نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده ئافره‌تی ڕووناک‌بیری تێکۆشه‌ری کورد خاتوو "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده" له شه‌وی ١١ له‌سه‌ر ١٢ی مانگی حوزه‌یرانی ١٩٩٩دا له ته‌مه‌نی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دواییکرد و زنجیره‌یه‌ك کتێبی مێژوویی و فۆلکۆری به ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێما. ئه‌م ئافره‌ته خزمه‌تگوزاره پێشکه‌وتنخوازه‌ی کورد له ٨/٩/١٩١٧دا له‌شاری کۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر و زانست، له دایکبووه. کچی مه‌لای گه‌وره‌ی زانا و شاعیری شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له‌و کاته‌ی، که خه‌ڵکی شاری کۆیه له سه‌ره‌تاکانی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا کوڕه‌کانیان نه‌ده‌نارده قوتابخانه‌ی فه‌ڕمیی، باوکی زانا و چاکه‌خوازی ئه‌و کچه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ کوڕان له‌ساڵی ١٩٢٤دا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای کۆیه له‌به‌ر خوێندن دانا، تاکو بووه پۆلی پێنجه‌م و خاوه‌ن زانیاری ڕۆشنبیرییه‌کی هۆشیارانه، خه‌ڵكه‌که به‌گه‌رمیه‌وه ڕۆڵه‌کانی خۆیان له‌به‌ر خوێندن دانا. ئه‌و ئافره‌ته هۆشیاره زیره‌که له‌سه‌ره‌تای چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تێکه‌ڵ به‌خه‌باتی ڕامیاری میلله‌ته‌که‌ی بووه و بووه‌ته لایه‌نگیرێکی دڵسۆتی و چالاکی پارتی هیوا و ئافره‌تانی شاره‌که‌ی بۆ خه‌باتکردن له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان هۆشیار کردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ١٦/٨/١٩٤١دا بووه‌ته ئه‌ندامێکی دڵسۆزی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه دیموکراتییه‌ی کورد و ڕۆڵێکی ڕامیاری باشی له بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری و هه‌ستی نیشتمانی له‌نێو ئافره‌تانی شاره‌که‌یدا هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می کۆماری دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ڕێکخراوی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان له‌١١/١٢/١٩٥٣دا ڕۆڵێکی باشی تێدا گیڕاوه و به‌نهێنی به‌سه‌رۆکی یه‌کێتی ئافره‌تان له کۆیه هه‌ڵبژێردراوه و له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی ١٤ی ته‌ممووزی ١٩٨٥ یشدا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا به‌سه‌رۆکی یه‌کێتی ئافره‌ته‌کانی کوردستان - لقی کۆیه هه‌ڵبژدراوه و له‌ئاهه‌نگ و بۆنه نیشتمانیه‌کاندا وتاری یه‌کێتی ئافره‌تانی خوێندۆته‌وه و مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد و بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی کوردستانی بۆ جه‌ماوه‌ر شیکردۆته‌وه. خاتوو نه‌جیبه به‌شداریی له شۆڕشی ئه‌یلوولدا کردوو و له دوای نسکۆهێنانی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ش به‌کاریگه‌ریی پلانه چه‌په‌ڵه‌که‌ی جه‌زائیر له ٦/٣/١٩٧٥دا له ساڵی١٩٧٥-١٩٧٧ له ئێران ماوه‌ته‌وه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆری ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری چه‌شتووه، ئینجا گه‌ڕه‌واته‌وه کۆیه و له‌و شاره‌دا ڕۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب" له سلێمانیدا بینیووه و هه‌موو لایه‌ك ڕێزیان لێناوه، چه‌ند ساڵێك پێش کۆچکردنی ڕوو ده‌کاته شاری هه‌ولێری پایته‌خت و له ئه‌نجامی پیریی تووشی نه‌خۆشی ئێسکه‌نه‌رمه‌ی قاچ هات. ئه‌م ئافره‌ته ڕووناکبیره له ماوه‌ی ژیانیدا سێ به‌رگ له ته‌فسیری قورئانی له نووسینی مه‌لای گه‌وره‌ی باوکی به چاپگه‌یاندووه و له نووسینه‌کانی خۆیشی کۆمه‌ڵێك بابه‌تی به‌نرخی به‌ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێماوه و له‌وانه‌ش: ١- مێژووی کۆیه ٢- مێژووی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لیزاده ٣- هه‌واڵی ڕووداوه‌کانی کوردستان له‌سه‌رده‌می هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول له ١٩٦١دا ٤- کۆمه‌ڵێك له چیرۆکی فۆلکلۆری و دیاری کورده‌واری |