۆی دهگهیهنێتهشاری مههابادی پایتهختی كۆماری كوردستان و لهلایهن قازی مهحهمهدهوهه دهكرێته كادرێكی به تواناو دڵسۆزی كۆمارهكه.پاشان بهردهوام دهبێت.لهخهبات و تێكۆشان و ههر لهوێش چهندین كهسایهتی ناودار وسیاسهتمهدار ی گرنگ دهناسێت و پهیوهندییهكی پتهویان لهگهڵدا دورست دهكات لهوانه:(سلێمان ی موعینی)كه پهیوهندییهكی پتهوی لهگهڵیدا ههبووه و ههتاوهكو دوا ساتهكانی ژیانی سهردانی كردوه ..ههروهها دۆستاییهكی بههێزی لهگهڵ هێمن و ههژاری شاعیر وكهریم زهند و ...هتد
 مامۆستا هه
ژاری شاعیر بهمجۆره بیرهوهری خۆی لهگهڵ مهلا عهبدوڵا دا دهگێڕێتهوه:(بههاری ١٩٦٩ بوو مهلا مستهفا له ماوهت بوو .منیش له ههولێرهوه هاتم تاوهكو بارزانی ببینم ،بهڕێهی ههولێر هاتمه كهركوك و لهوێشهوه بۆ سوداش و ههڵهدن .پاشنیوهرۆ چومه مالومه.كابرایهكم بهكرێ گرت .بهسواری بمبا بۆ ماوهت ،شهونوێژی شهوانێكی درهنگ گهینه ناو دێی (وڵاغ لو)بهفر بوو .سهرماش سهخت.كابرا وتی :تۆ بچۆ ماڵی مهلا .منیش خزمێكم ههیه گوتم :رهمهزانان میوان خوێنتاڵه دانابهزم ،تۆ بچۆ به مهلا بڵێ میوانێكت ههیه .ئهگهر ڕوی ناخۆش بوو.زوو وهره دهچینه ماڵه خزمهكهت.گهرچۆنێ بێ شهوهكه ڕادهبوێرین.
 مه
لا هاته دهر وگوتی فهرموو ژورێكی زۆر گهرمی پاك و خاوێنی ههبوو ههر تهماشام دهكات و دهڵێ :حهیفه پیر بووی .بهداخهوه زۆر گۆڕاوی !مامۆستا من تۆ ناناسم .تۆش قهت منت نهدیوه لێت گۆڕاوه.
 كاك هه
ژار تۆ شتت پیرچۆتهوه .من ناوم مهلا عهبدوڵڵایه .چهند ساڵ له سابڵاغ پێكهوه بووین له كۆمهلهدا ههواڵ بوین!؟
 كاوێژی ژیانی كۆمه
لهمان كرد شهوچهره زۆر خۆش ڕابرا .پارشێو كهوتینه ڕێ.
 هه
روهها مامۆستا كهریم زهند گهڕیده و مێژونووسی ناوداری له چاوپێكهوتنێكی ڤیدیۆیی بڵاو نهكراوهدا دهڵێت :مهلا عهبدوڵڵا مهلایهكی كورد پهروهر ودڵسۆز بوو.ئاشنام بووه و زۆر دۆست و خۆشهوستم بووه.لهسهردهمی( ژ.ك)و كۆماری مههابادا پێكهوهبووین و مرۆڤێكی باش وڕوناكبیر بووه و زۆر سودم له قسهكانی بینیوه.
 له
پاش روخانی كۆماری مههاباد دهگهڕێتهوه كوردستانی عێراق له گوندی گهڵاڵه لای مامۆستای پایه بهرز مامۆستا (مهحهمهدی گهڵاڵه)وانهی دینی خوێندوه وههر لهسهر دهستی ئهو مامۆستایهشدا خوێندنی تهواو كردوهو له ساڵی ١٩٥٠ مۆڵهتی دهرس وتنهوهی وهرگرتوه .
 كه
ریم زهند لهم بارهیهوه دهڵێت؛لهگهڵ مهلا عهبدوڵا پهیوهندیمان زۆر خۆش بوو شهو له حوجره پێكهوه دهنوستین .
 پاشان بۆ یه
كهمجار له گوندی (ههرزنێ)ی كوردستانی ئێران دهبێته مهلا مامۆستا كهریم زهندیش دهڵێت له( ههرزنێ)دیومهتهوه ئهوكات سوخته بوو .بو به موستهعید .نیوهڕۆكهی میوانی ئهو بووم كاتێ گهڕامهوه بهڕێی كردم بۆ بهری زهروون و شینكایهتی واته دیوی كورستانی عیراق ههتاوهكو سهر كهڵهكی ههرزنێ لهگهڵمدا هاتوه و پارهی پهڕینهوهكهیشی بۆ دام.
