مەلا قادر موده ریسی

مەلا قادر مودەریسی دوهەمین کوری خودا لێخوشبوو مەلا حوسین موده ریسی له ساڵی ١٩٠٠ له شاری مەهاباد (سابڵاغ) چاوی به دنیای روون هەڵێنا له هەواڵی جەوانی یه وه بوو بەموعە لیم  بەپە ی کوتنی شاگردەکانی له ساڵی ١٩٢٩ هەتاوی که کوردی قسەکردن له مە دره سه کان به تووندی قە دە غە بوو ، شێعری کوردی مەلا ئەحمه دی فە وزی بەئیملا به قوتابی یەکان دەکوت هەروەها مەلا قادر بەرپرس و بە رێو بە ری چاپ خانەی کوردستان بون . ئە و ئاسه واره ی که له پاشی به جێ ماون بریتین له :

 ١- یەکەمین روژژومێری با غەلی کوردی له کوردستانی ئێران دا 
 ٢- کورته مێژووی کومەلایەتی و ئەدەبی شاری مەهاباد ( که چاپ نەکراوه) 
 ٣- دیوانێکی تەواوی شاعیر و عارفی گەوره ( حاجی رەحیم وەفایی) که له ساڵی ١٩٣٨ به خەتێکی زۆر خۆش نوسیوێتی وەمەتنێکی موعتەبەره (به داخه وه ئەویش چاپ نەکراوه)
 ٤- سی ژوماره گوڤاری - گروگاڵی منداڵانی کورد- که یەکه م ژوماره هەولی بانەمەری ١٩٤٦ وه دوهەمین ژومارە جوزەردانی ١٩٤٦ وەسێ هه مین ژومارەیەکی پوش پەری ١٩٤٥ چاپ کراون.

 م
ەلا قادری مودەریسی بەری به یانی رۆژی یەك شەممه ٢/١/١٩٩٧ له ته مه نی ٩٣ ساێی کۆچی دوایی کرد.
 یادی پیرۆزی ب
ەخێر و رووحی به بەهەشت شاد بێ.