مستهفا پاشای یاموڵكی


(مسته
فا پاشای یاموڵكی) ئهم كهسایهتیه لههۆزی (بڵباسه)و بابو باپیرانی لهخورماڵ دانیشتوون و لهساڵی (١٨٦٦) لهدایكبووهو ماڵی باوكی هاتۆته سلێمانیولهوێ نیشتهجێبوون.

(مسته
فا یاموڵكی) خوێندنی سهرهتایی لهسلێمانیو خوێندنی ناوهندیو ئامادهیی سهربازی لهشاری بهغدا تهواو كردووه، ئینجا چووهته ئهستهمبووڵو لهكولێژی ئهركانی سهربازی خوێندوویهتی،كه دهرچووه پلهی (نهقیب ڕوكن) یان پێداوهو لهساڵی (١٨٨٨)دا كراوه به ئهفسهری ڕوكن لهشالیارێتی جهنگی عوسمانیداو دوای ساڵێك خزمهتكردن گوازراوهتهوه بۆ سوپای عوسمانی لهحیجاز و لهوێ بووهته ئهندازیاری سهربازی لهشاری مهككه‌‌و لهساڵی (١٨٩٣) كراوه به كونسوڵی عوسمانی لهشاری (سهلماس) ی باكووری ئێرانو له ساڵی (١٨٩٤) یشدا گوێزراوهتهوه بۆ شاری (سنه)ی مهڵبهندی ئهیالهتی كوردستان لهئێرانو دوای٣ ساڵ له (١٨٩٧) گوێزراوهتهوه بۆ شاری قارس لهڕوژههڵاتی ئهرزرۆم

له
ساڵی (١٩٠١) گهڕێندراوهتهوه بۆ سوپا و كراوه به بریكاری سهرۆك ئهركانی سوپای شهشهم لهبهغدا و له ساڵی (١٩٠٤) كراوه به نوێنهری دهوڵهتی عوسمانی لهلیژنهی سنووری نێوان ئێران و عوسمانی، ئنیجا لهساڵی (١٩٠٨)دا كراوه به سهرۆك ئهركانی تیپێكی سهربازی لهحامیه‌‌ی ئهنقهره و لهساڵی (١٩٠٩) پایهی سهربازی بهرزكراوهتهوه بۆ پلهی لیوا ڕوكن و كراوه به فهرماندهی تیپی بیست و یهكهمی سوپای عوسمانی لهبهغدا

كاتێك كه
جهنگی یهكهمی جیهانی لهساڵی (١٩١٤) ههڵگیرسا، به هۆی كورد بوونی، له دڵسۆزییهكهی بهگومان بوون بۆیه خانهنیشینیانكردووه و دوای كۆتایی ئهو جهنگه جیهانیه به فهرمانی داماد (فهرید پاشا) كراوه به سهرۆكی داگای عورفی سهربازی بۆ دادگایی كردنی (مستهفا كهمال و ههڤاڵانی)
به
ڵام كه (مستهفا كهمال) سهكهوتن به دهست دههێنێت، مستهفا پاشا توركیا جێدێڵێ و دهگهڕێتهوه كوردستانی باشوور لهساڵی ١٩٢١دا لهسلێمانی دادهنیشێ و ههوڵێكی زۆر دهدات بۆ پێكهوهنانی كۆمهڵێكی ڕامیاری بهناوی (كۆمهڵهی كوردستان) و لهكۆبوونهوهیهكی گشتی پیاو ماقوڵان و ڕووناكبیرانی شارهكه له ڕوژی ٢١/٧/١٩٢٢دا دهستهی بهڕێوهبهری ئهو كۆمهڵه ڕامیارییهی كورد به زۆرینهی دهنگ ههڵدهبژێردرێت كه بریتی بوو لهم زایانهی خوارهوه

مسته
فا پاشای یامولكی - سهرۆكی كۆمهڵهی كوردستان
ڕه
فیق حلمی بهگ - ئهندام 
ئه
‌‌حمهد توفیق بهگ - ئهندام
فایق مه
عرووف - ئهندام
شێخ محه
مهدی گوڵانی - ئهندام
مامۆستا ساڵح قه
فتان - ئهندام
شێخ عه
لی سهركار - ئهندام
سدیق ئه
لهكه - ئهندام

ئه
م كۆمهڵهیه ڕۆژنامهیهكی ڕامیاریان به ناوی (بانگی كوردستان) دهرچواند و ژمارهی یهكهمی له٢/٨/١٩٢٢ دا بڵاوكرایهوه..

كاتێك كه
(شێخ مه‌‌‌حموودی حهفید) لهدوا مانگی ئهیلوولی ١٩٢٢دا گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی و بووه‌و پاشای كوردستان و له ١٠/١٠/١٩٢٢دا كابینهی دووهمی فهرمانڕهواكهی دامهزراند، مستهفا پاشای كردهوه شالیاری مهعاریف و ئهویش خزمهتێكی زۆر خوێندهواریی كرد له كوردستان و گهلێك قوتابخانه‌‌ی تازهی كردهوه و ڕۆژنامهكهیشی كرده زمانحاڵی حكومهتهكهی شێخ مهحموودو ناونرا ڕۆژنامهی(ڕۆژی كوردستان)

سه‌ركرده‌ی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامه‌نووس و شالیاری كورد میر لیوا ڕوكن(مسته‌فا پاشای یاموڵكی) كوڕی مه‌لا عه‌زیز له‌ دوای نه‌مانی حوكمی شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان، چووه‌ شاری به‌غدا بۆ به‌سه‌ربردنی ساڵانی دوا ژیانی تاكو له‌ ٢٥/١/١٩٣٦دا له
تهمهنی٧٠ ساڵیدا كۆچی دواییكرد و له گردی (سهیوان) نێژرا.