شەهیدی نەمر نزار نوری ئەحمەد

لە گەڕەکە دڵگیرەکەی سەر چنار، لە ڕۆلێکی پڕ مەینەتی ساڵی ١٩٦٤ لە بنەماڵەیەك بۆ خۆ شەویستی خاك وبەرگری لە شەرەف وخواستی کوردایەتی خۆ ڵقابوو منداكیکی چاوکاڵ بەشیری کوردایەتی گۆ شکرا، کاکە نزار نوری ئەحمەد لە تەمەنیکی زۆر کورتدا بڕیاری سەخت و چارە نووسسازی داو خوی بۆ ئەو کاروانە سەختە ڕێیە تەرخان کرد کە  خۆری ئەودیوکە لیلێ بەدی دەکرا. شەهید نزار لە گوزەرانی سەختی خەباتی نەێنیدا توانی خوێندنی ئامادەی پیشە سازیساڵی ١٩٨٠ لە سلێمانی تەواوبکات و درێژە بەو کارە مەتر سیدارەی بدات کە سالی ١٩٨٢ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نەێنییە کانی پارتیییە وە کردبو بەتایبەتی بە شەهیدی نەمر عەبدوڵڵا ئاغا وە لە ڕیگای چەمچەماڵەوە توانی بگاتە ناچە ی قەرەداغ کە ئە وکاتە شەهیدی نەمرعە بدولڵاو خەریکی رێکخستنی ڕێزەکانی پارتی بوو لەو ناوچەیەدا هەتاکو سنوری کە رکووکی دڵی کوردستان.

 شەهیدی نزار زۆر چالا کانە کارەکانی خۆی ئەنجام ئەداو هەمیشا قوتابییەکی دڵسۆزو بەوە ڤای قوتابخانە کەی بارزانیی نەمر بووە بۆ ئەنجامدانی کاروەانی حزب لە شاری سلێمانی و دەوروبەری کە ئەو دەمە دوژمن وەك گورگی هار سۆراخی دەکردن و بە دوایاندا وێڵ بوو، ئە و دەمەی کاوردستانیش بڕ لە تۆڕی جاسوسی و سیخوری بوو، بۆیە کاکە نزار بە پیلا نێکی پڕ شە رمازاری لە ٢٩/٩/١٩٨٥ ئاشکرا ئەکرێ و لە لایان کورد کوژانە وە لەگەڵ ١٣ سیانزە هە ڤاڵ و هاوڕێیدا دەستگیر دەکرێ و ئە برێ بۆ تە واری ئە منی سلێمانی لە هەردووقە سابخانە سامناکە دا کە ئەو هەناسەی مناڵانی ئەشارە بە دیوارە دڵ ڕه‌قە کانیە وە سارد ئە بۆوە.

  ڵە ٦/١/١٩٨٦ بردیانە ئەمنی عامەی بەغداو لە وێش تاڵاونۆشین و ئە شکەنجەیەکانی ترو دیمەنێکیدیکەی خۆڕاگری تۆ مارکردو، کاکە نزاری خۆڕاگر لە زیندانی ئەبوغرێب ئۆ قرەی گرت و لە ٢٩/١٢/١٩٨٦ داو لە و رۆژەدا کە لە دەرەوی زیندانەکان خەڵك بە ئومێدەوە بۆ ساڵی نوێ و ئومێدی نوێ و ژیانی نوێ دەروانن کاکە نزاری ئەوەی بارزانی و گۆش کراوی پارتی مەجلیس گەرم و پڕ شکۆی شەهیدان چاوەڕوانی بوون، کاکە نزار لەو دواڕۆەی ساڵدا دوا سەروەری خۆی تۆمارکرد بە شانازی و سەربە رزییەوە دیاری ئەشەوە گوڵ بارانە، پەتی سێدارەی دوژمنی کردە مل و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە تەمەنێکی پڕ ئەشکەنجەو ئازارکردو بەلەشی ئەنجن و بەرگی خو ێناوییە وە بەرەو کاروانی نەمران کەو تەڕێ، هەزارن سڵا و بۆ گشت شەهیدانی رێگای کوردو کاردستان و هەموو ئەو ڕۆڵانەی بێ باکانە لە ژیان ڕێگای شەهید بوونیان هەڵبژارد لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستان و ڕزگاری کوردو کوردستان.