نوسەری کورد ناهیده ڕهفیق حیلمی لە ساڵی ١٩٢٨ لە شاری كەركوك لە دایك بووە. ناهیدە ڕەفیق حیلمی جگەلەوەی نووسەر و لێكۆڵەرێكی بەتوانابوو، كچی سەرۆكی حیزبی هیوا مامۆستا ڕەفیق حیلمی (١٨٩٨-١٩٦٠) بوو. ناهیدە یەكێك بووە لەو ژنە دەگمەنانەی كورد كە لە ساڵانی پەنجكانی سەدەی رابردوو بە مەبەستی خوێندن سەردانی ئەمریكا و زۆرێك لە وڵاتانی دنیا دەكات و چەندین زمانی زیندووی جیهانی زانیوە.
ناهیدە ڕەفیق حیلمی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بوو لە زانستی سیاسیی پەیوەندییە
نێدوەڵەتییەكان و بڕوانامهی بهكالۆریۆسی له بواری جوگرافیا له زانكۆی كلاركی
ئهمهریكا بهدهستهێناوه، دواتریش دبلۆمی باڵای له خزمهتگوزاری كۆمهڵایهتی
له لاهای هۆڵهنده وهرگرتووه. ئەو خاتوونە، نووسەر و لێكۆڵەر بووە و چەندین
چالكیی سیاسی لە قۆناغە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.
|