 هه
ر لهو چا پێكهوتنهدا دهڵێت :مهلا عهبدوڵا خوا لێیخۆشبێت خۆشهویستی ههموو لایهك بوو.بهخوا مهلای وا كورد پهروهر كهم بوو.پاش چهند مانگێك لهلایهن ساواكی ئێرانهوه دهستیر كراوهو بهتاوانی بهشداریكردنی له كۆماری كوردستان مههاباد چهندین مانگ زیندانی كراوه
 مه
لا عهبدوڵا لهدوای ئازادكردنی دهگهڕێتهوه عێراق و دهبێته مهلای گوندی سهفره ی شارباژێر و ههر لهوێش قوتابخانهی ئاینی دادهمهزرێنێت و چهندی كهسایهتی ناودار لهسهر ده ستی ئهو و لهلای ئهو فێری خوێندهواری بوون و شارهزاییان له زانستی ئیسلامیدا پهیدا كردوه .لهوانه:مهلا عهبدولرهزاق ی ماوهت.مهلا شێخ رهوفی بێژوێ.ملا ئهحمهدی گهناوی .مهلا شێخ جهلالی گاپیلۆن .مهلا مستهفای شهشۆ .مهلا ئیبراهیمی ماوهت.خاڵه شێخ سدیقی چۆخماخ.....چهندین بهرێزی تر
 شایه
نی باسه مهلا عهبدوڵا چوار حهجی كردوه و كهسێكی به توانست و شارهزا بوو له زمانهكانی كوردی و عهرهبی و فارسی .زانایهكی ڕهوان بێژ بووه له بواری شهرع وقهواعید و مهنتیقدا .
 هه
ر وهكو پێشتر باسمان كرد هه ڵوێستی مامۆستا هاوتهریب بووه لهگهڵ خهبات و تێكۆشان ی ئهم گهله ستهمیدهیهو ههمیشه خهباتی ئاینی و نهتهوهیی پێكهوه گرێداوه و شوێن پهنجهی دیار بووه.
 هه
ر بۆیه دكتۆر كهمال مهزههر ی مێژوو نوسی ناوداری كورد دهڵێت:له نزیكهوه ئاشنایهتیم لهگهڵ مهلا عهبدوڵڵای گهڵاڵه ههبووه كهسێكی شۆرشگێڕ و كهسێكی ناوداری گهلهكهمان بووه .بهلامهوه سهیره كه تاوهكو ئێستا ئاور له ژیان و تێكۆشانی ئهم مرۆڤه خهباتگێڕه نهدراوهتهوه من به پێویستی دهزانم كاری بۆ بكرێت.
 سه ره
ڕای ێهو ئازار و ئهشكهنجهی كه بههۆی كاری سیاسیهوه چهشتویهتی و یهخهگیری بوهله( ژ.ك )و كۆماری پێشهوادا. بهڵام وێرای ئهوهش له شۆرشی ئهیلودا وهكو كادرێكی دڵسۆز لهناو ڕیزهكانی شۆرشدا ڕۆڵی گرنگی ههبووه .كهسایهتیهك بوه توانیوێتی ببێته جێگای متمانهی سهنج و سهكرده دیارهكانی شۆرش لهوانه:مهلا مستهفای بارزانی و مام جهلال و ئیبراهیم ئهحمهد له پاشا جیابوونهوه باڵی مهكتهبی سیاسی لهسهركردایهتی پارتی له ساڵی ١٩٦٤ دا مهلا عهبدوڵڵا پاڵی دایه باڵی مهكتهبی سیاسی.

ئه
و باڵهی بهشی ههرهزۆری روناكبیر و سهركرده دیارهكانی گرتبوه خۆی ..له نزیكترین ساتهوهختیشدا دۆستێكی نزیكی بهڕێز مام جهلال و مامۆستا ئیبراهیم ئهحمهد بوه.ههر ئهمهش وای كرد مهلا مستهفا بارزانی و سزای له سێدارهدانی بهسهردا بسهپێنێ،بهڵئم لهسهر داوای خهڵك و كهسایهتیهكانی ناوچهكه و ئهو كاتهی سلێمانی .مهلا مستهفا دهست لهو سزایه ههڵدهگرێت و ئیتر پهیوهندی نێوانیان ئاسایی دهبێتهوه و لهسهر دانێكی مهلا عهبدوڵڵا دا بۆ لای بارزانی لهساڵی ١٩٦٧دا كه ئهو كات بارهگاكهی له ماوهت بو .بارزانی وهكو ڕێزلێنانێك بڕنهوێك پی پێشكهش به مهلا عهبدوڵڵا كرد .تهنانهت ۆهیوهندی نێوانیان گهیشته ڕادهیهك كه بارزانی داوای لێ كردبوو كه زوو زوو سهدانی بكات .ههر له ساڵی ١٩٦٧ دا مهلا مستهفا خۆی سهدانی ماڵی مهلا عهبدوڵڵای كورد له گوندی (وڵاغ لو )ی شارباژێڕ و ئهویش بهڕێزهوه پێشوازی لێكردو پێشوازی لێكردو میوانداری كرد .ههر وهها مام جهلالیش لهساڵی ١٩٦٣ وهكو رێزلێنان و متمانهیهكی تهواو پێی ئهوكات یانزه تیرێكی پێشكهش كرد .مهلا عهبدوڵڵا ماڵهكهی ههمیشه بارهگا و لانهی شۆرشگێران ی كوردبووه و دوای ههرهسی شۆڕش و سهرههڵدانهوهی شۆرش نوێشدا ههڵوێستی نیشتیمانپهروهرانهی خۆی نواندوه.تا لهڕۆژی ٢٣\١٢\١٩٨٣ له گهڕهكی سلێمانی تازه لهشاری سلێمانی دڵه گهورهكهی له لێدان كهوت و بۆ ههتا ههیایه جێیهێشتین وله گۆڕستانی شێخ ئهحمهدی هیندی بهخاك سپێردراوه
.